14/02/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
موسەننا ئەمین:ئەردۆغان پێی وتم حکومەتى هەرێم نازانێت ئیدارەى هەرێم بکات
داوام لێکرد ئاگای له گه‌لی کورد بێت و بۆماوه‌ی ٦ مانگه فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه
سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو ڕایگەیاند رەجەب تەیب ئەردۆغان پێى ڕاگەیاندووە حکومەتى بەغدا زوڵم لە هەرێمى کوردستان دەکات و حکومەتى هەرێمیش نازانێت ئیدارەى هەرێم بکات.
دکتۆر موسەننا ئەمین سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند ڕۆژى شەممە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا کۆبووەتەوە و ئەردۆغان پێى وتووە حکومەتى هەرێم نازانێت ئیدارەى هەرێمەکەى بکات.
دکتۆر موسەننا ئەمین دەڵێت: پێویستە ئاگادارى میللەتى کورد بیت و مافەکانیان بپارێزیت.. سەبارەت بە دۆخى هەرێم موسەننا ئەمین بە ئەردۆغانى ڕاگەیاندووە بۆماوەى شەش مانگ دەبێت فەرمانبەرانى هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە. ئه‌ردۆغان له‌وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی دکتۆر موسه‌ننا وتوویه‌تی: حکومه‌تی هه‌رێم نازانێت ئیداره‌ی هه‌رێم بکات و سڵاومان به گه‌لی کورد بگه‌یه‌نه و چی بتوانین بۆیان ده‌که‌ین.
دکتۆر موسەننا ئەمین که سه‌رۆکی لیژنه‌ی گه‌شه‌پێدانی سیاسی ڕێکخراوى دیدارى دادگەرى و دیموکراسیەته وه‌کو وه‌فدێکی ئه‌و ڕێکخراوه سەردانى ئەردۆغانیان کردووه، کە ئەو ڕێکخراوە له نوێنه‌رایه‌تی حزبه میانڕه‌وه‌کانی نزیکه‌ی ٣٠ وڵاتی ئیسلامیی پێکهاتووه.