05/02/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
بە بەرچاوى خانەوادەكەى پێشمەرگەيەك خۆى دەكوژێت
بە بەرچاوى خانەوادەكەى پێشمەرگەيەك خۆى دەكوژێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی، لەبەرچاوی خانەوادەکەی پێشمەرگەیەکی تەمەن ٤٩ ساڵ لەڕێگەی سێ فیشەکەوە کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی کانوونی دووەم، کەسێک بەناوی (ع، م، ب) کە پێشمەرگەیە لەفەوجی چواری لیوای سێی پیادە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٧ە، لەناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار بەسێ فیشەک لەماڵەکەی خۆی، کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.
بەوتەی کەسوکارەکەی، ئەو پێشمەرگەیە کە بەئەنقەست خۆی کووشتوە، لەئێستاشدا ئەو چەکەی کە خۆی پێی کوشتووە لەلای پۆلیسە و لێکۆڵینەوەش لەسەر چۆنیەتی و ھۆکاری خۆکوشتنی دەستیپێکردووە.
ژ.ك