15/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
نامەیەك لە زیندانەوە بۆ هەردوو کچەکەم ...
......
خۆزگە ئێستا لە لاتان دەبووم ..
جیهانی خۆشەویتی ناو دڵتان دەبووم
بەڵام- ئەفسوس زیندانە جێگام ..
پەنگ خواردوی عیشقی ناو خەیاڵمم
ئەزانی -ئاناء- زۆر بیرت دەکەم
لەخۆشی ناو ت ئاناء شەوان عیبادەتم
لەیل- بۆتۆ بێسنورە و مەجنونە ئەندێشەم..
پەرواز دەکات دیسان دەگەڕێتەوە ناو زیندانەکەم
بەشەو چاوەڕێ ڕۆژم - بە رووناکی ئارەزووی تاریکیم
لەوەرزی گەڵاڕێزاندا منیش فرمێسکتان بۆ دەبارێنم
هەموو ساتێك چاوەڕوانی مەلەکانم بێنە لام ...
بۆئەوەی هەواڵی دڵی خۆمیان پێدابنێرم...
لەپەنجەرە ی خنکاوی ئەم ژوورە دوابڕاوەم
هەناسەو حەسرەتم سەما دەکەن لەگەڵ ئازارم ..
چاوەڕوانی ئازادیم لە ووڵاتی سەرما بردەڵەی ژیانم
بۆئەوەی بەتامەزرۆوە بگەڕێمەو لاتان ئازیزانم
١٦/١١/٢٠١٥
زیندانی ئۆلشمۆ- نەرویج
ماکوان کەریم