03/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: ئیسلامییه‌كان سه‌هون
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێرشی توند ده‌كاته‌سه‌ر ئیسلامییه‌كان و به به‌كرێگیراوی ئیخوان موسلمین له‌قه‌ڵه‌میان ئه‌دات.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئاوێنه، عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایگه‌یاند (هێزه‌كانی سلێمانی بیانه‌وێت ئێمه ته‌نها ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكه‌ین بهئسلوبی پارتی خراپتر وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه...ئێمه 20 ساڵ له‌گه‌ڵ پارتی شه‌ڕی یه‌كتریمان كرد له‌پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا، ئێستا هه‌روا ده‌سه‌ڵات ته‌سلیمی به‌كرێگیراوه‌كانی ئیخوان موسلیمین ده‌كه‌ین).
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت (یسلامییهكانی كوردستان شه‌ڕیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كامیان دڵسۆزتره بۆ محه‌مه‌د مورسی، ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی یه‌كێتی بسه‌نن زۆر سه‌هون).
د.ع