هاورێيه‌تى وه‌ك هه‌ر شتێكى ديكه ئاداب و ره‌وشتى خۆى هه‌يه كه زۆرێكمان په‌يڕه‌وى ناكه‌ين , هه‌ر بۆيه پاش ماوه‌يه‌ك كۆتايى به هاورێيه‌تيكه‌مان دێت ياخود ئه‌و په‌يوه‌نديه كه سه‌ره‌تا به خۆشه‌ويستى ده‌ستى پێ كردوه ده‌گۆڕێت بۆ ڕق و كينه , به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوى ئادابه‌كانى هاوه‌لێتى بكه‌ين ئه‌وا رۆژ به رۆژ هاورێيه‌تيه‌كه‌مان پته‌وتر ده‌بێت و شه‌يتانيش كه‌لێنێك نادۆزێته‌وه نێوانمان تێك بدات, بۆيه لێره‌دا به كورتى گرنگترين ئادابه‌كانى هاورێيه‌تى باس ده‌كه‌ين به ئومێدى ئه‌وه‌ى جێبه‌جێيان بكه‌ين تا هاوڕێكانمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ين :-
1. پێويسته هاوڕێيه‌تى و برايتيه‌كه‌مان له‌به‌ر خواى په‌روه‌ردگار بێت .
2. ئه‌و كه‌سه‌ى هاورێيه‌تى ده‌كه‌ين پێويسته خاوه‌نى ڕه‌و‌شت و دينداريه‌كى به‌رز و جوان بێت , چونكه پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويستمان "د.خ"فه‌رمويه‌تى: (المر‌ء على دين خليله فلينظر أحدكم من يخالل ) أخرجه أحمد وأبو داود وحسنه الألباني. واته : هاوڕێ له‌سه‌ر ئاينى هاوڕێيه‌كه‌يه‌تى بۆيه بزانن هاوڕێيه‌تى كێ ده‌كه‌ن .
3. پێويسته هاوڕێكانمان خاوه‌ن بيركردنه‌وه‌يه‌كى روون و ڕاشكاو بن .
4. پێويسته هاوڕێكه‌ت كه‌سێك بێت خۆى له گوناهـ و تاوانى بچوك بپارێزێت , هه‌روه‌ها به گوێره‌ى سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا مامه‌ڵه بكات .
5. پێويسته نهێنى هاوڕێكانت بپارێزيت و نه‌يدركێنيت و بڵاوى نه‌كه‌يته‌وه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك .
6. پێويسته به‌شێوه‌يه‌كى جوان و نه‌رم و نيان ئامۆژگارى يه‌ك بن و نابێت به‌قسه يه‌كترى زوير بكه‌ن و دڵى يه‌كتر بڕه‌نجێنن, كه ده‌زانيت هاورێكه‌ت شتێكى پێ ناخۆشه تۆ پێى مه‌لێ و باسى مه‌كه دڵه مه ئێشێنه .
7. ئه‌گه‌ر هاورێكه‌ت هه‌ڵه‌يه‌كى كرد ئامۆژگارى بكه‌و ئارامگربه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گه‌ر به‌قسه‌ت نه‌كات و كۆڵ مه‌ده تا به‌شێوه‌يه‌كى جوان ده‌يهێنيته سه‌ر رێگاى راست .
8.ئه‌گه‌ر به‌هۆى هه‌ڵه‌يه‌كه‌وه له‌لايه‌ن هاورێكه‌ته‌وه زيانێكت پێگه‌يشت پێويسته ئارامى له‌سه‌ر بگريت .
9.پێويسته به‌وه‌فا بيت به‌رامبه‌ر هاورێكه‌ت له‌هه‌ر بار و دۆخێك‌دا بوو .
10. سه‌ردانى هاوڕێكه‌ت بكه‌يت له‌به‌ر خاترى خوا نه‌ك بۆ مه‌به‌ستى دنيايى و ماددى .
11. هه‌ولى بپرسيت ئه‌گه‌ر ديار نه‌بوو .
12. نه‌خۆش كه‌وت سه‌ردانى بكه , پێى گه‌يستى سڵاوى لێ بكه , پێويستى بوو دواعاى بۆ بكه ,ئامۆژگارى بكه ئه‌گه‌ر داواى لێكردى ,وه‌ڵامى بده‌وه ئه‌گه‌ر پژمى , كاتێكيش مرد شوێنى بكه‌وه تا گۆڕستان .
13. كاره باشه‌كانى بڵاو بكه‌وه , و باسى ره‌وشته جوانه‌كانى بكه .
14. حه‌ز بكه هه‌ميشه خێر بێته ڕێى وه‌ك چۆن بۆخۆت حه‌ز ئه‌كه‌يت.
15. گه‌ر كارێكى كرد زيانى بۆ دنياو دينى بوو , ڕێنمونى بكه بۆ كارێك سوودى دنياو قيامه‌تى تيا بێت بۆى .
16. له هه‌ر كۆڕ و مه‌جليسێكدا باسيان كرد به خرابه‌و غه‌يه‌تيان كرد رێيان پێ مه‌ده و به‌رگرى لێ بكه و عوزرى بۆ بێنه‌وه .
17. هاورێكه‌ت سه‌رخه ئه‌گه‌ر سته‌مى كرد يان سته‌مى لێكرا , ئه‌گه‌ر سته‌مى كرد ده‌ستى بگره‌و په‌شيمانى بكه‌وه به‌وه سه‌رى ئه‌خه‌يت.
18. كاتێك پێوستى پێتـ بوو به‌ده‌ميه‌وه بچۆ هاورێيه‌تى واته (فرياكه‌وتن له ته‌نگانه‌دا )
19. به‌چاكه‌يه‌كى كه‌ميش بێت له‌لايه‌ن هاوڕێكه‌ته‌وه رازى ببه ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ى له توانادا بێت .
20. ڕێزى تايبه‌تى لێبگره‌و هه‌ميشه وه‌ك قه‌ڵايه‌كى پۆڵاين له پشتى به.
21. له خۆشيه‌كانيدا به‌شدار به , له ناخۆشيه‌كانيدا جێى مه‌هێڵه .
22. به ئينصاف به له بابه‌تێكدا راتان جياواز بوو .
23. كاتێك ئاگاى لێ نيه‌و نازنێت دوعاى بۆ بكه .
24. ئاگادر به كاته‌كانت چۆن به‌سه‌ر ده‌به‌يت له‌گه‌ڵ هاورێمانت .
25. خۆت بپارێزه له‌سه‌رزه‌نشتكردن و تانه‌دان لێى .عوزر بۆ هه‌له‌كانى بێنه‌وه و عوزره‌كانيشى قبوڵ بكه ,
كاتێ خۆشه‌ويست به گوناهێكه‌وه دێته‌لام
چاكه‌كانى به‌هه‌زاران ده‌بنه تكاكار له‌لام
26. كه‌سه‌ردانى كردى پێت خۆش بێت , رووت گه‌ش بێت به‌رامبه‌رى و رێزى لێ بگره .
27. ديارى و هه‌دێى پێشكه‌ش بكه و چاكه‌كانيشى به‌رامبه‌رت له ياد مه‌كه
28. پێى بلێ كه خۆت ئه‌وێت هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمويه‌تى: ( إذا أحب أحدكم أخاه فليُعلمه أنه يحبه ) أخرجه أحمد وأبو داود وصححه الألباني. واته: ئه‌گه‌ر يه‌كێك له ئێوه كه‌سێكى خۆش ويست با بزانێت كه خۆت ئه‌وێت .
29. خۆت له‌و به گه‌وره‌تر و زياتر مه‌زانه , خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : ( وَاخْفِضْ جَنَاحَكَ لِمَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ) الشعرا‌ء:215.
30. موناقه‌شه‌و ده‌مه‌ده‌مێ و قسه‌ى نه‌شياوى له‌گه‌ڵدا مه‌كه .
31. گومانى خراپ به هاوڕێكه‌ت مه‌به , پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمويه‌تى : ( إياكم والظن، فإن الظن أكذب الحديث )رواه مسلم. واته: ئاگادرتان ده‌كه‌مه‌وه له گومان چونكه به‌راستى گومان درۆترين قسه‌و گێڕانه‌وه‌يه .
32. وه‌عده‌كانت له‌گه‌ڵيا به‌ره سه‌ر , وه گوێڕاڵه‌يى جوژمنه‌كانى مه‌كه .
33. خێرا موژده‌ى هه‌واڵه خۆشه‌كانى پێ بگه‌ينه , لاى نزيكه‌كانى هيچ باس مه‌كه پێى ناخۆش بێت و هه‌ميشه هانى بده بۆ سه‌ركه‌وتن سه‌رفراز بوون .
خاڵه‌كانمان به ئه‌ندازه‌ى ژماره‌ى زيكره‌كانى دوا نوێژه فه‌رزه‌كان كۆتايى پێ هێنا سا به‌شكو به‌ره‌كه‌ت بكه‌وێته نوسينه‌كه‌وه و بتوانين باش‌ترين هاورێ بين بۆ هاورێكانمان .
وصلى الله وسلم وبارك على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين