عه‌بادی‌ پێكهاته‌ی‌ نوێی‌ كابینه‌كه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌ پارله‌مان ده‌كات
30/03/2016 نوسەر: bzavpress

عه‌بادی‌ پێكهاته‌ی‌ نوێی‌ كابینه‌كه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌ پارله‌مان ده‌كات


 دوای‌ شه‌ش هه‌فته‌ له‌راگه‌یاندنی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ ته‌كنۆكرات و دوورخستنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت له‌گه‌نده‌ڵی‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق رایگه‌یاند  كه‌ پێكهاته‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌كات، هێشتا روون نییه‌ كه‌ پارله‌مان كابینه‌ نوێیه‌كه‌ قبوڵ ده‌كات، هه‌ربه‌هۆی‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌و خۆپیشاندانه‌كانی‌ لایه‌نگرانی‌ موقته‌دا سه‌دره‌وه‌، رێگاكانی‌ ناوه‌ندی‌ به‌غدادی‌ پایته‌خت داخران.