31/03/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
فڕۆكه‌كانی سوریا 10 هاولاَتی بێ‌تاوانیان شه‌هید كرد
روانگه‌ی سوریا بۆمافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی رژێمی سوریاوه بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی ده‌یرول عه‌سافیر له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق 10 هاولاَتی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون كه ژن و منداڵیان له‌ناودایه‌و ده‌یان كه‌سی تریش بریندار بوون، به‌ڕێوبه‌ری روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه كه شارۆچكه‌كه 2700خێزانی تیادا ده‌ژی و ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه سوپای سوریا گه‌مارۆیداوه‌و زۆرترین پێشێلكاریشی به‌رامبه‌ر به ئاگربه‌سته‌كه له غۆته‌ی خۆرهه‌لاَتی سوریا ئه‌نجامداوه.