15/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دیمستۆرا هیوا بڕاو ده‌كات
ستیڤان دیمستۆرا نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا رایگه‌یاند بێهیوا بووه له ناردنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بۆ ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كانی ئه‌و ولاَته، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ نێردراوی ئه‌و ولاَتانه‌ی هێزێكی مرۆییان پێكهێناوه دیمستۆرا داوای كرد كه بێ هه‌ڵوێست نابن به‌رامبه‌ر به‌دۆخه‌كه‌و كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی، ئه‌و برسێتییه‌ی له‌ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كاندا بلاَوبووه‌ته‌وه له ئاستێكی مه‌ترسیداردایه‌و مردن به‌هۆی برسێتییه‌وه روو له‌زیاد بوونه‌وه، تا ئێستا توانراوه كۆمه‌كی مرۆیی بگه‌یه‌نرێته له%8ی ئه‌و ناوچانه، به‌لاَم به‌هۆی پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر به ئاگربڕه‌كه‌ی نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن جارێكی تر كاری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاسته‌نگی بۆ درووست كرا.