22/02/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
پێچه‌وانه‌ی سلێمانی ، مامۆستایانی هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامن له بایكۆتی ده‌وام
لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی مامۆستایان كوردستان له‌سه‌ر بایكۆتكردن به‌رده‌وامه و پشتیوانی مامۆستایانی ناڕازی ده‌كات، لە کاتێکدا لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان داوایان لە مامۆستایان کرد بایکۆت بشکێنن و بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
عەبدوڵا عه‌لی سه‌رۆكی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به بزاڤ پرێسی ووت :" ئێمه وه‌ك لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی مامۆستایان كه سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كانی هه‌ڵه‌بجه، سه‌یدسادق، شاره‌زوور و پێنجوێن ده‌گرێته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ست نین به بڕیاره‌كانی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، ئاماده‌ش نین به به‌ڵێنی سه‌رزاره‌كی بایكۆتهكهمان بشكێنین تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت به فه‌رمی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانمان ده‌داته‌وه".
عهبدولاَ عه‌لی ئه‌وه‌شی بۆ بزاڤ پرێس دووپات كرده‌وه : "ئێمه یه‌كده‌نگین له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی خۆمان كه ئه‌ویش بریتییه له بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م داواكانی مامۆستایان جێبه‌جێ بكرێت كه خۆی له خه‌رجكردنی مووچه‌كانی مانگی 9 و 10 ی ساڵی ڕابردوو و پێدانی مووچه له هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك".
له كۆتاییدا عه‌بدوڵا عه‌لی ئەوەشی ڕاگه‌یاند کە ئێمه وه‌ك لقی هه‌ڵه‌بجه له ڕیزی مامۆستایانی ناڕازی ده‌مێنینه‌وه و شه‌قام چۆڵ ناكه‌ین، یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست ده‌بین له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كانیان و به‌مافی ڕه‌وای سه‌رجه‌م مامۆستایانی ده‌زانین.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی مامۆستایان له كاتێكدایه كه ئێوارەی دوێنی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان له‌سه‌ر شكاندنی بایكۆت و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌وام، بوون به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان بایكۆتیان شكاند و به‌شه‌كه‌ی تریش شكاندنی بایكۆتیان ڕه‌تكرده‌وه.