فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ده‌رده‌چێت، به‌پاساوى
بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی دۆكیۆمێنتاری ده‌رباره‌ی ڕفاندن و
بێسه‌روشوێنكردنی هاوڵاتیان و ئه‌ندامانی هێزه ئیسلامیه‌كان.
ماڵپه‌ری كۆمه‌ڵ نیوز
له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له‌سه‌ر
بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی دۆكیۆمێنتاری ده‌رباره‌ی ڕفاندن و
بێسه‌روشوێنكردنی هاوڵاتیان و ئه‌ندامانی هێزه ئیسلامیه‌كان، فه‌رمانی
ده‌ستگیركردن بۆ فاروق عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام و
كاندیدی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ده‌رده‌چوه.
فاورق عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام به ماڵپه‌ری كۆمه‌ڵنیوزی وتوه
“به‌ئه‌ركی خۆمان زانیوه كاتێك ده‌بینین لێره‌و له‌وێ كه‌سانێك
ده‌ڕفێنرێن بێسه‌روشوێن ده‌كرێن ده‌كوژرێن، ڕۆژاده‌بینین له‌كه‌ناڵه‌كانی
ڕاگه‌یاندنه‌وه كه‌سوكاری بێ سه‌روشوێنكراوان، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانداخۆپیشاندان ده‌كه‌ن، به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی
كه‌سوكارییانه‌وه‌ن، بۆ ئێمه ئه‌وه كاره‌ساتێكی جه‌رگ بڕبوو به ئه‌ركی
سه‌رشانی خۆمان زانیوه،وه‌ك كه‌ناڵێكی ئاسمانی هه‌ڵبسین به
به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دۆسیه، بۆ یه به‌رنامه‌یه‌كی دیكۆمینتاریمان
ئاماده‌كرد به‌ناوی (كلتوری ڕفاندن له‌هه‌رێمی كوردستان)”
وتیشی “به‌ره‌نامه‌كه باسكردن
بووه له‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌ركی سه‌رشانیانه به‌بێ جیاوازی
ئینتیمای فكری و سیاسی، پارێزگاری له‌ته‌واوی هاوڵاتیانی هه‌رێمی
كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگا ئه‌منیانه‌ی هه‌رێمی
كوردستان ده‌یكه‌ن، ڕه‌فتاری ده‌زگای حزبیه و،وه‌ك ده‌زگایه‌كی حكومه‌ت
كارناكه‌ن”
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی
ئاسمانی په‌یام ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه بڕیاری 24 كاتژمێر زیندانی كردنی
بۆ ده‌رچوو به‌ڵام له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه بڕیاری
ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌و دواخراوه بۆ 7-10.
هاوڵاتی