17/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ته‌ماشا!
یه‌ك ئاسمان، یه‌ك خۆر، یه‌ك خوا
ته‌ماشای خوارێ كه...
ڕه‌نگه حاشا له‌بونی خۆی ده‌كا
خۆر نازانێ كام لا ڕۆشن كا
یه‌ك هیوا، یه‌ك ئامانج، یه‌ك ڕێگا
ئێستا ڕێ نازانێ كێ له كۆڵێ كا
هیوا بۆ لای دڵی كێ بچێ و...
ئامانج له ده‌رگای عه‌قڵی كێ بدا ..
ڕێگای ڕاست كه‌م ڕێبواره، خه‌ریكه باره‌گای وه‌پێچێ و بڕوا..
ئامانجی چاك له چاوه‌ڕوانی پێشوازی نه‌كران ئامانجی ده‌گۆڕێ و
له‌گه‌ڵ ڕێگا ده‌ڕوا..
هیوا..
كه‌م هیوایه و نه‌خۆشه
ئێستا…
خوا تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤانی پێشانی خوده‌كان دا
ته‌واو
هه‌ر كه‌س به‌ره‌و ماڵی ملی ڕێیه ده‌گرێ و ده‌ڕوا
شه‌ریف