یەکگرتوی ئیسلامی و دەرفەتێکی گەورە
12/04/2016 نوسەر: bzavpress

یەکگرتوی ئیسلامی و دەرفەتێکی گەورە

یەکگرتوی ئیسلامی و دەرفەتێکی گەورەی ئاڵتونی بەرەو هەڵسانەوەو ڕاگواستنێکی نەوعی گەورە لە گۆرەپانی سیاسی و جەماوەری لە هەرێم ..
يەکگرتوی ئيسلامی و ڕەخسانی دەرفەتێکی زێرينی بەرەو هەڵسانەوەو ڕاگواستنێکی چۆری لە بارودۆخێکی زۆر سەختی پڕ ڕەخنە ئامیزو لاوازی هەڵوێستی لەرزۆکی نا هاوسەنگ بەو پێشهاتانەی لە گۆڕەپانی کوردستان گوزەريان کرد، لەسەروی هەمويانەوە قەيران و کێشەی کورسيەکەی سەرۆکايەتی هەرێم کە وەك خەتی سور سەير دەکرا لەلايەن يەك لەهێزە دەوڵەمەند بەپارەو هێزەوە لە هەرێم، ئەو دەرفەتە زیڕينە کۆنگرەی حەفتی يەکگرتوە، کە لە مانگی پێنجی ئەمساڵ دەبەسترێت و چارەنوسی ئايندەيەکی گەش و بەهێزی يەکگرتو دياری دەکات ئەويش بە گەڕانەوەی مامۆستا سەلاحەدين محمد بەهائەدين ی ئەمينداری پێشو، وە دوبارە دانانەوەی وەك ئەمينداری نوێ ی حزب ، کە تاکە دەروازەيەکی ئاڵتونيە بۆ ئيحتوا کردنی ئەو هەموو گازاندەو گلەييانەی ڕوبەڕوی يەکگرتو ببوەوە کە هەندێکيان لەسەرەوەی ئيرادەو توانای يەکگرتو بون بە هەڵواسينی هەموو ئەو رەخنەو تێبينيانەی لەناوخۆو دەرەوەی حزب وەك خاڵێکی زۆر لاواز بەنیوجەوانی يەکگرتوەوە نوسابو، وە تا سنورێکی زۆر کاديران و ئەندامان و لايەنگرانی ئەو حزبەی ئيحراج کردبو لەسەر ئاستی جەماوەری و سياسی گۆرەپانی کوردستانی باشور، بە هەڵگرتنی لێپرسراوەتی ناڕاستەوخۆ بە ئيدارەدانی ئەزمەکان بە مامۆستا محمد فەرەج، ئەوەش دەبێت بەکارێکی ئاسايی ئەگەر بەروکەشيش بێت، وەك تاکتيکێکی زۆر سەرکەوتوی زيرەکانە لەپێناو بەرژەوەنديە بالاکانی حزب و ئايندەو چارەنوسی سياسی لە شەقامی کوردستان هەژمار بکرێت. دەبێت ئەو ڕاستيەش بگوتریت کە مامۆستا سەلاحەددين بەدرێژای کاری حزبی نمونەيەکی سەرکەوتوی تۆمارکردبو توانی نمايشێکی ئەدای کارەکان بکات وەك سەرکردەيەکی کارێزمای ئيسلامی، لەگەڵ ئەوەی وەك کەسايەتيەکی بەهێزو کاريشی بۆ کرابو لە ئامادەباشی دابێت وەك کەسايەتيەکی بەهێزی ڕکابەری مەقبول لەبەرەی سێ حزبەکەی ئۆپۆزۆسيۆنی کۆن کەکۆك دەبون لەسەری بۆ کورسی سەرۆکايەتی هەرێم ئەگەر هەڵبژاردن بکرابوايە. بەلام ئەو ڕۆڵەی ئايندەشی وەك ئەمينداری يەکگرتوی داهاتو تەکانێکی گەورەو بەرچاو دەدات بە کاری حزبی سياسی يەکگرتو لەقۆناغەکانی داهاتوی ململانێ ی سياسی دژوارو ئاڵۆز لە هەرێم.