03/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ژماره‌ی په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا حه‌وت هێند كه‌می كردووه
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی روو له ولاَتهكهی ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌مانگی ئازاری رابردوودا كه‌متر له 5000 كۆچبه‌ر له نه‌مساوه روویان له ئه‌ڵمانیا كردووه، به‌راورد به‌مانگی شوبات رێژه‌كه زۆر كه‌می كردووه، له‌مانگی شوباتی رابردوودا 38570كۆچبه‌ر به نه‌مساوه روویان له ئه‌ڵمانیا كردووه. له‌مانگی كانوونی دووه‌میشدا 64700كۆچبه‌ر چوونه‌ته ناو ئه‌ڵمانیاوه، پۆلیس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه به‌هۆی توند كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌مساوه، كۆچبه‌ران ناتوانن به‌ئاسانی بپه‌ڕنه‌وه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر جموجوڵی كۆچبه‌ران درووست كردووه.