باوکێک دوو کوڕی خۆی دەکوژێت و کچەکەشی بریندار دەکات
12/02/2016 نوسەر: bzavpress

باوکێک دوو کوڕی خۆی دەکوژێت و کچەکەشی بریندار دەکات


نیوەرۆی رۆژی هەینی باوکێک لە گەڕەکی کارۆخی قەزای رانیە تەقە لە منداڵەکانی دەکات کارۆخی قەزای هۆیەوە 2 کوڕی گیانیان لەدەستداوە و کچکێشی بریندار دەبێت.

رێبوار قادر لێپرسراوی کارگێڕی پزیشکی دادی رانیە رایگەیاند: "کاژێر13:00ی دوانیوەڕۆ تەرمی دوو هاونیشتمانیان هێناوەتە پزیشکی دادی رانیە کە لەلایەن باوکیەوە تەقەیان لێکرابوو بەناوەکانی ئاسۆ مستەفا عەبدوڵڵا تەمەن 23 ساڵ و ئاکام مستەفا تەمەن 17 ساڵ".


 رێبوار قادر گوتیشی"تەرمەکان ژمارەیەکی زۆر گوللەیان پێوە بووە و لەماڵی خۆیان کوژرابوون، دوای ئەوەی رێکارەکانمان جێبەجێ کردن تەرمەکانیان بە کەسوکاریان دراوەتەوە".


 بەپێی زانیاریەکانی بزاڤ پرێس بکوژەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەفسەرە و دوای کوشتنی منداڵەکانی بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە، تاوەکو ئێستایش دیار نییە کە بۆچی ئەو کارەی کردووە.






ژ.ک