ئه‌مڕۆ سئ شه‌ممه 8 ی ئازاری 2016 ، له قه‌زای شاره‌زوور ، ڕۆژی (8)ی مارس ، کەهاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان و بۆنه‌ی مه‌زنی ڕاپه‌ڕینه‌وه، ڕێكخراوی ته‌ژنه ، به‌چه‌ند چالاكیه‌ك ساڵیادی ڕاپه‌ڕین و 8 ی مارسی كرده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه محمد كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ژنه به بزاڤ پرێسی رایگه‌یاند :" له(25)م مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی قه‌زای شاره‌زووردا، هاوكات 8 ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ڕێكخراوی ته‌ژنه به‌هاوكاری گروپێكی خۆبه‌خش گه‌نجان ، كه ژماره‌یان 50 گه‌نج ده‌بوون ، هه‌ستا به ئه‌نجامدانی زنجیره چالاكییه‌ك.
چالاكییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه بوون:
كه تیایدا به‌ره‌به‌یانی ئه‌م ڕۆژه كاتژمێر 7 هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌یمان ئه‌نجامدا،
دوابه‌دوای ئه‌وه كاتژمێر9 پێشبڕكییهكی ماوه درێژ(ماراسۆن)به‌ڕێوه‌چوو، وه خه‌ڵاتی یه‌كه‌م دووه‌م و سئ یه‌م پێشبڕكییهكه كرا.

كاتژمێر 10 به‌هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شاره‌زوور 250 نه‌مامی جۆراوجۆرمان له شه‌قامه‌كانی شاردا ناشت.

كاتژمێر 11 خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی ڕێكخراوی ته‌ژنه بهخشار به‌دایكی هه‌ندێك له‌شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆ.
چالاكییه‌كانی دوا نیوه‌ڕۆ بریتی بوون له نمایشێكی ههڵپهڕكئ ته‌ژنه،

هه‌روه‌ها كاتژمێر 2:30 خولهك شانۆی پزیشكی سه‌رده‌می عه‌وله له‌لایه‌ن گروپی شانۆی تهژنهوه نمایش كرا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ش چه‌ندین پارچه هۆنراوه‌یه‌ك پێشكه‌ش كران.

كاتژمێر 4 ی ئێواره خولێكی تێنس كرایه‌وه .
كاتژمێر 7 ی ئێواره خولی فێربوونی سه‌رتاشین به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی فێرخواز ده‌ستی پێكرد.

كاتژمێر 8:30 خوله‌كی شه‌و خولێكی شه‌تره‌نج ده‌ستی پێكرد.

له‌كۆتای دا وتیشی :" به‌و هیوایه‌ین خزمه‌تێكی بچوكی قه‌زاكه‌مان له‌م ڕۆژه مێژووییه‌دا كردبێت.