05/02/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
حكومەت لە بڕيارێكى پەشيمان دەبێتەوە
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەیەکێک لەبڕیارەکانی چاکسازیەکەی پەشیمان دەبێتەوە، سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دارایی ئاشکرایدەکات، لەکۆبونەوەیەکدا بڕیاردراوە چاوپۆشی لەخەرجی ئۆتۆمبێلی وەزیرو بەڕێوەبەرە گشتییەکان بکرێت.
ڕۆژی (٣ی شوباتی ٢٠١٦) حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەچوارچێوەی چاکسازیەکانیدا، خەرجی سەرجەم ئۆتۆمبێلە حکومیەکان ئەوانەی لەلایەن بەرپرسەکانن، ڕابگیرێت.
بەگوێرەى زانيارييەكانيش لە ئێستادا حكومەت لەو بڕيارە چاوپۆشى لە چەند توێژێك كردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانە، حکومەت بڕیاریداوە بۆھەریەک لەوەزیرەکان و بەڕێوەبەرە گشتیەکان چاوپۆشی لەو بڕیارەبکات و خەرجی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ دابین بکات.
سەبارەت بەوەرگرتنەوەی پێشینەکانیش لەفەرمانبەران، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەی ئاشکراکرد، بەگوێرەی نوێترین بڕیار، وەرگرتنەوەی ھەموو پێشینەکان ڕادەگیرێت تائەوکاتەی موچەی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە، واتە وەرگرتنەوەی پێشینەکان ڕاگیراوە.
ئەوەش زانراوە، ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی لەگەڵ سەرجەم گەنجینەکان کۆبونەیەکی تایبەتی ئەنجامداوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارە نوێیەکانی حکومەت لەبارەی کەمکردنەوەی موچە، لەکۆبونەوەکەدا گەنجینەکان جەختیانکردۆتەوە، "ئەو بڕیارانەی کە حکومەت داویەتی بۆ کەمکردنەوەی موچە، کاردانەوەی توندی دەبێت لەلایەن فەرمانبەرانەوەو بەئاسانیش جێبەجێناکرێت"
ژ.ك