29/03/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
كوڕه‌كه‌ى مورسى: هه‌زار ڕۆژ به‌سه‌ر زيندانى كردنى باوكمدا تێده‌په‌رێت
له پۆستێكياندا له تۆڕى كۆمهڵايتى فهيسسبوك هه‌ريه‌كه له ئوسامه محمد مورسى و ئه‌حمه‌د مورسى كوڕانى سه‌رۆكى شه‌رعى ميصر له‌باره‌ى زيندانى كردنى باوكيانهوه ده‌نوسن
لاى خۆيه‌وه ئوسامه محمد مورسى ده‌لێت: "هه‌زار رۆژ له پێشه‌نگی، هه‌زار رۆژ له كه‌رامه‌ت‌و هه‌زار رۆژ له مورسی"
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د مورسى كه كوڕه گه‌وره‌ى محمد مورسيه ده‌ڵێت : " هه‌زار رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی باوكم‌و دانانی له ژووری تاكه‌كه‌سیدا تێده‌په‌ڕێت "
دواى ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى كۆدهتاوه يه‌كه‌مين سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراو شه‌رعى وڵاتى ميصر محمد مورسى له‌سه‌ر كار لابرا به تۆمه‌تى (ڕاكردن له به‌نديخانه ) و (هه‌واڵگرى له‌گه‌ڵ وڵاتان ) 45 ساڵ زيندانى به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه !