15/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
مەزهەب واتای چییە؟
مەزەهەب واتای ئیجتیهاد کردنە لەسەر باسێك و خواستیك کە لە دیندا بوونی نیە واتا دەقی راستەوخۆی لەسەر نەهاتوە بەراشکاوی ..
بۆ نمونە چۆنیەتی دەست نوێژ گرتن یان نوێژ کردن یاخود رۆژوو گرتن و زەکات دان .. هەمانە هیچی پەیوەندی نیە بە مەزهەبەوە ،بەڵکو - ئەوە دینەو راستەوخۆ لەپێغەمبەرەوە وەرمانگرتوە صلی للە علیە وسلم ئەویش لە جوبریل عڵیە السلام .. پاشان لەخوای موتەعال جل وعلا...
کەواتە مەزهەب لەسەر بنەمای بیرکردنەوەو دەرهێنانی ئەحکامە کە دەقی قورئانو سونەتی لەسەر نەهاتەوە .. دەق راشکاو هەبوو ،وەك دەڵێن : النص الصریح .. ئەوە ئیجتهیاد و بیرکردنەوەی تێدا ناکرێت.. بەڵکو - لە باسێكو خواستیك دەکرێت کە دەقی راشکاو راستەوخۆی لەسەر نەهاتوە ..
مەزهەبیش راستەوخۆ دەبێت ناوی زاناکە لە پەنایدا هەبێت .. بۆ ئەوەی ئەو ئەحکام و ئیجتهادەی کردویەتی یان فتوای داوە لەسەری .. دەبێت بزانرێت لەسەر چ بنەمایەکە.. ئایا قورئان و سونەتە .. یان ئەحکامی مورسلە،یاخود عورفە .. یاخود ئیستبضاعة...یان قیاسە ...هتد ..
مەبەستم لێرەدا ئەوەیە .. هەندێك کەس باسی لەمەزهەبی سەلەف دەکەن .... کە بەهیچ شێوەیەك مەزهەبی سەلەف بوونی نیە ..، بەڵکو- ووشەیەکی بیدعەیە و داهینراوە .. بەڵام ئەگەر بە کەسێك دەستنیشان کرا کە ئەوکەسە مەزهەبی سەلەفە .. واتا خۆی زاناو شارەزایە لەبوارەکانی زمانی عەرەبی و فەرمودەوانی و تەفسیرو راڤە بەگشتی و لەزانستی اصول .. مەبەستم عەقیدەیە و زانستەکانی تر بە گشتی .. ئیجتیهادی کرد .. ئەمە تەنها بەو کەسە دەتوانرێت بڵێن مەزهەبی سەلەفە لە رووی دروستی کارەکە ، بەڵام لە رووی زمانەوانیەوە من بۆ خۆم ئیشکالی زۆری تێدا دەبینم .. چونکە سەلەف مەرچ نیە هەمووی باش بێت.. لەرووی زاراوەی شەرعیەوە ئیشکالێك نیە .. چونکە سەلەف واتا .. ئەو سی جیلەی دوای پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ..
ووێنەی جۆری مەزهەبەکانی ناوئاینی ئیسلام ...