31/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
دەربارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی وەفدی هەرێم و بەغداد عەبادی ڕاگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە
بەپێی راگەیەندراوێك كە پەیجی فەرمی حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاو كراوەتەوە ، ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆك وەزیران لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان رێككەوتون لەسەرەسەر بەرنامەیەكی كاری هاوبەش كە ئەرك و مافەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی تر رێك بخات.
لە كۆبونەوەكەدا جەختكراوەتەوە لەسەر بەردەوامی كۆبونەوەكان بە ئامانجی گەیشتن بە لێك گەیشتنێكی هاوبەش بۆ رووبەروبونەوەی ئاستەنگەكان و رێككەوتنی هەردوولا لەسەر بەرنامەیەكی هاوبەشی روون، كە بەرژەوەندی باڵای وڵات لەبەرچاوبگرێت و ئەرك و مافەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكە دابین بكات.
ژ.ک