12/02/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
كارمه‌ندانی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ماوه‌ی چل ڕۆژه ده‌وام ناكه‌ن
دوای سه‌هه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی و دواخستنی مووچه‌ی هاولاَتیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ، وا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش مانگ ده‌چێت مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و به‌و بۆنه‌یه‌ش له‌م ماوه‌ی پێشوو بایكۆتی ده‌وامیان كردووه .
فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ش هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی فه‌رمانگه‌كانی تری هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ده‌ستیان به بایكۆت كردن كردووه و ماوه‌ی زیاتر له چل ڕۆژه بایكۆتی ده‌وامیان كردووه و سه‌رجه‌م كاروباری فه‌رمانگه‌كه و مه‌عامه‌لاتی هاوولاَتیان ڕاگیراوه .
ئه‌نوه‌ر عارف فه‌رمانبه‌ری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به بزاڤ پرێسی ووت : "به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچهكانمانهوه بۆ زیاتر له پێنج مانگ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له به‌رواری 2016/1/1 ده‌ستمان به مانگرتن و بایكۆتی دهوامهكانمان كردووه ، وه تاكو ئێسته‌ش دیار نییه كه كه‌ی ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر كاهركانمان ، چونكه بڕیارمان داوه تا سه‌رجه‌م مووچه دواكهوتوههكانمان وه‌رنه‌گرینه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌وام" .
ئه‌نوه‌ر عارف ئه‌وه‌شی به بزاڤ پرێسی ووت : "به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم كه كاروبار و مه‌عامه‌لاتی هاولاَتیانیش به‌هۆی ده‌وام نه‌كردنی فه‌رمانبه‌ران ڕاگیراوه و ئه‌نجام نادرێت" .
به‌هۆی قوڵ بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له باشووری كوردستان ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی داخراون و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان بایكۆتی ده‌وامیان كردووه و ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌نه‌وه تا سه‌رجه‌م مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین بڕۆنه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان .