15/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
دیدێکی نوێ بۆ قەزاو قەدەر..
هەموو موسڵمانێك چیرۆکی پێغەمبەر موسا - سەلامی خوای لێبیت - لەگەڵ بەندەیەکی چاکە خواز کە ناسراوە لەناو کوردا بە خەیری زینەو لە دیندا ناسراوە بە خضر سەلامی خوا لەویش بێت..
کەسێك لە موسای پرسی زیرەكترین مرۆڤی سەر زەوەی کێیە؟
پێغەمبەر موسا فەرمووی : منم ..
لەدوایدا خوای گەورە بە پێغەمبەر موسا ی فەرموو: لە تۆ زیرەکتر هەیە .. بەندەیەکە لە بەندە چاکەکانمان ، خوای پەروەردگار لە جێگایەکدا موعیدی بۆ دانان کە یەکتری ببینن..
موساو هاوکارەکەی کە ناوی یوشعی کوڕی نوونە کەوتنە ڕی و .. ئەو بەندە چاکە خوازەیان بینی..!
بوونە هاوڕێو کەوتنە ڕێ ..
لە ڕێگادا خضر .. بەلەمێکی کونکرد لە کاتێکدا بە خۆڕای هەڵیگرتبوون..
پاشان زلەیەکی دا لە منداڵێك و کوشتی ..
دوای ئەوە چوونە دێیەك کەس میوانداری نەکردنو نانیان نەدانێ .. کەچی کەوتە قوڕ شێلان بە پێغەمبەر موسا .. سەلامی خوای لێبێت..
بۆ؟
وویستی پێبسەلمێنیت کە قەدەری خوای گەورە لە گەڵ یاساکانی گەردوندا یەکانگیرە ..!
بیری خستەوە .. بە کونکردنی بەلەمەکە .. کە تۆ لەناو تابوتێکدا ژیانت و چۆتە ماڵی فیرعەون ، لەکاتێکدا یوکابدی دایکت و مەریمی خوشکت وایان دەزانیت دەخنکێیت، عیمرانی باوکیشی ئەو شەوە لە سەرە حەرەسی بوو لە ماڵی فیرعەون.. ..
پاشان زلەیەکدا لە پیاوێك و کوشتت.. ئەویش تەفسیری ئەوەت بۆ دەکات قەدەری ئەو منداڵە بەو وویستی خوای گەورە کۆتای هاتوە لەبەر چاکە خوازی دایك و باوکی .. ئەگەر ئەو کابرایەی تر کە بەزلەیەك کوشتت بمایە فیتنەی زیاتری دروست دەکرد.. پاشان چویتە مەدیەن و ئەو شێخە پی ووتی : کە پارێزراوی لە دەستی خراپەکاران ، تۆ واتزانی خراپەتکردوە بە چاکە بۆت شکایەوە پلەی پێغەمبەرایەتیت بەدەست هێنا لەوێ ..!
ئەو دیوارەش کە هەڵیساندوە پێت .. هەر قەدەری چاکەو باشەیە .. موسا پێغەمبەر قەدەری چووە لای ئەو دوو ئافرەتەی کە ئاوی مەڕەکانی بۆ دان هەمان قەدەرە بۆ ئەو دوومنداڵە دیواری ماڵە ڕوخاوەکەی بۆ هەڵساندنەوە تا گەنجینەکەیان دەست کەوێتەوە ..
کورتو پوخت ئەوە وەڵامی قەزاو قەدەری خوایە بۆ هەموو مرۆڤێك ..
چونکە خوای گەورە خاوەنی سیستەمێکی بەدیعە.. مرۆڤ هەرچی بەسەر بێت دڵنیابن لە چاکەیە و خوای گەورە زوڵم لەکەس ناکات .. بەڵام کێشەکە لەوەدایە مرۆڤ پەی پێنابات .. بۆیە ئارامگرتن لەسەر قەزاو قەدەر خێرت دەست دەکەوێت ..
کەواتە هەرکات نارەحەتیت بەسەردا هات بزانە پەروەردگارت تۆی ل