به‌كالۆریۆس له زانسته ڕامیارییه‌كاندا
ته‌رجه‌مه كردنی ناكۆكی و ململانێكانمان بۆ له یه‌كتر گه‌یشتن و مشتومڕی پێكه‌وه‌یی و ئارام، یه‌كێكه له سیفه‌ته بالاَكانی به مه‌ده‌نی بوونی كۆمه‌لاَیه‌تی ، سیسته‌می كۆمه‌لاَیه‌تیش چونكه به‌شێكه له سیسته‌می سیاسی ئه‌وه چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان له فۆڕمی دیلۆگدا له پانتایی كۆمه‌لاَیه‌تیدا كاریگه‌ری ئه‌رێنی زۆر جێده‌هێلێت به‌سه‌ر سیسته‌م سیاسیه‌وه، بێگومان ئه‌مه هه‌وڵێكی جدی ده‌بێت له پێناو قبوڵكردنی ڕای جیاواز و بنیاتنانی یه‌كانگیری و ته‌بایی له‌مه‌ڕ پرسه هه‌ستیاره‌كان، خۆ ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن و خاڵی هاوبه‌شیش له‌مه‌ڕ بابه‌ته قسه له‌سه‌ر كراوه‌كان، نه‌بێته ده‌رئه‌نجامی كۆتاییش، ئه‌وه مشتومڕی ئازاد و كۆكۆنیكه‌یشنی ئازاد و یه‌كتر قبوڵكردنی دیموكراتیانه یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته هه‌ره مه‌زنه‌كان، چونكه مرۆڤه‌كان جیاوازتر له هه‌ر بونه‌وه‌رێكی تر وه‌كو بونه‌وه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كه‌ن و پێویستیان به تێگه‌یشتنی یه‌كتر هه‌یه. ئه‌م كاره‌ش به به‌سود وه‌رگرتن له زمان وه‌ك فاكته‌ری سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی كردن دێته‌دی ، كه‌واته ناتوانین ڕۆڵی كاریگه‌ری ئه‌م مشتومڕه كه‌م بكه‌ینه‌وه، چونكه كاتێك ناكۆكییه‌ك به هۆی بیرۆكیه‌كی تایبه‌ت یاخود یاسایه‌كی دیاریكراوه‌وه دروست ده‌بێت، ئه‌وا تاكه شتێك كه ئه‌م كێشه‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه،بونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره بۆ گفتۆگۆی ئازاد له نێوان تاكه‌كاندا له فۆڕمێكی هێوردا، باشترین فه‌یله‌سوفانی هاوچه‌رخیش كه دركیان به گرنگی ( كۆمۆنیكه‌یشن) كردبێت بۆ دامركانه‌وه‌ی ناكۆكی و پێكدادانه‌كان ، بریتیبوون له بیرمه‌ندانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت، له‌ناو ئه‌م ناوه‌نده فكریه‌شدا ده‌سته‌ی دووه‌می بیرمه‌ندان ئه‌م بابه‌ته‌یان توێریزه كردووه له‌ناو ئه ده‌سته‌یه‌شدا ( یۆرگن هابرماس) بیرمه‌ندی ئه‌ڵمانی و ئه‌وروپای ڕۆژئاوا پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت له داڕشته‌كردنی پایه سه‌ره‌كیه‌كانی كرداری كۆمرنیكه‌یشن.
كرۆكی تیۆری كۆمۆنیكه‌یشن لای یۆرگن هابرماس
هابرماس یه‌كێكه له فه‌یله‌سوفه به‌ناوبانگه‌كانی هاوچه‌رخی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپای خۆرئاوا ، له هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی كه نماینده‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت ده‌كات، هه رله‌به‌ر ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین تیۆرسیینه‌كانی فه‌لسه‌فه و هزری كۆمه‌لاَیه‌تی هاوچه‌رخ. هه‌ر له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه، ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی تیۆری زمان كۆمۆنیكه‌یشن و په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا داده‌ڕێژێت و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو له دوو به‌رگی كتێبی (تیۆری كرداری كۆمۆنیكه‌یشن)، بۆیه‌كه‌م جار له ساڵی (1981) بلاَوی كرده‌وه. كه پێی وابوو كرداری كۆمۆنیكه‌یشن، بریتیه له هه‌وڵ و توانای تاكه ئازاده‌كانی كۆمه‌ڵگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرس و مه‌سه‌له هاوبه‌شه‌كانیان له ڕێگه‌ی له یه‌كتر تێگه‌یشتن و دیالۆگه‌وه، هه‌تا هه‌وڵه‌كانی توندوتیژی و په‌ڕگیری و ململانێ تا كه‌مترین ئاست به‌رن، عه‌قلاَنیه‌تی مرۆیی تاكه‌كان بكه‌نه پێش مه‌رجی گه‌یشتنیان به ویسته‌كانیان، ئه‌میش له ڕێگه‌ی ڕه‌خساندنی كه‌شێكی له بار و ئازاده‌وه ده‌بێت بۆ به‌رهه‌م هێنانی گفتوگۆ و دیبه‌تێكی ئازاد له ناو چوارچێوه‌ی سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تیدا، له پێناو به عه‌قلاَنی كردنی زیاتری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌ناو پانتایی گشتیدا. له دیدی (هابرماس) دا كرداری په‌یوه‌ندیكردن لانیكه‌م ئاماژه‌یه بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی دوو ئه‌كته‌ری ئازاد یان زیاتر كه توانای قسه‌كردن و بڕیاردانی عه‌قلاَنیان هه‌یه، كه‌شێكی له‌بار ده‌ره‌خسێت بۆ بیر‌و ڕاگۆڕینه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی سیسته‌م و پانتاییه‌كی كراوه‌دا، ده‌ر ئه‌نجام تاكه‌كان له‌م ڕێگه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن و هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانیان ده‌ده‌ن ، هاوكات سه‌ركه‌وتن له‌م پڕۆسه‌ی په‌یوه‌ندیكردنه‌دا په‌یوه‌سته به‌سه‌ر جه‌م ئه‌و تاكانه‌ی كه به‌شداریان كردووه، وه نابێت سه‌ركه‌وتنی هیچ لایه‌نێك له‌سه‌ر حسابی تاكێكی تر بێت ،وه هیچ تاكێك ناتوانێت سنوری گفتوگۆ كردن بۆ هیچ تاكێك دابنێت، ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه سیاسی‌و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌شی بوونی هه‌یه نابێت له هیچ حاڵه‌تێكدا ده‌نگی ناڕازی و داواكار و ڕاده‌ربڕینی هاولاَتی و تاكه قسه كه‌ره‌كانیان له مه‌ڕ داخوازیه‌كانیان بوه‌ستێنێت، هابه‌رماس كێشه‌ی په‌یوه‌ندی كردنی له نێوان(ئینسان و ئینساندا) و له نێوان (سیستم و ژینگه‌دا) ده‌كاته ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی كه له ڕێیه‌وه قسه له‌سه‌ر پێكهاتنی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ و كێشه‌و گرفت و ئه‌گه‌ره‌كانی بكات، لای هابرماس ئایدیالترین و باشترین هه‌لومه‌رجی په‌یوه‌ندی كردن له نێوان ئینسان و ئینساندا، ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یه،كه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌وپه‌ڕی كراوه‌یدان و له فۆڕمی دیالۆگی ئازاد دا به‌رجه‌سته ده‌بن، واته به‌م شێوه‌یه هابرماس له‌كتێبه دوو به‌رگییه‌كه‌ی خۆیدا(تیۆری كرده‌ی په‌یوه‌ندی كردن)له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی قه‌یرانی كۆمه‌لاَیه‌تی كۆمه‌ڵگای ئیستا و توانا‌و كارایی تیۆره‌كان و فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تیش ڕاده‌وه‌ستێت و ئه‌و پرسه ده‌خاته به‌ر باری سرنج و لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیه‌وه،بڕوای وایه سیسته‌مه سیاسییه‌كان وه‌ك و جاران به‌هۆی گوزارشته ئه‌فسانه‌ییه‌كان،یان ڕه‌وایی بوونی تاكه‌كه‌سی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كان به‌رده‌وام نابن، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای له‌یه‌كگه‌یشتن سه‌باره‌ت به ئامانجه سیاسی و دید و ئیراده‌ی ئازادانه‌ی هاولإتیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
تا چه‌ند مه‌رجه‌كانی تیۆری كۆمۆنیكه‌یشنی هابه‌رماس له نێوان ( مه‌لا به‌ختیار و عه‌لی باپیردا) هه‌ستی پێده‌كرا.
مه‌رجه دروسته‌كان و لایه‌نی ئه‌رێنی كۆمۆنیكه‌یشنی نێوان ( مه‌لا به‌ختیار و عه‌لی باپیر) .
یه‌كه‌م: گوێگرتن له یه‌كتر و كه‌ت نه‌كردنی په‌یڤینه‌كانی یه‌كتر تا ئاستێكی باش هه‌ستی پێده‌كرا.
دووه‌م: له هه‌ندێ حاڵه‌تی زۆر كه‌مدا دان پێدانان به بیروڕای یه‌كتر بوونی هه‌بوو، به‌لاَم به‌شی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ده‌كرد پێی بگه‌نه خاڵی هاوبه‌ش.
سێهه‌م: یۆرگن هابرماس گه‌یشتنی مه‌به‌ستی مشتومڕه‌كان به پانتایی گشتی و قسه‌كردنی زیاتر له سه‌ریان له لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه به مه‌رجێكی سه‌ره‌كی ده‌زانێت، ڕه‌نگه ئه‌م شێوازه نوێیه له مشتومڕكردن ببێته هۆكارێك بۆ دروستبوونی متمانه له ده‌ربڕیندا، به نیسبه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره‌كانیانه‌وه له پانتایی گشتیدا.
چواره‌م: بابه‌تی بوون و هێرش نه‌كردنه سه‌ر یه‌كدی به تاوانباركردن له مه‌ڕ پرسێكی هه‌نوكه‌یی یان ڕابردوو كه به دیاری كراوی بكه‌ره‌كانی دیار نین و به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌ر ده‌ست نیه، كارێ:ی باش بوو.
پێنجه‌م: زانیاری مێژووی و بیروڕای فه‌لسه‌فی و ئه‌زمونی ولاَتان ... هتد، تاڕاده‌یه‌ك ببوه به‌ڵگه‌دار كردنی مشتومڕه‌كه، هه‌رچه‌نده به دیوێكی دیكه‌دا چه‌قكردنه‌وه‌ی زیاتریان له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره ڕه‌خنه‌یه‌كی دیكه‌یه كه له تیۆری كۆمۆنیكه‌یشنی هابرماسدا جێگای نابێـه‌وه .
شه‌شه‌م: لایه‌ن نه‌گیری و به كار نه‌هێنانی ئامرازی یه‌كتر شكاندن و یه‌كتر سوك كردن و ڕۆنه‌چوونه نێو له كه‌دار كردنی كه‌سێتی یه‌كدییه‌وه.
حه‌وته‌م: سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ له یه‌كتر تێگه‌یشتن و بلاَو كردنه‌وه‌ی كلتوری گفتوگۆ و مشتومڕی ئازاد.
هه‌شته‌م: ڕێزگرتن له كه‌سایه‌تی یه‌كتر و پێدانی دیاری له كۆتایی دیبه‌یتدا و دیارییه‌كانیش باشییه‌كه‌یان له‌وه‌دا بوو ( په‌رتووك ) بوون.
نۆیه‌م: پاساو نه‌دانی بابه‌ته‌كان به هه‌ڵچوون و توڕه‌بوون، كه ئه‌مه سیفه‌تی مشتومڕه له ناو پانتیای كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسی كوردیدا، له‌م دیبه‌یته‌شدا بوونی هه‌بوو به‌لاَم نه‌بووه سیمایه‌كی سه‌ره‌كی، كه پێشوه‌خت چاوه‌ڕوان ده‌كرا وابێت.
لادان له مه‌رجه دروسته‌كان و لایه‌نی نه‌رێنی كۆمۆنیكه‌یشنی نێوان ( مه‌لا به‌ختیار و عه‌لی باپیر) .
یه‌كه‌م: له دیدی هابه‌رماسدا هه‌ر یه‌كه له قسه كه‌رو گوێگر ده‌بێت بگه‌ن به ڕێكه‌وتنێك، ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش پێویستی به دانپێدانانی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه هه‌یه، بۆدروستی قسه‌كانی یه‌كتر، به‌لاَم له دیبه‌یتی به‌ڕێزاندا ڕێكه‌تن نه‌بوو له سه‌ر ئه‌و پرسه‌ی مشتومڕیان له‌سه‌ر كرد، دیار بوو كه پێش وه‌خت هه‌ر یه‌كه‌یان لای خۆیانه‌وه ڕێككه‌تبوون كه نه‌گه‌ن به ڕێكه‌وتن، ئه‌مه‌ش لایه‌نی نه‌رێنی دیالۆگی نێوانیان بوو.
دووه‌م: هه‌لومه‌رجی نمونه‌یی په‌یوه‌ندی كردن لای هابرماس هه‌لومه‌رجێكه تێیایدا هه‌موو كه‌س حه‌قیقه‌ته‌كانی پێ نییه، هه‌ركه‌سه‌و هه‌ڵگری دیدێكی ڕێژه‌یی و كراوه و دانه‌خراوه به ڕووی هه‌قیقه‌ته‌كانی ئه‌ویتردا، به‌لاَم له دیبه‌یتی به‌ڕێزاندا حه‌قیقه‌ت و لۆژیكی گشتی پێشوه‌خته هه‌موو ماناكانی ده‌ستنیشان كرابوون و قابیلی ئاڵوگۆر و ده‌سكایكردن و گۆران نه‌بوون. هه‌رچه‌نده لای به‌ڕێز ( مه‌لا به‌ختیار) تا ڕاده‌یه‌ك كه‌متر له به‌ڕێز ( عه‌لی باپیر) ڕاهاگیر تربوو.
سێهه‌م: هابرماس پێی وایه له ده‌ربڕین و دیالۆگدا پێویسته عه‌قلاَنی بین و دوربكه‌وینه‌وه له میسالیه‌ت و ناواقیعی ، ئه‌مه‌ش ئه‌و نه‌خۆشییه بوو كه له قاچ و ده‌ست و به‌رۆكی ئه‌و مشتومڕه ئالاَبوو كه باسم كرد، ئه‌وه‌ی كه عه‌قلاَنیانه و واقیعیانه په‌یڤینی ده‌كرد ته‌نیا ( میشێل) كه‌سێتیه فه‌ڕه‌نسیه‌كه بوو، له قسه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وت هێنده‌ی ئه‌و له واقیعی ئیستای دیموكراسیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت و سیسته‌می سیاسی ناوچه‌كه و جیهان شاره‌زایه هێنده لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی دیبه‌ته‌كه شاره‌زاییان نه‌بوو.
چواره‌م: هابه‌رماس ده‌ڵێت پێویسته له بواری كرده‌یدا داخوازی و گفتوگۆكان، بتواندرێت جێبه‌جێ بكرێن و توانای هاتنه دیان هه‌بێت، مشتومڕی به‌ڕیزان به پێی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه بێت ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی كه خواستیان بۆ پراكتیزه بوونی فكره‌كانیان قۆناغه‌كانی به‌و ئاسانییه ده‌رناكه‌ون و ژینگه‌ی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی و ئاسۆكانی پراكتیزه بونیشیان نادیاره كه‌واته بۆ ئێستا ئایدیالیزمین.
پێنجه‌م: خۆنه‌دزینه‌وه له بابه‌تی باسه‌كان و چه‌قكردنه‌وه‌ی ده‌ربڕینه‌كان له‌سه‌ر دۆخی هه‌بوو، یان دۆخی ده‌ستنیشانكراوی گفتوگۆ ، مه‌رجێكی دیكه‌ی كۆمۆنیكه‌یشنی دروسته له تێرَوانینی هابه‌رماسدا، كه ئه‌مه‌ش دیسان له‌م دیبه‌یته‌دا هه‌ستی پێنه‌ده‌كرا ،ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ، قسه‌كردن بوو له‌سه ( كوردستان له‌به‌رده‌م دیموكراسیه‌ت و عه‌لمانیه‌تدا، به‌لاَم زۆرینه‌ی باسه‌كان به شیكردنه‌وه‌ی ده‌قی ئاینی و پره‌نسیپه‌كانی ئیسلام داگیرده‌كران هه‌رچه‌نده ئه‌مانه‌ش باسكردنیان پێویسته به‌لاَم نه‌وه‌ك كاتێكی هێنده زۆری بۆ ته‌رخان بكرێت، دیموكراسیه‌ت مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه بوو كه زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر كرا قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م دوو پرسه‌ش بووه غه‌در كردن له عه‌لمانیت و باسنه‌كردنی به پێی پێویست، به‌ره‌و سیاسی بردنی دیبه‌یته‌كه و جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر پنته سیاسیه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی لادان بوو.
شه‌شه‌م. هابه‌رماس ده‌ڵێت پێویسته بێژه‌ره‌كان، جیگای متمانه بن و به راستگۆی ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی هه‌یانه ده‌ریببڕن، به‌لاَم زۆرێك له توێژه‌ران و ڕه‌خنه‌گران و ئه‌ماده‌بوانی مشتومڕی به‌ڕێزان بۆیان ده‌ركه‌وت كه قسه‌كه‌رانی دیبه‌یت به تایبه‌ت به‌ڕێز (مه‌لا به‌ختیار) ترسی هه‌بوو له ده‌ربڕینه‌كانی و بێمتمانه‌یی پێوه دیار بوو ، له ده‌ربڕینه‌كانیدا هه‌ست ده‌كرا كه ئه‌و جورئه‌ته‌ی جارانی لێ كه‌م بۆته‌وه كه به ته‌نیا دیبه‌یت و سیمیناری ساز ده‌كرد له‌مه‌ڕ پرسه‌كانی دیموكراسیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت.
حه‌وته‌م: له كۆمۆنیكه‌یشنی هابرماسدا پێویسته دیالۆگ له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كانه‌وه ڕووبدات و دۆخێكی هه‌نوكه‌یی بێت باشتره ، تا خێراتر بكه‌ین به ده‌رئه‌نجامی سه‌ركه‌وتوو ، زۆرێك وای ده‌بینن گرێدانی ئه‌م دیبه‌یته و ئه‌م ناونیشانه له دۆخی قه‌یراناوی سیاسی و ئابوری كه‌ڵكێكی كه‌می هه‌بوو، پێیان وابوو ڕووداوێ: بوو بۆ له بیركردنی قه‌یرانه ڕاسته‌قینه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه لایه‌نێكی دیكه له پێناو ده‌سته‌به‌ری زیاتری كۆمۆنیكه‌یشنی ئازاد چاوپۆشی له ناونیشانی بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی ئیستای كوردستان نه‌بوو.
هه‌شته‌م: خاڵێكی هه‌ره جه‌وهه‌ری لای هابرماس بریتیه له گرێدانی دیموكراسی و بنه‌ماكانی دیموكراسی به كۆمۆنیكه‌یشنی تاكه‌كانه‌وه ، ناكرێت باس له زه‌مینه‌ی ئازاد و سه‌ربه‌خۆی مشت‌ومڕ بكه‌ین و پێش مه‌رجی دیموكراسی بوون بخه‌ینه په‌راوێزه‌وه ، كه ئه‌مه‌ش ئیشكالێتیكی تری دیبه‌یتی به‌ڕێزان بوو ، به تایبه‌ت له لایه‌ن به‌ڕێز ( علی باپیر) ه‌وه، چه‌ند جار مه‌رجه سه‌ره‌كیه‌كانی پێكه‌وه بوون و دیموكراسیه‌ت په‌راوێزخستنیان به پێویست زانرا كه ئه‌مه‌ش ڕووكاری دیبه‌یته‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵدێر برد.
نۆیه‌م: له دیدی هابرماسدا نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا بۆ ئامرازی توندوتیژی و هێز به‌رین له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌دا، وه‌ك له خاڵه ئه‌رێنیه‌كاندا باسم كردووه پێكدادانی توند ئامێز له ده‌ربڕیندا كه‌م هه‌ستی پێده‌كرا، به‌لاَم خاڵیش نه‌بوو له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توند زۆر جار هێنده‌ی دیبه‌ته‌كه ته‌رخان ده‌كرا بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی توندی یه‌كتر و به لاڕیدابردنی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی باسه‌كان ، هێنده په‌نجه نه ده‌خرایه سه‌ر پنته بنه‌ڕه‌تیه‌كان. به قسه‌كردن و ده‌ربڕین یه‌كتر قبوڵ كردن هه‌بوو به‌لاَم پاڵنه‌ره‌كانی ناخ و كاریگه‌ریان به‌سه‌ر جوڵه‌كانی جه‌سته و ئاماژه‌كانی جه‌سته‌وه ڕق و بێزاری جار و بار زۆر به زه‌قی ده‌رده‌خست، به‌لاَم كه‌سێتیه فه‌ڕه‌نسیه‌كه ڕق و توڕه‌یی له ڕوخسار و ئاماژه و زمانی جه‌سته‌یدا هه‌ستی پێنه‌ده‌كرا.
ده‌یه‌م: به بڕوای‌هابرماس كۆمۆنیكه‌یشن ته‌نیا له نێوان تاكه ساده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا نایه‌ته ڕوودان ، به‌ڵكو له سه‌ر ئاستی به‌رزی ڕۆشنبیران و خاوه‌ن مه‌عریفه به‌رزه‌كان ده‌چێت به ڕێوه، بۆیه هه‌تا ئاستی ئه‌كادیمی مۆرڤه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان بڕوا پێویست ده‌كات زانیارییه‌كان ڕاستێتیان بسه‌لمێندرێت كه‌متر بكه‌ونه هه‌ڵه‌ی بابه‌تیه‌وه، به‌لاَم هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان ( مه‌لا به‌ختیار و عه‌لی باپیر) كه‌وتنه هه‌ڵه‌ی بابه‌تیه‌وه نمونه‌یه‌ك له هه‌ڵه كانیان ، به‌ڕێز ( مه‌لا به‌ختیار ) ڕایگه‌یاند سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی (دیموكراسیه‌ت) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یۆنان، به‌لاَم پاش كه‌مێك ( میشێل) كه‌سێته‌یه فه‌ڕه‌نسیه‌كه به‌رپه‌رچی دایه‌وه وتی له كتێبدا دركم پێكردووه كه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی دیموكراسیه‌ت بۆ ڕۆژهه‌لاَته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، هاوكات به‌ڕێز ( علی باپیر) عه‌لمانیه‌ت و مه‌سیحیه‌تی پێكه‌وه گرێدا له له مێژووی ئه‌وروپادا، به‌لاَم هه‌ر زوو به‌ڕێز ( د.موسه‌نا ئه‌مین) به نوسین وه‌لاَمی دایه‌وه و وتی به‌ڕێز عه‌لی باپیر ئه‌بوایه په‌یوه‌ندی پیاوانی كڵێسا‌و عه‌لمانیه‌تی پێكه‌وه گرێبدایه نه‌ك ئاینی مه‌سیحی و عه‌لمانیه‌ت كه ئه‌مه دوو مه‌سه‌له‌ی جیاوازن.
یانزه‌یه‌م: پێویسته كه‌سی قسه‌كه‌ر بزانێت له‌سه‌ر چی ده‌وێت و هێڵه گشتیه‌كان و خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆی بخاته گه‌ڕ و له ماوه‌ی قسه‌كردنی خۆیدا به‌رپه‌رچی خۆی نه‌داته‌وه، كه ئه‌مه‌ش له دیبه‌تی به‌ڕێزاندا چه‌ند جارێك هه‌ستی پێكرا، به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار ده‌یگوت ( به‌عس) سیكۆلار بوو ، به‌لاَم دواتر وتی به‌عسیه‌كان له ژێر ئالاَی ئیسلامدا ئه‌نفالیان كردین، به‌هه‌مان شێوه به‌ڕێز عه‌لی باپیریش كه‌وته ئه‌م جۆره له به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی خودی خۆی.
ده‌ر ئه‌نجام:
حاشاهه‌ڵنه‌گره كه زۆرێك له‌و پنت و ناسینانه‌ی هابرماس بۆ كرداری مشت‌ومڕ و كۆمۆنیكه‌یشندا خستویه‌تیه ڕوو له چوارچێوه‌ی ئه‌و دیبه‌یته‌دا هه‌ستی پێده‌كرا كه له (10/4/ )2016 له نێوان به‌ڕێزان ( علی باپیر و مه‌لا به‌ختیار) دا ڕوویدا، به‌لاَم مه‌رجه‌كان و خاڵه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كرداری كۆمۆنیكه‌یشن لای هابرماس زۆر له‌وه قورس‌تر و ئاڵۆزتره ، تا بڵێن هه‌رێمی كوردستان به‌م زووانه به‌و شێوه ئاسانه دیبه‌یت و پرس و ڕا شه‌نوكه‌و بكات كه ( یۆرگن هابه‌رماس) ده‌یه‌وێت، چونكه هه‌م زه‌مینه‌ی مرۆیی هه‌م كلتوری و ئینسانیه‌ت هه‌م نه‌بوونی عه‌قلاَنیه‌تیه‌كی مرۆیی و هه‌م نه‌بوونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری كۆمه‌لاَیه‌تی و هه‌م نه‌بوونی پێشمه‌رجی دیموكراتی و سیاسی و ئازادی نه‌گییشتۆته قۆناغێك كه بتوانێت كۆمۆنیكه‌یشنێكی سه‌ركه‌وتوو به‌رهه‌م بهێنیت،كه ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌جانه یه‌كانگیر بێت كه باسم لێوه كرد، بۆیه سه‌خته كۆمۆنیكه‌یشنێكی سه‌ركه‌وتوو له نێوان كه‌سه ئازاده‌كان بێ له‌مپه‌ر چ له سه‌ر ئاستی كۆمه‌لاَیه‌تی له نێوان ئینسانه‌كاندا چ له نێوان ئیسنانه كۆمه‌لاَیه‌تی و ئینسانه سیاسیه‌كاندا و چ له نێوان خودی سیاسیه‌كانیشدا بێته ڕوودان، چونكه زه‌مینه‌ی مرۆیی كلتوری و سیاسی و عه‌قلاَنیه‌ت ئه‌و كه‌شه‌مان بۆ ناڕه‌خسێنێ، به‌ڵام به هه‌موو ئه‌م حالاَنه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی ڕوویدا له نێوان به‌ڕێزان عه‌لی باپیر و مه‌لا به‌ختیار وه‌ك دوو كه‌سێتی ناو كۆمه‌ڵگای كوردی ،دووكه‌سێتی جیاواز له ڕووی بیر‌و باوه‌ڕ و سیاسه‌تكردن و قسه‌كردنه‌وه، ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ شه‌نوكه‌و كردنی بیر‌و باوه‌ڕی جیاواز و دانپێدانانی زیاتر به یه‌كتر قبوڵ كردن و دروستبوونی تۆڕی هاوكاری و له سه‌ر بنه‌مای كرداری په‌یوه‌ندی كردن، دوركه‌تنه‌وه له زمانی زبر و توندوتیژی و یه‌كتر نه‌ویستن.
لیستی سه‌رچاوه‌كان
یه‌كه‌م: كه‌ناڵی ئاسمانی ڕووداو، له كاتی گواستنه‌وه‌ی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی دیبه‌یته‌كه، له 10/4/2016 ، له‌م لینكه‌وه ته‌واوی دیبه‌یته‌كه ببینن.
http://rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/rudaw_production_10042016
دووه‌م: تێڕوانینی ( د.موسه‌نا ئه‌مین) بۆ دیبه‌یتی نێوان به‌ڕێزان، له‌م لینكه خوێنه‌ری بن
http://www.awene.com/2016/04/10/6392/
سێهه‌م: هاوكار ڕه‌فیق ڕه‌حمان، توێژنه‌وه‌ی به‌كالۆریۆس ( پۆستمۆدێرنیزم له هزری سیاسی یۆرگن هابرماسدا) ، پێش كه‌ش به زانكۆی سلیمانی به‌شی زانسته ڕامیارییه‌كان كراوه ، ساڵی 2014_2015.
چواره‌م: مه‌له‌ك یه‌حیا سه‌لاحی، هزره سیاسیه‌كانی ڕۆژئاوا له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، و:هیوامه‌جید، چ1،چاپخانه‌ی خانی، هه‌ولێر، 2008.
پێنجه‌م: مه‌ریوان وریا قانع ،ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه و ئیسلام و ڕۆشنگه‌ری،چاپخانه‌ی ڕه‌نج ،سلێمانی 2002.29
شه‌شه‌م: د.حسێن به‌شیرییه، مێژووی بیری سیاسی سه‌ده‌ی بیسته‌م لیبرالیزم كۆنسه‌رڤاتیزم، و:ناسر ئیبراهیم زاده، به‌رگی 23،چاپخانه‌ی، موكریانی ، هه‌ولێر، 2009.
حه وته م : جون لیته ، خمسون مفكراً اساسیاً معاصراً_من البنیویه الی مابعد الحداپیه ،ت:د.فاتن البستانی، المنڤمه العربیه للترجمه، بیروت،2008.
هه‌شته‌م: بیتر بروكر ، الحداپه وما بعد الحداپه ، ت: د.عبدولوهاب علوب ، مراجعه: د.جابر عصفور ، گ1 ،ابوچبی ،1995.
نۆیه‌م: حسین مصدق ،یورغن هابرماس ومدرسه فرانكفورت(النڤریه النقدیه التواصله)،گ1،بیروت، 2005.
ده‌یه‌م: یورجین هابرماس ،الاَخلاق و التواصل ،ت:ابو النور حمدی ، گ1 ،دار التنویر ، بیروت، 2009.
تێبینی: من له‌م نوسینه‌دا ڕه‌خنه له لایه‌نی فكری و ئایدۆلۆژی به‌ڕێزان ( عه‌لی باپیر و مه‌لا به‌ختیار) ناگرم، نامه‌وێ خۆم له‌و باسه‌وه بگلێنم، چونكه قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌و باسه زۆر زیاتر هه‌ڵده‌گرێت، قسه كردنی من ته‌نیا له‌سه‌ر كۆمۆنیكه‌شنی یۆرگن هابرماسه ، تاڕاده‌یه‌ك مه‌رجه‌كانی (كۆمۆنیكه‌یشن) ی هابرماس ده‌زانم، ئه‌ویش به حوكمی توێژینه‌وه‌ی زانستیم له هزی سیاسی یۆرگن هابرماسدا به ناونیشانی (پۆستمۆدێرنیزم له هزری سیاسی یۆرگن هابرماسدا) ، كه پێش كه‌ش به زانكۆی سلیمانی به‌شی زانسته ڕامیارییه‌كان كراوه ، له‌ساڵی 2014_2015.) كاری من ته‌نیا به‌ستنه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی كۆمۆنیكه‌یشنه لای هابرماس و گرێدانی به دیبه‌یتی به‌ڕێزان ( عه‌لی باپیر و مه‌لا به‌ختیار) ...