15/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌لیم جبوری دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ستایه‌وه
له‌جێگه‌ی تاووتوێ كردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، په‌رله‌مانتارانی عێراق زۆرینه‌یه‌كیان درووست كرد بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان و راده‌ستكردنی دهسهلاَتهكانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به عه‌دنان جه‌نابی، بهلاَم به‌رله‌وه سه‌لیم جبووری كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاركردن له پۆسته‌كه‌یدا و داواشی له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد كه له‌دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوودا به‌شداریی بكه‌ن، زیاتر له 170 په‌رله‌مانتار كۆبوونه‌وه بۆ پێكهێنانی نیسابی یاسایی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دهسهلاَتهكانی سه‌رۆكایه‌تیی له‌ناویشیاندا سێ په‌رله‌مانتاری كورد له فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و یه‌كگرتوو گۆڕان هه‌بوون.