13/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
زامی ئه‌نفال
ئه‌مڕۆ، كـه چوارده‌ی مانگی نیسانه
زام دهكــولێتـهوه لـه‌م نیشتمانه
خـهمێكـی گه‌وره و یادێكی تاڵـه
یـادی پڕ ئێــشی زامی ئه‌نفالـه
ئه‌مڕۆ خـه‌م دێت و ده‌بێت بـه میوان
دێته نێو مـاڵی دڵی هـه‌ر هه‌مووان
دیده پـڕ ده‌كا لـه فرمێسكـی سوور
بـۆ ئازیزانی لـه غوربـهتی و دوور
ئه‌مڕۆ دڵی گـه‌ل سـهراپای غـهمـه
لـه كـوردستاندا پرسـهو ماتـه‌مـه
ئه‌نفال ئه‌و زامه‌ی ساڕ‌ێژ نابێ قه‌ت
لـه دڵ دهمـێـنێ ئـازاری فیـرقهت
رۆسته‌م خـامۆش / هه‌ولێر