ناوی ته‌واوی : مه‌لا صالحی كوڕی مه‌لا نه‌سروڵای زێوێیه , زێویه دێكهیه له ناوچه‌ی سورداشی سه‌ر به سلێمانی .
له ساڵی 1851 له دایك بووه .
حه‌ریق شاعیرێكی بێ ده‌سه‌ڵات و ههژاربوه و ژیانێكی سۆفیانه‌ی گوزه‌راندوه ,زۆر شتی ئه‌فسانه ئاساش له باره‌ی ژیانیه‌وه ده‌گوترێت له‌وانه:
•
سه‌ید نه‌جمه‌دینی ئه‌نیسی ده‌لێت: " ئه‌وكاتی له دێی قاراوه‌ی ناوچه‌ی بۆكان خه‌ریكی مه‌لایه‌تی ده‌بێت به‌هۆی چوارینهیهكیهوه كابرایه‌كی ساماندار به‌ناوی ساڵح خانی ئیمزامۆل ڕیشی پاك ده‌تاشێت ".
هه‌روه‌ها هێمنی شاعیریش هۆكاری هاتنی حه‌ریقی شاعیر بۆ سابڵا‌غ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنێته‌وه كه شعرێكی نوسیوه و ئیمزامۆل ڕیشی تاشیوه !
هه‌روه‌ها د.مارف خه‌زنه‌داریش ده‌لێ شعره‌كه‌ی بۆ كوڕێكی شێخ عوسمانی ته‌وێڵه نوسیوه و دایشۆریوه بۆیه ئاغای دێیه‌كه به‌ناوی ئیمزامۆل ریشی پاك ئه‌تاشێ.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌و چواینه یان ئه‌و شعره‌ی بۆته هۆی تاشینی ڕیشی حه‌ریق له دیوانه‌كه‌یدا بوونی نیه !
•
هه‌روه‌ها د.مارف خه‌زنه‌دار ده‌ڵێت : " حه‌ریق ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ شێخی بورهان شێخ یوسف شمس ا‌لدین په‌یدا ده‌كا و له خانه‌قای ئه‌و ده‌مێنێته‌وه و ئنجازهی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له شێخی بورهان وه‌رده‌گرێ ,ماوه‌ی ژیانی ساڵخ له خانه‌قا وه‌ك ساڵحێك بوه سالێك نابێت ژن بهێنێت ,به‌ڵام ئه‌و به دزی شێخ بورهانه‌وه ژن ده‌هێنێت و به‌هۆیه‌وه ده‌ری ده‌كات له خانه‌قا " ئه‌مه‌ش جێی گومانه چونكه حه‌ریق زانایه‌كی ئاینی بوه و زانیویه‌تی ژنهێنان له ئیسلامدا قه‌ده‌غه نیه ناشگونجێ شێخ بورهان له‌سه‌ر ئه‌وه موریدێكی خۆی ده‌ربكات !
وه‌ك پێشتر وتمان حه‌ریق شاعیرێكی هه‌ژار بوه , ئه‌وه‌تا جارێك داوای گو‌ێدرێژێك له مه‌لا ئه‌حمه‌دی لاسور ئه‌كات و نایداتێ كه‌واته خاوه‌نی گوێدرێژێكیش نه‌بوه ! بۆیه به‌م دێڕه شعره باسی ئه‌و جواب كردنه‌ی مه‌لا ئه‌كات و ئه‌لێ :
له عوزرابوو مه‌لا بۆیه جوابی دا ووتی نایده‌م
وڵاخ ده‌س ناكه‌وێ چش, سا چاكه هه‌ر پیاده‌م
شیعری حه‌ریق له هه‌مو شاعیره‌كانی دیكه زیاتر بۆنی شیعری نالی لێ دێت , حه‌ریق زۆرجار له‌سه‌ر وه‌زن و قافیه‌ی شعره‌كانی نالی شعری نوسیوه یان وه‌لامی داوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها وه‌ك و نالی شانازی به شعره‌كانی خۆیه‌وه ده‌كات و ده‌لێ :
بێره مه‌یدانی فه‌ساحه‌ت ئه‌سپی خۆت لێگده حه‌ریق
تا بزانم كێ به شعرت سوحبه‌ت و یاری ده‌كا؟
سه‌ره‌تا به شعری دڵداری ده‌ستی پێكردوه به‌ڵام دوای گه‌یشتنی به خانه‌قای شێخ بورهانه‌دین خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه بۆ شعری ئاینی و سۆفیزم.
ئه‌وه‌ی شیعری حه‌ریق له شیعری شاعیره‌كانی سه‌رده‌می خۆی جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ووشه و زاراوه‌كانی حه‌ریق به‌كاری هێناوه ئاسانتر و سوكترن وه‌ك له شاعیرانی دیكه .
حه‌ریقی شاعیر له ساڵی 1907 و له شار ی مه‌هاباد له ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا كۆچی دوایی كردوه .