- نالى ئه‌و شاعيرهىه هه‌ر له ژياندا بووه ناو ناوبانگى گه‌يشتۆته ئه‌وروپا و روسيا و ده‌ربارى شعره‌كانى دواون , وه به عه‌ره‌بى و كوردى له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا شعره‌كانى بڵاوكراونه‌ته‌وه !
- ناوى ته‌واوى خدرى كوڕى ئه‌حمه‌د شاوهيسى ئاڵى به‌گى ميكائيليه,له گوندى خاك و خۆڵى ده‌شتى شاره‌زوور هاتۆته دنياوه لهدهوروبهرى ساڵانى 1800 زاينى له‌دايك بووه
- به‌هۆى ئاژاوه و شه‌ڕى ناوخۆى ئه‌وكاتى ميرنشينى بابانه‌وه ئه‌وێ به‌جێ دێلێ و به‌ره‌و عه‌ره‌بستانى سعوديه به‌رێ ده‌كه‌وێت و فه‌ريزه‌ى حه‌ج به‌جێ دێنێت دواتر ده‌چێته قودس و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌ستنبوڵ و هه‌ر له‌وێش كۆچى دوايى ده‌كات.
نالى به‌م جۆره په‌يامى خۆى ئاراسته‌ى دۆست و رهفيقانى ده‌كات كاتێك به‌جێيان دههيڵێت و ده‌ڵێت:
ڕهفيقان من ئه‌وا ڕۆييم له لاتان
له مه‌زڵومان بڵا چۆڵ بێ وڵاتان
بڵا ساشار به شار و دێ به دێ بين
له‌ده‌س ياران بكه‌ين تهيى وڵاتان
مه‌ڵێن كه‌ڵكى نه‌بوو رۆيى جه‌هه‌ننه‌م
سه‌رم قه‌ڵغانه بۆ تيرى قه‌زاتان
سه‌فه‌رمان چونكه رێى هات و نه‌هاته
دوعامان بۆ بكه‌ن ئێوه‌و و خوداتان
منم سه‌ركرده‌تان بۆ له‌شكرى غه‌م
ئه‌ترسم من بڕۆم بشكێ سوپاتان
شكارى وهحشيان به‌س ده‌سته‌مۆ كه‌ن
نه‌وه‌ك به‌ربێ شكارى خانه‌زاتان
ئه‌وه‌نده ئه‌رجو ئه‌كا نالى كه جارجار
بكه‌ن يادى موحيببى بێ ڕياتان
- ده‌رباره‌ى نازناوى نالى چه‌ن رايهك هه‌ن پهسهندترينيان ئه‌وه‌يه كه له فه‌رهه‌نگى (برهان قاطع ) و ( مكمل عثمانلى لغتى ) دا هاتوه به‌واتاى قاميشێك ناوى بۆش دبێت , وه قه‌ڵه‌مى نوسين و ئه‌و تاڵه باريكانهى له‌ناو قه‌ڵه‌مى قاميشدايه , وه به‌و قاميشه ناو پته‌وه‌ش ده‌وترێت كه تيرى لێ دروست ده‌كرێت , هه‌روه‌ها ( نوكى قه‌ڵه‌م , جوزه‌له , ئاوازى خۆش, شمشاڵ , ئه‌و قاميشهى قه‌ڵه‌مى لێ دروست ده‌كرێ ) بێگومان جگه له نالى شاعر چه‌ند كه‌سى ديش له پێش ويدا نازناوى ناليان هه‌ڵگرتوه له‌وانه (پيرنالى مۆردينى , نالى قۆنهوى , ناله كه نازناوى مه‌لا محمد ئهفهنديه . هه‌روه‌ها تريان نالى )
- نالى له ته‌مه‌نى لاوێتيدا بۆ خوێندن ده‌چێته قه‌ره‌داغ و ده‌گوترێت عاشقى كچێك بوه به‌ناوى ( حهبيبه ) ئه‌و كيژهى ناوى له شيعرى ناليدا هاتوه , وه ده‌كرێ ووشهكه وه‌ك وشهيهيێكى عه‌ره‌بى (حهبيبه) وه‌رگێڕانه كوردييه‌كه‌ى (خۆشه‌ويست ) يان (دولبه‌ر) بێت و شاعير به خه‌ياڵ وه‌ك بوكى شيعر دروستى كردبێت .
ده‌ستم له گه‌رده‌نى خۆت هه‌ڵمه‌گره ئه‌ى (حهبيبه) !
وابزانه خوێنى خۆمه ,يا ميننهتى ڕهقيبه
- شعره‌كانى نالى له رووى ڕوخساره‌وه ( غه‌زه‌ل و قه‌سيده و موسته‌زاد و تاك ) ن و له‌و چواره تێپه‌ڕ ناكه‌ن , كه نزيكه‌ى له 100 سه‌د غه‌زه‌ل زياترن به‌ڵام ده‌شێ هه‌ندێك له دێڕهكانيان نه‌مابن و بهرئافاتى زه‌مانه كه‌وتبن .
- له به‌ناوبانگترين قه‌سيده و شيعره‌كانى نالى كه تا ئێستا زۆرترين لێكۆڵينه‌وه و توێژينه‌وه‌ى له‌سه‌ر كرا بێت : ( چامه‌كه‌ى نالى بۆ سالم كه له شامه‌وه بۆ شاره‌زوورى ده‌نێرێت (قوربانى تۆزى ڕێگه‌تم ) , هه‌روه‌ها ئه‌و قهسيدهيهى به مهستورهيا وتوه و هه‌روه‌ها قهسيدهى كه‌ره‌كه‌ى.
- له ساڵى 1856 كۆچى دوايى كردوه و له گۆڕستانى ( ئهبوئهيوبى ئه‌نسارى ) نێژراوه به‌ڵام هيچ شوێنه‌وارێكى گۆره‌كه‌ى تا ئێستاكه ديار نيه .
نامه‌كه‌ى نالى بۆ سالم :
قورباني تۆزي ڕێگه‌تم ئه‌ي بادي خۆش مرور
ئه‌ي پهيکي شاره‌زا به هه‌موو شاري شاره‌زور
ئه‌ي لوطفهکهت خهفييو هه‌وا خواه و هه‌مده‌مه
وهي سروه‌که‌ت بهشارهتي سه ر گۆشهيي حوضور
ئه‌ي هه‌م ميزاجي ئهشکي ته‌ڕ و گهرمي عاشقان
طۆفاني ديدهوو شهرهري قهلبي وه‌ک ته‌نور
گاهێ ده‌بي به ڕه‌وح و ده‌که‌ي باوهشێني دڵ
گاهێ ده‌بي به ده‌م دهدهمێني ده‌مي غورور
مه‌حوي قهبوڵي خاطري عاطر شهميمته
گهردي شيمال و گێژي جه‌نوب و کزهي ده‌بور
سوتا ڕهواقي خانهيي صه‌برم دڵ و ده‌رون
نه‌يما وه غه‌يري گۆشهيي زيکرێکي يا صهبور
هه‌م هم عهناني ئاهم و هه‌م هه‌م ڕيکابي ئه‌شک
ڕه‌حمێ به‌م ئاه و ئه‌شکه بکه هه‌سته بێ قوصور
وه‌ک ئاهه‌که‌م دهوانبه هه‌تا خاکي کۆيي يار
وه‌ک ئه‌شکه‌که‌م ڕه‌وان به هه‌تا ئاوی(شيوهسور)
به‌و ئاوه خۆت بشۆ له کودوراتي سه‌ر زه‌مين
شاد بن به وهصڵي يهکدي که تۆ طاهير ئه‌و طههور
ئه‌مجا مه‌وه‌سته تا دهگهيي عهيني (سه‌رچنار)
ئاوێکه پڕ له نار و چنار و گوڵ و چنور
چه‌شمێکه ميثلي خۆر که له صه‌د جێ به ڕۆشني
فهوراني نوري صافه لسه‌ر به‌ردي وه‌ک بلور
يا عه‌کس ئاسمانه له ئاوێنه‌دا که وا
ئهستێرهکاني ڕابکشێن وه‌ک شههابي نور
يا چهشمهساري خاطري پڕ فهيضي عاريفه
يهنبوعي نوره دابڕژێني له کێوي طور
ده‌م وت دوو چاوي خۆمه ئه‌گه‌ر (به‌کره جۆ)يي ئه‌شک
نه‌بوايه تيژو بێ ثه‌مه‌ر و گه‌رم و سوێر و سور
داخڵ نه‌بي به عهنبهري سارايي (خاک و خۆڵ)
هاته نه‌که‌ي به خاکي(سولهيماني)يا عوبور
يهعني ڕیاضی ڕه‌وضه که تێدا به چه‌ن ده‌مێ
موشکين ده‌بێ به کاکۆڵي غيلمان و زوڵفي حور
خاکي ميزاجي عه‌نبه‌رو داري ڕهواجي عود
به‌ردي خهراجي گه‌وهه‌رو جۆباري عهيني نور
شامي هه‌مو نه‌هار و فوصوڵي هه‌مو به‌هار
تۆزي هه‌مو عهبير و بوخاري هه‌مو بوخور
شارێکه عه‌دل و گه‌رمه له جێگێکه خۆش و نه‌رم
بۆ دهفعي چاوه زاره ده‌ڵێن شاري شاره‌زور
ئههلێکي واي هه‌يه که هه‌مو ئه‌هلي دانشن
هه‌م ناظيمي عوقودن و هه‌م ناظيري ئومور
سه‌يرێ بکه له به‌ردو له داري مهحهلهکان
ده‌ورێ بده به پرش و تهفتيش و خوارو ژور
داخۆ ده‌روني شه‌ق نه‌بووه(پردي سه‌رشه‌قام)؟
پيرو فوتاده ته‌ن نه‌بووه (داري پيرمهسور)؟
ئێسته‌ش به به‌رگ و باره عه‌له‌م داري (شێخ هه‌باس)؟
يا بێ نه‌واوو به‌رگه گه‌ڕاوه به شه‌خسي عور
به‌شی دوو له نامه‌کی نالی و سالم
ئایه به جه‌مع و دائیره‌یه ده‌وری (کانی با)
یاخۆ بووه به ته‌فریقه‌یی شۆڕشوش و بشور؟
(سه‌یوان)نه‌ظیری گونبه‌دی که‌یوانه سه‌بز و صاف
یاخۆ بووه به دائیره‌یی ئه‌نجومی قوبور؟
...ئێسته‌ش مه‌کانی ئاسکیه (کانی ئاسکان)؟
یاخۆ بووه به مه‌لعه‌به‌یی گورگ و لوره‌لور
ئێسته‌ش سوروشکی عیشقی هه‌یه (شیوی ئاو دار)؟
یاخو بووه به صۆفیی وشکی له حه‌ق به دور؟
داخۆ ده‌رونی صافه گوڕه‌ی ماوه (تانجه‌رۆ)؟
یاخۆ ئه‌سیری خاکه به ڵێڵی ده‌کا عوبور
سه‌یرێکی خۆش له چیمه‌نی ناو (خانه‌قا) بکه
ئایا ڕه‌بیعی ئاهووه یا چاهیری ستور
سه‌بزه له ده‌وری گوڵ ته‌ڕه وه‌ک خه‌ططی ڕۆیی یار
یا پوشی وشک و زۆره وه‌کو ڕیشی (کاکه سور)؟
قه‌لبی مونهوهرره له حه‌بیبانی نازه‌نین '
یا وه‌ک سه‌قه‌ر پڕه له ڕه‌قیبانی لهندههور
ده‌س به‌ندیانه دێن و ده‌چن سه‌رو و ناره‌وه‌ن
یا حهلقهیانه صۆفییی مل خوار و مه‌نده‌بور
مه‌یلێ بکه له سه‌بزه دره‌ختانی مه‌دره‌سه
ئه‌وراقیان موقه‌ددیمه‌یی شینه یا نه سور
حه‌وزی پڕی که نائیبی دیده‌ی منه له‌وێ
لێڵاوی دا نه‌هاتووه وه‌ک سهیلی (شیوه سور)؟
ئێسته‌ش که‌ناری حه‌وشه‌که جێی باز و که‌وشه‌که
یاریی تیایه یا بووته مه‌عره‌ضی نوفور
چاوێ بخه له سهبزهوو سێرابی دائیره
جێ جلیوه گاهی چاوه‌که‌مه نه‌رمه یانه زور؟
توخوا فه‌ضایی ده‌شتی فه‌قێکان ئه‌م ئێسته که‌ش
مه‌حشه‌ری میثاله یا بووه‌ته (چۆڵی سه‌لم و تور)؟
واصیل بکه عه‌بیری سه‌لامم به حوجره‌که‌م
چیی ماوه چیی نه‌ماوه له هه‌یوان و تاق و ژور
ئه‌و غاری یاره ئێسته پڕ ئه‌غیاره یا نه خۆ
هه‌ر غاری یاره یا بووه‌ته غاری مار و ومۆر
زارم وه‌کو هیلال و نه‌حیفم وه‌کو خه‌یاڵ
ئایا ده‌که‌ومه زار و به دڵدا ده‌که‌م خوطور؟
له‌م شه‌رحی ده‌ردی غوربه‌ته له‌م سۆزی هیجره‌ته
دڵ ڕه‌نگه بێ به ئاو‌و به چاودا بکا عوبور
ئایا مه‌قامی ڕوخسه‌ته له‌م بهینه بێمه‌وه؟
یا مه‌صله‌حه‌ت ته‌وه‌ققوفه تا یه‌ومی نه‌فخی صور
حاڵی بکه به خوفیه :که ئه‌ی یاری سه‌نگ دڵ
(نــالـی) له شه‌وقی تۆیه ده‌نێرێ سه‌لامی دور