یەکگرتوو بڕیاری‌ کشانەوەی‌ لە لیژنەی‌ کاراکردنەوەی‌ پەرلەمان و حکومەت دا
13/02/2016 نوسەر: bzavpress

یەکگرتوو بڕیاری‌ کشانەوەی‌ لە لیژنەی‌ کاراکردنەوەی‌ پەرلەمان و حکومەت دا

دوای‌ كۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی‌ مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی ، بەشداری و كاركردنی لەكۆمیتەی كاراكردنەوەی پەرلەمان و حكومەت كۆتایی‌ پێ‌ هێنا.
بەرپرسی مەڵبەندی‌ سلێمانی‌ یەکگرتوو ڕایگەیاند یەکگرتووی‌ ئیسلامی‌ لە لیژنەی‌ کاراکردنەوەی‌ حکومەت و پەرلەمان کشایەوە . ئەمەش لە دوای‌ ئەوە هات مەسعود بارزانی، کە لە ١٩ی ئابەوە بۆچوونی جیاواز لەسەر ماوەی سەرۆکایەتییەکەی‌ دروستبووە، لەگەڵ بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان کۆبووەوە، بەڵام گۆڕان و کۆمەڵ بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا نەکرد، لەو کۆبوونەوەیەشدا لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ کاراکردنەوەی‌ پەرلەمان و حکومەت و ئاسایکردنەوەی‌ دۆخی‌ هەرێم و یەکگرتووی‌ ئیسلامیش یەکێک بوو لەو لایەنانەی‌ کە بەشداری‌ کۆبوونەوەکەبوون دواتریش ئەندامێکیان لە لیژنەکەدا هەبوو.