دیدێکی نوێیە لە ناسینی بیر و باوەڕ، شەوانی زیندان نوسیومە: بەشی دووەم..
چارەسەری کێشەی نێوان مرۆڤ و خوای پەروردگار لێرەوە سەرچاوە دەگرێت بە بۆچوونی - نوسەر- ئەویش لە فەرمودەیەکی خۆشەویستمانەوە دەست پێدەکات و خوای پەروەردگار لە قورئاندا باسی کردوە بە ناراستەوخۆیی.. پێغەمەبەر خوای صلی اللە علیە وسلم ..دەفەرموێت : خوای گەورە ٩٩ ناوی هەیە هەرکەس بیانژمێرێ ئەوا دەچێتە بەهەشت..
إِنَّ لِلَّهِ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ اسْمًا مِائَةً إِلا وَاحِدًا مَنْ أَحْصَاهَا دَخَلَ الْجَنَّةَ ) .
پێش ئەوە باسەکە بکەمەوە خوای پەروەردگار بە هەزارەها ناو سیفاتی پیرۆزی هەیە .. یاخود کۆمەڵێك لە زانایان دەفەرموون ناوسیفاتی خوای گەورە لە بژاردە نایەت هەر ناوێك جوان و بەرزو سیفات باڵا بوو ...ئەوا تایبەتە بە پەروەردگاری بوون..
کەواتە خوای پەروەردگار هەر ناوێك جوانبێت و هەر سیفاتێك بەرز بێت لایەقی پەروەردگارە ، بەڵام بۆ لێرەدا باسی نەوەدونۆ ناوکراوە ، زانایان دەفەرموون لەناو - ناوە پیرۆزەکان و سیفاتەکانی خوای موتەعال هەر کەس نەوەدو نۆ ناوی لەبەر بکاتو بیانژمێرێت ئەوە دەچێتە بەهەشت..
لێرەدا کێشەیەکی تر دێتە پێشەوە ؛ ئایا هەر لەبەری کەیت وەك شیعرێك و بیڵیتەوە ،یان وەك جەدۆلی زەرب لەبەریکەیت ئایا بەمە دەچیتە بەهەشت؟..
زانیان دەڵێن: ژماردن بە واتای ئەو لەبەر کردنە نیە ونایەت، بەڵکو جیاوازی هەیە لە نێوانی ووشەی احصی و عدد.. ئەگەر ماناکەی بە عەدەد هاتبێت.. واتا تەنها ژماردنە ، بەڵام ماناکە بە احصی هاتووە ووشەی احصی بەرفراونترە لە تەنها ژماردن ، بەڵکو - کۆکردنەوەی زانیاریشە لەسەر هەر ژمارەیەك کە کۆیدەکەیتەوە.. بۆ نمونە ئەگەر ژمێریاری ( احصی )شوێنێك بکەیت دەبێت زانیاری لەسەر ماڵەکانیان و جێگاو جوگرافیا و مێژوو زمانیان ..هتد .کەواتە ژمێریاری بەواتای ژماردن نایەت بەتەنها، بەڵکو واتاکەی لێکۆڵینەوەیە لە نەوەدو نۆ ناوەی کە هەڵیدەبژرێت و بۆ ئەوەی پێی بڕۆینە بەهەشت.
ئایا ناوە گەورەکانی خوا موتەعال کامانەن (اسم الاعظم)
زانایان هەندێکیان لێ هەڵبژاردوە ، بۆ نمونە الرحیم .الرحمان. العزیز ..ذو الجلال والإكرام..هتد
بەڵام هەندێك لە زانایانی تر وەك ئیبن وقیم دەفەرموون .. مرۆڤ بەهەر ناوێكی پەروەردگار پێویستی بە خودای گەورە بوو .. بەو ناوە بانگی بکات ئەوا- ئەوە ناوە دەبێتە ئیسمی ئەعزەمە. بۆ نمونە پێویستت بە ررزق و رۆزییە ، بەناو و سیفاتی الرزاق داوا بکەیت ، یاخود پێویستت بە هێزو توانایە ، بەناوی القوی بانگی بکەیت ئەوناوانە دەبێت ئیسمی ئەعزەم.
یەکەم سیفات و ناوی پیرۆزی خوای پەروەردگار کە هاتە سەر زەوەی ناوی ئەکرام بوو..(الاکرام)
لە ڕێگایی وەحییەوە .. لە یەکەم سورەتدا لە سێیەم ئایەتیدا .. خوای پەروەردگار دەفەرموێت..
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
بهناوی خوای بهخشندهی میهرهبان
اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ﴿1﴾
(ئهی محمد صلی الله علیه وسلم) بخوێنه بهناوی ئهو پهروهردگارهتهوه
(که ههموو شتێکی) دروست کردووه.
خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ ﴿2﴾
ئادهمیزادی له چهند خانهیهکی خۆههڵواسهر (لهناو منداڵاندا) دروستکردووه.
اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ ﴿3﴾
بخوێنه، پهروهردگاری تۆ خاوهنی ڕێزو بهخششی بێ سنوره.
الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ ﴿4﴾
ئهو زاتهیه که بههۆی قهڵهمهوه زانستی و زانیاری فێر دهکات.
عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ ﴿5﴾
ئادهمیزاد فێری ئهو شتانه دهکات که نایزانێت و بێ ئاگایه
لێیان.
لێرەدا گەڕانە بەدوای دوو زانستی گرنگدا دەردەکەوێت..
گەرانە بەدوای دروستکراوەکانی خوای پەروەردگاردا.. دووەمیان گەڕانە بەدوای سوپاسگوزاریو شوکرو عیرفاندا..
زیندانی ئۆلشمۆ