01/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌رگرتنی ئاینی ئیسلام له‌لایه‌ن كورده‌وه(موسڵمان بوونی كورد)
پرسی فتوحاتی ئیسلامی له‌زۆربه‌ی سه‌رچاوه میژووییه‌كانی سه‌رده‌می ئیسلام وه‌ك(گبری،ابن الاپیر،بلازری....هتد)باس یان لیوه كردوه، هه‌روه‌ها ڕۆژهه‌لات ناسه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌له‌باره‌ی میژووی ئیسلامه‌وه كتیب یان نوسیوه ،وه چه‌ندین میژوو نوسی كوردیش له‌وانه (شه‌ره‌ف خان،سالح قه‌فتان،مه‌ردۆخی ،مه‌لا جمیل رۆژبه‌یانی...هتد)باس یان له‌فتوحاتی ئیسلامی كردوه.
بێ گومان چاوه‌ڕێ ناكرێ ئه‌م هه‌موونوسه‌ره هه‌مان بۆچونیان هه‌بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فتوحاتی ئیسلامی ،هه‌ریه‌ك له‌م ڕاوبۆچونه جیاوازانه‌ش ئامانج وجیاوازی هزری خۆی له‌پاڵدایه بۆنموونه:
1-به‌بۆچوونی نوسه‌ره ئیسلامییه‌كان هاتنی سوپای موسڵمانان بۆناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی جه‌زیره ئامانج یان ڕزگار كردنی خه‌ڵك وبلاوكردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام بووه.
2-به‌لام بۆچوونی ماتریالیسته‌كان(ماركسییه‌كان) زور جیاوازه به‌هوی ئه‌وه‌ی بنه‌مای ته‌فسیری مێژووی ماتریالی له‌سه‌ر بنه‌مای ماددیه (ئابووری)پێیان وایه هاتنی سوپای موسلمانان بۆئه‌وناوچانه بۆده‌سكه‌وت بووه بۆئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌ك بكه‌وێته‌ده‌ستیان داگیری بكه‌ن ،كه‌گوایه ده‌ڵێن به‌هۆی زور بوونی ژماره‌ی دانیشتوان له‌جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی ،وه‌نه‌بوونی داهاتی سروشتی كه به‌روبوومی كشتوكاڵی ده‌گرته‌وه،وه‌په‌یدابوونی بێكاری وكه‌می ئازوقه كه‌به‌شی دانیشتوانی نه‌كردووه ،بۆیه بیریان له‌وه كردۆته‌وه هیرش بكه‌نه سه‌رناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌ب وه‌به‌هوی ئه‌م هێرشانه‌وه ده‌سكه‌وت یان ده‌سكه‌وتوه‌و ئابووری ئیسلامیان پێش خستووه .
3-وه ڕۆشنبیران پێ یان وایه كه‌وا بۆڕزگاركردن وبلاوكردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام بووه،به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شت یان ده‌سكه‌وتووه.
به‌لام ئه‌وه‌ی زۆرگرنگه له‌شیكردنه‌وه‌ی فتوحاتی ئیسلام سێ مه‌سه‌له هه‌ن هه‌ریه‌كه‌یان ته‌واو كه‌ری یه‌كترین ، بۆیه پێویسته به‌وردی سه‌رنج بده‌ینه‌ئه‌و سێ مه‌سه‌له‌یه
-سه‌رچاوه مێژووییه‌كان زۆر گرنگن پێویسته،گرنگیان پێ بدرێت ،وه‌ده‌بێت ئه‌و سه‌رچاوانه لێكوڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌پێیان ده‌وترێ(ئیسرائیلیات) په‌راویزبخرێن له‌شیكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كاندا
-ماهیه‌تی ئیسلام ودینی ئیسلام بۆمه‌سه‌له‌ی فتوحات ئایا مه‌سه‌له‌كه بانگه‌وازو ڕزگاركردنی مرۆڤه له‌په‌رستنی مرۆڤدا یاخود په‌یوه‌سته‌به‌ده‌سه‌لاتی سیاسی وئابوورییه‌وه ،چونكه ئه‌گه‌ر له‌بنه‌ماكانی ئیسلام نه‌گه‌ین زۆر زه‌حمه‌ته‌بتوانین له‌هه‌ڵوێستی ئیسلام تێبگه‌ین به‌رامبه‌ر فتوحات.
-چه‌كه‌ره كردنی به‌ڵگه‌ی لۆژیكی یه،ئه‌م سێ مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌سته به‌تێڕوانینی نوسه‌ر وه‌ك (مرۆڤێك)بۆ به‌ڵگه‌ی (مێژووی ،دینی ،لۆژیكی)
به‌هۆی ئه‌م سێ به‌ڵگه‌وه ده‌بیت بگه‌ینه ئه‌وه‌ی ئایا هاتنی سوپای موسلمانان بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی جه‌زیره‌ی عره‌بی به‌تایبه‌ت بۆناوچه‌كوردییه‌كان داگیركردن بووه یان ڕزگاركردنی كوردستان زۆربه‌ی سه‌رچاوه میژووییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌رده‌می فتوحاتدا ناوچه‌كوردییه‌كان دابه‌ش كرابوو له‌نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی (رۆمانی و ساسانی)دا،هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كورد له‌وسه‌رده‌مه‌دا نه(ده‌وله‌تیكی نه‌ته‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ)ونه(دینیكی نه‌ته‌وه‌ی سه‌ربه‌خو)هه‌بووه.وه ولاته‌كه‌ش یان له‌ژیرده‌ستی دوو ده‌سه‌لاتی داگیركه‌ردابووه و زۆربه‌ی شه‌رو ململانی یه‌كانی ئه‌و دووده‌وله‌ته‌داگیركه‌ره‌ش هه‌ر له‌سه‌ر خاكی كوردان بووه ،ئه‌مه‌ش هۆكارێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌م دوو ده‌وڵه‌ته به‌شێوه‌ی راسته‌وخو یان ناراسته‌وخۆ باس له‌كوردو گرتنی شار‌و شارۆچكه كوردییه‌كان كراوه.
لیره‌دا باس له‌ڕووبه‌رووبونه‌وه سوپای ئیسلام له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سوپای(ساسانی،ڕۆمانی) ده‌كه‌ین كه‌ئایا كورد سه‌ر به‌كام به‌ره بووه ؟
كاتیك سوپای موسلمانان له‌ساڵی 16ی كۆچی له‌قادسیه به‌سه‌ركردایه‌تی (سعدبن ابی وقاص)وسوپای ساسانی به‌سه‌ركردایه‌تی(رۆستم فروغ زاد)رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه ئه‌نجامی شه‌ره‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی سوپای موسلمانان و شكستی ساسانی كوتای هات ،هه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ره بوو وایكردبه‌شی كوردستانی داگیركراوی ژێر ده‌ستی ده‌سه‌لاتی ساسانی ،ده‌سه‌لاتیكی ئیسلامی كوردی لێ دامه‌زرێ،هه‌روه‌هاله‌شه‌ریكی تردا كه‌له‌نه‌هاوه‌ندله18ی كوچی روویدا تێیدا سوپای موسلمانان سه‌ركه‌وتن وبه‌ته‌واوی كوتای به‌ده‌سه‌لاتی ساسانی هێنا وه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌له‌لایه‌ن موسلمانه‌كانه‌وه به فتح فتوح (شای سه‌ركه‌وتنه‌كان)ناسرا.
جكه‌له‌مه‌ش شه‌ری شه‌ری نیوان سوپای موسلمان و سوپای رۆمانی له‌سه‌رجاوه‌كاندا زۆربه‌ده‌گمه‌ن باس له‌وه كراوه كه سوپای ئیسلام شه‌ری كوردی كردبێ.وه‌له‌م ناوچایه‌شدا له‌نیوان سوپای موسلمانان وسوپای رۆمانی داشه‌ڕێكی به‌ناوبانگی وه‌ك شه‌ڕی (قادسیه،نه‌هاوه‌ند)رووی دابێت،به‌لام باس له‌وه كراوه‌به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌زۆربه‌ی مه‌سیحی و گاور بوونه زیاتر به‌ئاشتی له‌گه‌ڵ سوپای موسلمانان دا ریككه‌وتون ،وه‌باس له‌وه كراوه‌كه(عومه‌یری ئه‌نصاری)والی جه‌زیره ی كوردستان ئه‌وبه‌شه‌ی كه‌له‌رۆمانی یه‌كانی رزگار كردوه گه‌راندوییه‌تیه‌وه بۆخاوه‌نی فه‌رمی ناوچه‌كه كه بێ گومان خاوه‌نه‌كه‌شی كورد بووه.
لێره‌شه‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌هه‌ر شه‌ڕێ له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رپابووبێت له‌نێون سوپای موسلمانان وساسانی یاخود سوپای موسلمانان ورۆمانی بووه،نه‌ك له‌نێوان سوپای موسلمان وكورد دابوبێ،له‌كاتێكدا كوردنه خاوه‌نی ده‌سه‌لاَت بووه نه‌خاوه‌نی سوپا ئیتر چۆن شه‌ری له‌گه‌ڵ سوپای موسلمانان دا بكات .كه‌هه‌ندێ نوسه‌ر له‌وانه (مه‌لا ره‌ئوف،مه‌لا جمیل ....)بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌له‌سوپای موسلمانان دا شه‌ری كورد وكلتوری كوردی كردوه.
به‌لام من ده‌مه‌وێ لێره‌وه ئاماژه به‌وه بكه‌م ئایا پێ تان وایه كه هه‌مووكوردێك گوزارشت له‌كوردێتی و خه‌می كورد‌و هه‌ستی كوردوكلتوری داب ونه‌ریتی كوردی خۆی ده‌كات،نه‌خێر، چونكه وه‌ك بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌واهه‌ر له‌و كاته‌وه واته‌له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتی ساسانی و ڕۆمانی دا تاوه‌كوئیستاش بگره هه‌رچه‌نده‌كوردن به‌لام هیچ هه‌ستێك یاخود گوزرشتیك له‌كورد بوونی خویان ناكه‌ن .به‌ڵكو وه‌ك دوژمنی كورد وانه وه‌ك له‌سه‌رچاوه‌كاندا ئاماژه‌ی پێ كراوه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتی ساسانی و رۆمانی چه‌ندین كورد هه‌بوونه‌بالاَده‌ست بوونه یان پله‌و پایه‌یان هه‌بووه.به‌لاَم ئایائه‌وانه به‌رگری یان له‌كورد كردوه یاخود ده‌سه‌لاَتی ئه‌و داگیركه‌رانه؟ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێ ئه‌و هه‌موو(موسته‌شار،ئاغا،ده‌ره‌به‌گ،جاشانه)ی كه‌هه‌ر له‌سه‌رده‌می شۆڕشی شێخ محمود هه‌تا ڕاپه‌ڕینی 1991كوردایه‌تییان كردبێ وبه‌رگری یان له‌كوردستان كردبێ. یان ئه‌و شه‌ڕ كومه‌ڵكوژییه‌ی كورد كه (صدام)ناوی لێ نابوو (ئه‌نفال)كه‌وه‌ك ده‌زانین له‌وكاته‌شدا چه‌ندین فه‌وجی جاشه‌كانی كورد له‌پێشه‌وه‌ی سوپای عێراق دا بوون بۆ كوشتنی رۆله‌ی كورد‌و، ویران كردنی كوردستان نه‌ك له‌پێناو به‌رگری كردن له‌خاكی كوردستان كه‌ئه‌مه‌ش له‌پێناو خزمه‌ت كردنی صدام بوونه‌وه‌ك كورد.