06/05/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌وێكی تر
وا خۆرئاوا بـوو شـهوێكی تـر هات
ده‌زانم دیسـان تـه‌ڕ ده‌بێ گـۆنات
به سـهریا ده‌ڕژێ تنۆكـی ئهسـرین
ئه‌سرینی خه‌مـی ته‌نیایی لـه ژین
زارۆی په‌پووله‌ی بێكـهس و هه‌تیو
بێ نه‌وای چـه‌شنی باڵنده‌ی ته‌ریو
لـه ئامێزی شـه‌و هـاوده‌می ژانـی
له كاولاشی چۆڵ ئاشنای گریانـی
گیانت پـڕ ئومێد ، پـڕ له هیوایه
بهلاَم بـۆ سبـه‌ی خـه‌م لـه دڵتایه
سه‌دانی وه‌ك تۆ هه‌ن له‌م دونیایـه
بێ باوك ده‌ژیـن ، بێ نـازی دایـه