29/03/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
تاوانكاریی روسیا له سوریا له راپۆرته رۆژنامه‌نووسییه‌كاندا
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، كه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا نزیكه‌ی 25 دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی له سوریادا بۆردمان كردووه كه ده‌یان بنكه‌ی ته‌ندروستی و ناوه‌ندی په‌روه‌ده‌یی و رۆشنبیریی و ئاینی و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان له‌ناودایه، كه ئه‌وانه‌ش ده‌چنه ناو چوارچێوه‌ی تاوانی جه‌نگه‌وه.
راپۆرته‌كه‌ی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه له 66 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، ورده‌كاریی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی روسیای له سوریادا ئاشكرا كردووه، روسیا له 15ی ئه‌یلولی 2015ه‌وه تا 15ی ئه‌م مانگه، له هێرشه‌كانیدا ده‌ستی نه‌پاراستووه له كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و ته‌نانه‌ت نه‌شی ویستووه پارێزگاری بكات بۆ پاراستنی گیانی هاولاَتییان له‌دیارترین هێرشه‌كانیش بریتی بوون له بۆردومان كردنی 51 بنكه‌ی ته‌ندروستی و 57ی ژێرخانی ئابووری و 52 خوێندنگه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌و 50 ناوه‌ندی ئاینی و 25 باڵه‌خانه‌و پێنج كامپی په‌نابه‌ران، به هۆشیانه‌وه سه‌دان كه‌س شه‌هیدو بریندار بوون.