05/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی بۆ سوریا به‌ره‌سمی راگه‌یاند
عه‌مید عه‌لی ئاراسته فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران ره‌وانه كردنی هێزه تایبه‌ته‌كانی ولاَتهكهی بۆ سوریا به‌ره‌سمی راگه‌یاند و وتی كه هێزه‌كانیان ئه‌ركی راوێژكاریی بۆ سوپای سوریا ده‌بینن، عه‌لی ئاراسته ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه ئه‌و هێزه‌ی ره‌وانه‌یان كردووه سه‌ر یه لیوای 65ی سوپای ئێران و هه‌موویان به‌چه‌كی پێشكه‌وتوو پڕچه‌ككراون له‌گه‌ڵ فرۆكه‌ی بچووكی بێفڕۆكه‌وان. كه ئه‌و فرۆكانه بۆ جه‌نگ و پشكنین به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه چه‌ندین جار تاران ره‌تی كردووه‌ته‌وه هێزی سه‌ربازیی ره‌وانه كردبێت جگه له ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازیی.