11/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: دۆخی مرۆیی فه‌للوجه مایه‌ی نیگه‌رانییه
رێكخراوه خۆراكی جیهانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، دۆخی خۆراكی نزیكه‌ی 60 هه‌زار هاولاَتی مه‌ده‌نی له فه‌للوجه كه‌له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه گه‌مارۆی توند دراوه مایه‌ی نیگه‌رانی زۆره‌و ده‌بێت رێگه‌بدرێت به گه‌یاندنی كۆمه‌كه مرۆییه‌كان بۆ شاره‌كه، فه‌للوجه ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه گه‌مارۆ دراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێشڕه‌وییه‌كی سوپا به‌دیهاتبێت و هه‌موو كۆگاكانی خۆراكیش به‌تاڵ بوون، و نرخی ئارد به‌رزترین ئاستی تۆمار كردووه.