04/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌رمينيا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئازرباينجان
دواى ئه‌وه‌ى وڵاتى ئهرمينايا هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر خاكى ئازه‌ر باينجان ده‌ستپێكرد و ده‌ستى به‌سه‌ر به‌شێك له خاكه‌كه‌يدا گرت , ڕێكخراوى هاريكارى ئيسلامى دێته ده‌نگ و داوا ده‌كات هه‌رچى زوتره هێزه‌كانى له خاكى ئارهزهباينجان بكشێنێته‌وه
سكرتێرى گشتى ڕێكخراوى هاريكارى ئيسلامى ئه‌ياد مه‌ده‌نى له‌وباره‌وه له به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌لێت : " نيگه‌رانى خۆمان رادهگهيننين له‌باره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌رمينيا و به‌ووردى چاودێرى دۆخه‌كه ده‌كه‌ين "
مه‌ده‌نى داواش ده‌كات هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه به‌ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رى و ڕێگريكردن له لهشكركێشيهكانى ئه‌رمينيا له‌سه‌ر بنه‌ماى ياسا نێوده‌وڵه‌تيه‌كان چاره‌سه‌رێكى سياسى بۆ كێشه‌كانى ئه‌رمينيا له‌گه‌ڵ ئازهرباينجان بدۆزرێته‌وه
هه‌وه‌رها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى توركيا سه‌ر كۆنه‌ى هێرشه‌كانى كۆمارى ئه‌رمينياى كرد و داواى كرد كه پابه‌ند بێت به ئاگربه‌سته‌وه و هێرشه‌كانى بۆسه‌ر ئازهرباينجان كۆتايى پێ بێنێت .
هۆكارى ناكۆكيه‌كانى نێوان ئهرمينياو ئازهرباينجان نوێ نيه , هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دورست بوونى ئه‌و ولاتانه‌وه كێشه‌ى سنور و جوگرافيايان هه‌يه و به‌شێكى كێشه‌كانيش په‌يوه‌ندى به كۆمارى كوردستانى سوره‌وه هه‌يه كه ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌و دوو وڵاته زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى كوردن و به قه‌ره‌باغ ناسراوه .