30/03/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
تاڵیبان: ئێمه ئێف 16ه‌كه‌ی ئه‌مریكامان تێك‌شكاند
فرۆكه‌یه‌كی ئێف 16ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان له كاتی هه‌ستانیدا تێكشكاو دوای رووداوه‌كه‌ش بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و رووداوه راگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونی كردووه‌ته‌وه كه توانیوانه فڕۆكه‌یه‌كی ئێف 16ی ئه‌مریكا تێكبشكێنن كه به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی كوژراوه، بهلاَم وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێت فرۆكهوانهكهیان نه‌كوژراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه ده‌كه‌ن