لەدوای ئەوەی حكومەتی عێراقی بڕیاریدا بەدروستكردنی پارەی ٥٠ هەزاری لەئێستادا ئەو پارەیە لە عێراقدا مامەڵەی پێوە دەكرێت و هاوڵاتیانیش بەلایانەوە نامۆیە.
محەمەد ئیبراهیم خاوەنی نوسینگەی ژیر بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی ڕايگەیاند" لە ئیستادا ئەو پارە تازەیە كە٥٠ هەزارییە نزیكەی ٥٠ ملیۆن هاتۆتە بازاڕەوە و خواستیشی لەسەرە".
وتیشی،" كڕینی ئەو پارە تازەیە بە دۆلار گرانترە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێك كە دەگۆڕدرێتەوە بە ٥٠ هەزاردیناری، یەك هەزار گرانترە خەڵكیش هەیە دەیكڕێت و پێیان خۆشە ئەو پارە تازەیەیان پێ بێت".
خاوەنی ئەو نوسینگەیە ئاماژە بەوەشدەكات ئەو پارە تازەیە لەبازاڕدا كاتێك دەبرێت بۆ كڕینی شت هەندێك لایان نامۆیە و ناوێرن وەریگرن چونكە ڕێژەكە زۆر نیە لەبازاڕی دۆلارەكەش هەندێك كەس هەیە پێی خۆشە بیكڕن و مامەڵەی پێوەبكەن.
ژ.ك