11/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
سوپای روسیا: پلانی هێرشكردنه سه‌ر شاری حه‌له‌بمان نییه
له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگۆكانی هێرشی هاوبه‌شی سوپاكه‌ی رژێمی سوریا‌و سوپای روسیا بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب، سوپا سالاری روسیا ره‌تیكرده‌وه پلانی له‌و شێوه‌یه‌یان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كهشاره له‌ژێر دهسهلاَتی چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره‌دایه، سێرگی رۆدسكۆی فه‌رمانده‌ی هه‌ڵمه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ر به ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی روسیا وتی، نزیكه‌ی 9500چه‌كداری به‌ره‌ی نوسره له‌باشوری رۆژئاوا‌و و باكوری حه‌له‌ب پلان داده‌رێژن بۆ هێرشكردنه سه‌ر رێگای نێوان حه‌له‌ب و دیمه‌شق به‌مه‌ستی بچڕاندنی رێگه‌ی دیموشقی پایته‌خت.