05/02/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
مامۆستايانى ئەم سنورە بايكۆتيان شكاند
مامۆستایانی مانگرتووی سنوری چه‌مچه‌ماڵ بڕیاریاندا باكۆتكردن بشكێنن و بچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن، وته‌بێژی مامۆستایانی مانگرتووش ده‌ڵێت ناكرێت خوێندكار باجی خراپی حكومه‌ت بدات.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه مامۆستایانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردووه، له‌نوێترین هه‌ڵوێستیشیاندا بڕیاریاندا بایكۆتكردنه‌كه‌یان بشكێنن.
مامۆستا "باست ئه‌حمه‌د" به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی پێشكه‌وتنی زانستی و وته‌بێژی مامۆستایانی مانگرتوو رايگه‌یاند" له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنیان به به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به خوێندكاران به‌تایبه‌ت خوێندكارانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ كه زۆربه‌یان كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفال-ن ، بڕیاریانداوه له‌رۆژی شه‌ممه‌وه 6ی شوبات، وه‌رزی دووه‌می خوێندن ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه ."
مامۆستا "باست ئه‌حمه‌د ووتی، ئه‌و بڕیاره‌یان له دوای سێ كۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌ییه‌كان هات و له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی وانه‌كانیان پێده‌وترێته‌وه و له رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتووه وه پۆله‌كانی 10 و 11 بانگهێشتی قوتابخانه ده‌كرێن".
وته‌بێژی مامۆستایانی مانگرتوو ی چه‌مچه‌ماڵ روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده حكومه‌ت ماف و داواكاریه‌كانی بۆ جێبه‌جێ نه‌كردون و له‌به‌رامبه‌ر داواكاریه‌كانیان بێ زمان و گوێ یه ، به‌ڵام ناكرێت خوێندكاران باجی خراپی حكومه‌ت بده‌ن و خراپه‌ش به خراپه چاره‌سه‌ر ناكرێت .
لای خۆیه‌وه مامۆستا قاسم علی ، لێپرسراوی یه‌كێتی مامۆستایانی چه‌مچه‌ماڵ رايگه‌یاند " ئاگادارن له‌وه‌ی له رۆژی شه‌ممه‌وه خوێندنگه‌كان ده‌ست به ده‌وام ده‌كه‌ن و له قۆناغی یه‌كه‌میشدا خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و 9 ی بنه‌ره‌تی وانه‌كانیان پێده‌وترێته‌وه ".
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی وه‌رزی دووه‌میش له قۆناغی 1- 6 ی بنه‌ڕه‌تی ووتی، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده كۆده‌بنه‌وه و بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن و ده‌ست به‌ده‌وام كردن ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه رۆژانی شه‌ممه ده‌كرێت به پشوو له قوتابخانه‌كاندا.
ژ.ك