يه‌كێك له‌و باس‌و خواسه گهرمانهي لهڕۆژگاري ئه‌مڕۆماندا گوێ بيستي ده‌بين, ديارده‌ى ڕۆژئاوا گه‌راي و گۆڕيني ژياني خه‌ڵك‌و كردنيهتي بهڕۆژئاواييانه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م قسه‌يه, هي كه‌سێكه ڕوپۆشێكي ئيسلامي ههيهو, له‌به‌ر گريدايه له‌و باو و نه‌ريته ئيسلاميهى بۆي به‌جێ ماوه.
ئه‌گينا ده‌سته‌ى ڕۆشنبيران و كه‌سێك ئه‌و ڕوپۆشه ئاينيهى نه‌بێت, بهجۆرێكي ديكه خوێندنه‌وه‌ى بۆده‌كات و, وشه گه‌لي جيهاني عه‌وله‌مه و مۆدێرن بون‌و ...هتد, ده‌كاته پاساوي ئه‌و گۆڕانكارييانه‌ى له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بينرێن, به‌تايبه‌ت لهچيني گه‌نجاندا په‌يڕه‌و ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر به‌نمونه وه‌ري بگرين, شێوازي نوسيني تابلۆي ڕيكلامي دوكان‌و پێشانگا بازرگانيه‌كان, به‌شێوازێكي ڕۆژئاواييانه و, به‌كار هێناني ده‌سته‌واژه‌ي ئينگليزي و وشهسازي بێگانه به‌كارهێنان له ناوناني شوێنهگشتيهكان.
يان به‌كار هێناني وشهگهلي ڕۆژئاواي له‌كاتي قسهكردند و به‌يه‌كتر گهيشتنو چاك‌و خۆشي‌و لێك جيابونهوهدا.
هه‌روه‌ها پۆشيني پۆشاكي ڕۆژئاواييانه و ڕه‌چاو نهكردني ڕێنماييهكاني ئيسلام لهپۆشيندا و, هاوڕێيهتي نێوان ڕه‌گه‌زي نێر‌و مێ و, پشت گوێ خستني چه‌ندين ئادابي تري ئيسلامي كۆمه‌ڵايه‌تي و شێوازي نان خواردن و سهرتاشين و ...هتد.
ئه‌مه سه‌رباري بيرو بۆچون‌و تێڕوانينهكان بۆ ڕوداو و پێشهاتو كايهكاني ژيان, كهلهئاستێكي به‌رزتردان لهبيري سيكۆلاريستي و شۆڤێنيستيو بيري داروينيزمي و ماركسيزم و هه‌مو بيروباوهڕهكاني ديكه كه‌له خۆرئاواوه سهرچاوهيان گرتوه.
ئه‌مانه هه‌موي به‌ڕۆژئاوا گه‌راي و ناشهرعي هه‌ژمار ده‌كرێن له‌ڕوانگه‌ى زۆرێك له زانا‌و بانگخواز مامۆستاياني ئاينيه‌وه و چه‌ندين وتار‌و وانه و نوسينيان بڵاو كردۆته‌وه و تاكي موسوڵماني ده‌ست گرتويان به‌دينه‌وه ئاگادار كردۆته‌وه لێي .
ئه‌م ڕۆژئاواگهراييهشيان بههاتنهدي فه‌رموده‌يه‌ك لهفهرمودهكاني پێغه‌مبه‌ر درودي خواى لێبێت بينيوه , ئه‌بي سه‌عيد گێڕاويه‌تيه‌وه, كه‌پێغه‌مبه‌ر درودي خواى لێبێت وشياري له‌باره‌يه‌وه داوه و فه‌رمويه‌تي( ئێوه شوێن داب‌و نه‌ريتي نه‌ته‌وه‌كاني پێش خۆتان ده‌كه‌ون, بست به بست و باڵ به باڵ, هه‌تا ئه‌گه‌ر چونه نێو كوني بزن مژهيهكيشهوه ئێوه لهدويان ده‌چن!, وتمان ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر مه‌به‌ستت لهنهتهوهكاني پێش خۆمان, جوله‌كه و نهسرانيهكانه؟- بۆ دڵنيا بون- فه‌رموي, ئه‌ى كێ ؟.(1)
ڕۆژئاوا گه‌راي, پێناسه‌كراوه به‌وه‌ى, ناوي ڕهوتێكو تهوژمێكي فيكرييه كه چه‌ندين ئامانجي هه‌يه, له سياسي و كۆمه‌ڵايه‌تي و ڕۆشنبيري و ئابوري, ده‌يه‌وێت ژياني هه‌مو خه‌ڵكاني ڕۆژههڵاتو موسوڵمانان بگۆڕێت و بهرگێكي ڕۆژئاواييانهيان به‌به‌ردا بكات و بيانكاته پاشكۆي ڕۆژئاوا و, ئه‌وه‌ى خۆيان هه‌يانه بيسڕێته‌وه و له‌بيريان به‌رێته‌وه.(2)
به‌م پێيه‌ش, ڕۆژئاوا چێتي, خۆي دهبينێتوه له ته‌شه‌نه‌كردن و سه‌پاندني ڕۆشنبيري و كهلتوري ڕۆژئاوا به‌سه‌ر وڵاتاني ئاسياو ئهفريقادا, ئه‌ويش له‌ڕێگه‌ى سڕينه‌وه‌ى ئه‌و هێزه‌ى هه‌وڵي پاراستني كيان و كهلتوريان ده‌دات, گرنگترين هێزي پاراستنيشي ئاين و زمانه.
بهسڕينهوهو كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌يمه‌نه‌ى ئاين و زماني گه‌لاني ڕۆژهه‌ڵات, پڕۆسه‌ى ڕۆژئاواچێتي به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رده‌كه‌وێت, هه‌رچه‌نده بهڕواڵهتيش گه‌لێكي ڕزگار بن و ده‌وڵه‌تيان داگيرنهكرابێت. (3).
ئاشكرايه دژايهتي كردني ئيسلام و قورئان و پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ر بێت, به‌ئاشكرا له‌لايه‌ن ڕۆژئاواييهكانهوه ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ى تاكي موسوڵمان توشي ههيهجان بێت و زياتر ده‌ست بهدينهكهيهوه بگرێت, به‌ڵام گۆڕيني شێوازي دژايهتي كردن و كاركردن بۆ سڕينه‌وه‌ى ئاين له‌ژياني موسوڵمانان و گۆشه‌گير كردني و , به‌كار هێناني تهكتيك له دژايهتي كردن‌دا ڕه‌نگه بهرههمي بۆيان هه‌بێت و بتوانن مه‌به‌ستيان بهدي بهێننن.
هه‌روه‌ها پاش كهنارخستني زوانيان و زاڵ كردني زواني ڕۆژئاوا به‌سه‌رياندا كاريگه‌رييه‌كي گه‌وره‌ى ده‌بێت و تاكي موسوڵمان , كوردێك به‌نمونه, ئه‌گه‌ر زياتر گرنگي به‌زماني خۆي بدات و هه‌وڵي ناسيني كهلهپوري نه‌ته‌وه‌كه‌ى بدات و زانا‌و پياوهگهورهكاني هاوزماني خۆي بناسێت و به‌دواى نوسينو بهرههمهكانياندا بڕوات, زياتر ڕێي له بابه‌ته ئيسلاميه‌كان ده‌كه‌وێت وده‌ست له ڕۆژئاوا گه‌راي وه‌رنادات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ريكي زماني ڕۆژئاوا بوو ئه‌وكات بهكهلتوري ڕۆژئاوا شارهزادهبێت و ده‌كه‌وێته ژێر ههژمونيهوه .
گومانيش له‌وه ناكرێت ته‌شه‌نه كردني هه‌ر بيرو باوه‌ڕه‌و ئامانج‌و ڕهوتێكيش هۆكار گه‌لێكي تايبه‌ت به‌خۆي ههيهو كۆمه‌ڵه هۆكارێك وا ده‌كه‌ن سه‌ر هه‌ڵبدات و گه‌شه‌بكات.
ڕۆژئاوا گهراييش چه‌ند هۆكارێك واى كرد گه‌شه‌بكات كه هه‌ندێك بۆ خودي وڵاته ئيسلاميه‌كان و موسوڵمانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و چه‌ند هۆكارێكي ده‌ره‌كيش هه‌ن, له‌گرنگ ترينيان:
1- داگير كردني وڵاتهئيسلاميهكان له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌تاني زل هێزي ڕۆژئاوا وه, بۆ ماوه‌يه‌كي دورو دێژ, شوێنه‌واري خراپي خۆي به‌جێ هێشت له‌و وڵاتانه.
هه‌روه‌ها به‌كار هێناني گروپ‌و ڕێكخراو و تاقمه‌كان, كه‌سه‌ر به ڕۆژئاوابون, له مهسيحيهكاني ڕۆژئاوا و تهبشيريهكا.
هه‌روه‌ها ڕۆڵي ڕاگهياندنهكاني ڕۆژئاوا و كاركردن له‌ڕێگه‌ى هونه‌رو فيلم و سينه‌ما و ئه‌ده‌ب و بازرگانيهوه.
2- ئه‌و بار‌و دۆخه خراپه‌ى موسوڵمانان تێيدا ده‌ژيان كاريگه‌ري گه‌وره‌ى هه‌بو, كهبهتواوهتي بيركردنه‌وه و فيكريان توشي چهقبهستوي بوبو, هيچ پێشكه‌وتن و داهێنانێك بهدي نه‌كراو, هيچ نوێ گه‌ري و ريفۆرمێك نه له ئاين و نه‌له بواره‌كاني تري ژياندا بهدي نه‌كرا.
3- خراپي حكومه‌تي نشيمهني موسوڵمانان, له گه‌نده‌ڵي و نادادپهروهري و جاشايهتي ڕۆژئاوا وكپ كردن و مراندني هه‌ر ده‌نگێكي زوڵاڵ‌و بوار نهڕهخساندني پێشكه‌وتن و ياريداني لێهاتوان و قۆرخكاري و خراپ به‌كارهێناني ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژوه‌ندي تايبه‌تي خۆيان له‌لايه‌ن گزيرهكانهوه.
4- كه‌مي ڕۆشنبيري ئيسلامي و زۆري و به‌رفراواني ته‌وژمي ڕۆژئاوا گه‌راي و سيكۆلاريستي له‌كۆمه‌ڵگه موسوڵمانه‌كاندا.(4)
5- هێزي سه‌ربازي له‌گرنگترين ئه‌و ئامرازانهيه به‌ده‌ست ڕۆژئاوا گهراكانهوه تاوه‌كو بتوانن ڕۆژئاوا چێتي بكه‌ن و كار له‌سه‌ر سڕينه‌وه‌ى شوناس و كهلتوري هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك بكه‌ن. باش‌ترين نمونه‌ى به‌رچاو وڵاتي توركيا بو له‌گه‌ڵ هاتني كه‌مال ئه‌تا تورك بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات و هێزي سه‌ربازي كه‌وته ده‌ست تواني بهتۆپزي ئه‌و په‌ڕي ڕۆژئاوا گه‌راي بكات و هه‌مو مۆركێكي ئيسلامي له توركيا دابرنێت و ته‌نانه‌ت برياري بۆسهپاندني پۆشيني مۆدێلي پۆشاكي ڕۆژئاواييانه ده‌ركرد.
6- يه‌كێكي ديكه‌ش له‌ڕێگاكان, كاركردنه له ڕێگه‌ى گۆريني پرۆگرامهكاني خوێندن داناني چه‌ندين پڕۆگرام كه پڕي بو له كاركردن بۆ ڕۆژئاوا گه‌راي, به‌تايبه‌تي له‌قۆناغي سه‌ره‌تاي و باخچه‌ي ساوايانهى قوتابيان به‌شێوازێكي ڕۆژئاواييانه په‌روه‌رده ده‌كرێن و سه‌رباري ئه‌وه‌ش بڵاو كردنه‌وه‌ى چه‌ندين قوتابخانه سه‌ر به مژده‌به‌ران( التبشيرين)و كار كردنيان بۆ كردني خه‌ڵك بهمهسيحي .
7- بڵاو كردنه‌وه‌ى داب‌و نه‌ريتي ڕۆژئاوا و كۆڕ به‌ستن و به‌كار هێناني ڕاگه‌ياندن و سينه‌ماو فيلم و هونهربهشێوهيهكي گشتي.
8- كاريگه‌ر بوني هه‌ندێك لهبيرمهنده موسوڵمانه‌كان به‌ڕۆژئاوا و بره‌و پێداني بيروباوهڕهكاني رۆژئاوا له‌لايه‌ن ئه‌و بيرمهندانهوه هنۆكارێكي سه‌ره‌كيه و, ئه‌و بيرمهندانه توانيان ئه‌وه‌ى ڕۆژئاوا هه‌يه‌تي و ده‌وێت بيهێنن بهرگي ئيسلاميانه بكه‌ن بهبهريدا و هه‌مان ئه‌و ئاواتانه‌ى ڕۆژئاوا هه‌ى بو, ئه‌و بيرمهندانه بۆيان بهدي هێنان له‌ڕێگه‌ى ئيسلامهوهو دهقهكاني قورئان و فه‌رموده و فيقهيان گونجاند له‌گه‌ڵ بيردۆزه ڕۆژئاواييه‌كان و پێشكه‌وتني ڕۆژئاوادا.
9- نه‌بوني نوێ گه‌ري و ڕيفۆرمي ئايني , كاريگه‌ري خۆي هه‌بوه له به‌ره‌و پێش چوني ڕۆژئاوا گهرايدا و, ئه‌و چهقبهستوييه فيكريهى موسوڵمانان توشي بوبون .
به‌تايبه‌تي هه‌ردو چيني ديار و سه‌رده‌سته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسلامي كه به‌پێي ياسا قورئاني و ئيسلاميه‌كان ده‌بێت چاكسازي سياسي و ديني له‌سه‌ر ده‌ستيان ڕوبدات, كه ئه‌وانيش ده‌سته‌ى زانايان و ده‌سه‌ڵاتداران بون, نهيان تواني كۆمه‌ڵگه ئيسلاميه كان له‌و باره ناهه‌مواره ڕزگار بكه‌ن و ئاين بكه‌نه فرياد ڕهسي كۆمه‌ڵگه.
زانايان و بانگخوازاني موسوڵمانان نه‌ك بواري ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌ى كهلهسهريان بو بۆ نهلوابو, به‌ڵكه ته‌نها كه‌وتنه باري به‌رگري و دژايهتي كردني نوێ گهرييهكاني تر.
هه‌روه‌ها بهسهرچوي شێواز و ميتۆدي وانه وتونهوهو بڵاو كردنه‌وه‌ى ئيسلام و هيچ نوێ گهرييهكيان له كتاوه ئيسلاميه‌كان و شێوازي وتنهوهياندا نه‌كردن و ته‌نها ئه‌و كتاوانهيان به‌وانه ده‌گوته‌وه و ڕاڤه ده‌كرد له سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زانايه‌ك بۆ سه‌ر ده‌مي خۆي نوسيوه , خۆئه‌گه‌ر كتاوێك يان ناميلكهيهك يان مهتنێكيشيان نوسيبێت هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان شێواز و به‌هه‌مان ڕێچكه‌دا ڕۆيشتون لهنوسينيدا و به‌خوێندنه‌وه‌ى هه‌ست ده‌كه‌يت له‌چاخه سه‌ره‌تاييه‌كاني كۆچيدا ده‌ژيت.
بۆنمونه تائێستاش زۆرێك له ڕاڤهكهراني كتاوهكاني عهقيدهى ئيسلامي هه‌ر له ڕاڤهكردني ئه‌و كتاوه كۆنانه به‌رده‌وامن, كه له يهكياندا هاتوه, نيشانه‌ى ئه‌هلي سوننهبون, بريتيه له باوه‌ربون به مه‌سح كردني خووف!, كه نوسه‌ر له‌سه‌ر ده‌مي خۆي‌دا به مه‌به‌ست ئه‌م بابه‌ته فيقهيهى تێكه‌ڵي عه‌قيده كردوه.
كه‌چي تائێستاش مامۆستاياني عه‌قيده هه‌ر هه‌مان چت فێري فێر خوازانيان ده‌كه‌ن.
كه به‌ڕاستي به‌م شێوازه به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ى ته‌وژمي به‌رفراواني بيري ڕۆژئاوا گه‌راي كهمتهرخهمي و زه‌حمه‌ته.
يان ئه‌وه‌نده باسي ئه‌و گروپ و تاقمانه ده‌كه‌ن كهلهسهده يهكهمينهكاني ئيسلام‌دا بون‌و ئێستا زۆرێكيان ته‌نها ناويان له‌كتێبدا ماوه, نيو ئه‌وه‌نده تاكي موسوڵمان و فێرخوازاني به‌رده‌ستيان شاره‌زاى بيرو بۆچون‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى گومان و پاساو و دژايهتي گروپه سهردهميهكان كهبيري ڕۆژئاوا گهرايي لهناخياندايه, ناكه‌ن..!.
- دروست بوني ڕۆژئاوا گه‌راي و ئه‌و كهسايهتيانهى كه كاره‌كانيان بهبناغهى ڕۆژئاوا گه‌راى هه‌ژمار ده‌كرێت.
- سه‌ره‌تاى پهيدابوني رۆژئاوا گه‌راي ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاري ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌كان كه چه‌ندين كه‌سيان له‌كۆمه‌ڵگه‌ى موسوڵمانه‌وه نارد بۆ ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستي لێكۆلينه‌وه و خوێندن و له‌وێشه‌وه بناغه‌ى بيري ڕۆژئاوا گهراييان داڕشت و توانيان چه‌ندين بيرمهندي ئيسلامي ڕۆژئاوا گه‌را دروست بكه‌ن.
- محمد عه‌لي والي ميسر بڕياري دروست كردني هێزێكي سه‌ربازي ده‌ركرد له‌سه‌ر ياساى ئه‌وروپيه‌كان و بڕياريشي ده‌ركرد دهرچواني زانكۆي ئه‌زهه‌ر ڕه‌وانه‌ى ئه‌وروپا بكات بۆ درێژه دانخوێندن.
- محمد پاشا له‌تونس بڕياري دروست كردني سوپايهكي دهركردو چه‌ندين خولي ئه‌كاديمي ئهسهربازي كرده‌وه كه مامۆستاى ئيتالي و فهرنسي و ئينگليزي وانه‌يان تێدا ده‌وته‌وه.
- قاجاريهكان كه‌له ئێران حوكم ڕانيان 1852ز, به‌ده‌ست بو كۆلێژێكي هونه‌رييان دروست كرد كه وانه خوێندن و ستايلي كاركردنيان له‌سه‌ر ستايلي ئه‌وروپابو
- (كرومه‌ر) كۆلێژێكي دروست كرد له‌شاري ئهسكهندهريه بۆ پێگهياندني نه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات دار‌و به‌رپرسه‌كان و په‌روه‌رده‌كردنيان به شێوازێك بتوانن بيري رۆژئاوا گه‌راي بره‌و پێ بده‌ن .
- بيرمهندي عه‌ره‌ب ته‌ها حسين يه‌كێك بو له‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا ده‌ستي باڵاي هه‌بو له‌بڵاو كردنه‌وه‌ى بيري ڕۆژئاوا گهرايدا, ته‌ها حسين كه چه‌ندين بۆچوني تايبه‌ت و دژهباوي ده‌رباره‌ى قورئان و ئيسلام هه‌بو له‌به‌ر ده‌ستي ڕۆژهه‌ڵات ناس دور كايم خوێندبويو لێوه‌ى فێربوبو.
- ڕوخان و لهناوچوني ده‌وڵه‌تي عوسماني هاتني ئه‌تاتورك له‌توركيا.
- بيرمهندي عه‌ره‌ب محمد حسن ههيكهل به‌شێك لهژساني بريتي و لهبانگهشهي ڕۆژئاوا گه‌راي و خاوه‌ني چه‌ندين بۆچوني تايبه‌تي بوو كه له‌ڕێگه‌ى ته‌فسيري عهقڵانيانهى بێ به‌ڵگانه‌وه بۆ ده‌قه‌كان بۆي دروست بوبون,(5)
بۆ ڕاگرتني شه‌پۆلي ڕۆژئاواگهراي و هێشتنه‌وه‌ى شوناسي كۆمه‌ڵگه, باش‌ترين ڕێگه بگيرێته‌به‌ر چاره‌سه‌ر كردني ئه‌و هۆكارانهيه بونه هۆكاري دروست بون‌و ته‌شه‌نه كردني ڕۆژئاوا گه‌راي.
لهگرنگترينيان گێڕانه‌وه‌ى گرنگي و پێگه‌ى زانا‌و مامۆستا‌و بانگخوازاني ئيسلامي بتوانن پێشه‌نگي خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه بن و هه‌ست به ژاني خه‌ڵك و چهرمهسهري و ئازارهكانيان بكه‌ن و وه‌كو پياوه گه‌وره كاني مێژووي ئيسلام له‌به‌ر ده‌م زوڵم و نادادپهري و گهندهڵيدا بوه‌ستنه‌وه‌و خۆشيان نه‌بنه چاو شۆڕو كۆيلهو بێ ده‌سه‌لات و هه‌مو خيتابێكيان ته‌نها ڕوي لهخهڵكي بێ ده‌سه‌ڵات و هه‌ژار بێت و ئهوانهشي ده‌ستيان له‌پله‌و پاره گيرو بو ببنه به شێك لهسيستهمي خۆپه‌رست و به‌رگري لهسيايهتي چهوتي خۆيان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پێويسته ناوه‌ند گه‌لێكي فيكري ڕۆشنبيري ئايني تۆكمه دروست بكرێن, ئه‌م ناوه‌ندانه به‌پێي زماني سه‌رده‌م بدوێن و ئاليهت و وهسيلهي ئه‌م ڕۆژگاره به‌كار بهێننو ته‌نها پشت به‌و كتێبه نوسراوانه نه‌به‌ستن كه سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوسراون و بۆسهردهمي خۆيان نوسراون و كۆمه‌ڵێك رسته‌و ده‌سته‌واژه‌ى تێدا به‌كار هاتوه كه بۆ ڕۆژگاري خۆي ڕه‌نگه مانايهكي بهخشيبێت به‌ڵام بۆ ڕۆژگاري ئه‌م ڕۆ هه‌مان كتێب و نوسراو به‌وانه بوترێته‌وه‌و ڕاڤه بكرێن ته‌نها ژيانه لهدوتوێي پهڕاوي كتێب و مێژوودا و ناتوانرێت به‌رهه‌ڵستي شه‌پۆلي ڕۆژئاوا گه‌راي پێ بكرێت.
پاشان كاري فێرخوازاني لێهاتو دڵسۆزه بتوانن توێژينه‌وه‌ى ورد‌و زانستيانه بكه‌ن ئه‌و فيكرو بيرو بۆچونانه‌ى دێنه كايهوهو بتوانن به‌شێوه‌يه‌كي زانستيانهههڵي بسه‌نگێنن له‌گه‌ڵ دهقهكاني ئيسلام‌دا و بتوانن بژێرهى بكه‌ن و چاك‌و خراپي لهيهكتري جيا بكه‌نه‌وه‌و خهمخۆري وڵات‌و ميلله‌تي خۆيان بن.
گومانيش له‌وه‌ناكرێت خێزان وه‌ك يه‌كه‌مين قوتابخانه‌ى مرۆڤ ده‌توانێت ڕۆڵي خۆي ببينێت و پهروهردهيهكي دروست و به‌ئاگا لهتهوژمي ڕۆژئاواچێتي ده‌توانێن جێگهدهستي ديار بێت.
ئهتوانين له‌كۆتايدا بڵێين ڕۆژئاواگهراي و گۆڕيني چۆنيه‌تي بيركردنه‌وه‌مان و ستايلي پۆشاك و ههڵسو كه‌تمان و گۆڕيني سيسته‌مي ئابوري و كۆمه‌ڵايه‌تي و سياسي لهداگيركردني وڵات و هێناني هێزي سه‌ربازي كاريگه‌رتره له‌سه‌رمان .
مه‌به‌ست و ئامانجهكاني ڕۆژئاواييه‌كان بهدي دێت لهڕۆژئاواگهرايدا زۆر زياتر لهداگير كردني وڵاته ئيسلاميه‌كان . چونكه داگيركردني وڵاته ئيسلاميه‌كان به‌هێزي سه‌ربازي واده‌كات كۆمه‌ڵگه ئيسلاميه‌كان يه‌ك بگرن و ههمويان يه‌كده‌نگ ببن و بتوانن له‌هه‌مبه‌ر هێزي داگيركه‌ر ڕابوه‌ستن, به‌ڵام له ڕۆژئاواگهرايدا به‌پێچه‌وانه‌وه, هه‌مو ههستێكي به‌رگري له‌ناو ده‌چێت و به‌شێوازێكي ئۆتۆماتيكي تاكي موسوڵمان ده‌بێت ڕۆژئاواى و له‌جێگه‌ى خۆيه‌وه ده‌بێته ئامانجي بهدي هاتوي دوژمنهكاني.(6).
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێويسته ئه‌وه‌مان له‌پێش چاو بێت كه ئێمه ناتوانين به‌هه‌مو سيستهمو جۆره بيركردنهوهيهكو بابه‌تێك كه‌له ڕۆژئاواوه سه‌رچاوه‌بگرێت و له‌ژێر ناوي ڕۆژئاوا گهرايدا جێگه‌ى ببێته‌وه, بهخراپي بزانين و به‌هه‌مو جۆرێك دژي ئه‌وروپاو ڕۆژئاوابين.
چونكه ده‌كرێت چه‌ندين بيركردنهوهو سيسته‌مي ژياني ڕۆژئاواههبێت, ئيسلام هيچ كێشه‌يه‌كي له‌گه‌ڵيدا نه‌بێت و په‌سه‌ندي نه‌كات.
سه‌ير كردني هه‌مو شته‌كاني رۆژئاوا بهچاوي خراپه‌وه‌و هه‌رچي خراپهكاري بكرێت بهبهرههمي ڕۆژئاواى بزانين, كارێكي ته‌ندروست نيهو, ڕێگه پێدراويش نيه له‌ئيسلامدا.
له‌كاتێكدا ئه‌مه كارێكي هه‌روا ساناش نيه, چوون گه‌نجان لهچاوهڕواني ژيانێكي ئاسوودهدان يان پێشكهوتودان, يان لاني كه‌م ژيانێك كه هه‌ست بهگهنجايهتي خۆي بكات.
كهناتوانين بۆي ده‌سته‌به‌ر بكه‌ين, بۆيهناچار په‌نا ده‌به‌ر ڕۆژئاوا گه‌ري ده‌بات.
له‌گه‌ڵ هاتني ئيسلاميشدا چه‌ندين دابونهريت هه‌بون له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا له‌سه‌رده‌مي نهفاميدا ئيسلام هه‌موي ڕه‌ت نه‌كرده‌وه و ههموياني به‌خراپ هه‌ژمار نهكردو دوژمنايه‌تي خۆي بۆ رانه‌گه‌ياند, به‌ڵكو ههندێكيشياني كرده به‌شێك له‌ئيسلام.
بۆ نمونه شێوازي مارهبريني ئافره‌ت به‌م شێوازه‌ى ئێستا له‌ئيسلامدا هه‌يه, پێش هاتني ئيسلام له‌نێو عه‌ره‌به‌كاندا هه‌بوه و ئيسلام په‌سه‌ندي كرد‌و بوبه به‌شێك له ئيسلام.
چه‌ندين دابونه‌ريتي دزێو ناباويش هه‌بو ئيسلام دژايهتي كرد‌و هه‌وڵي بن بڕ كردني دا.
ئێمه ده‌توانين كه‌ڵك لهپێشكهوتنهكان وسييستهمه باشه‌كاني ڕۆژئاوا وه‌ربگرين و بيكه‌نه هۆكاري به‌ره‌و پێش چوني كۆمهلگهمان و خۆش به‌خت كردني ژيانمان, ئيسلاميش هيچ ڕێگه‌مان لێناگرێت و دژي كه‌ڵك وه‌رگرتن نيه له‌ئه‌زمون وپێشكهوتني خه‌ڵك ئگه‌ر بێ باوه‌ڕ و رۆژئاوايش بن.
سه‌رچاوه‌كان.
1- متفق عليه: صحيح البخاري(7320 ), دار طوق النجاة, ط الأولى 1422هـ
2- الموسوعة الميسرة في الأديان والمذاهب والأحزاب المعاصرة,( 1- 698). الندوة العالمية للشباب الإسلامي, إشراف وتخطيط ومراجعة: د. مانع بن حماد الجهني, دار الندوة العالمية, , ط الرابعة، 1420 هـ. 1- 698.
3- : التغريب وأثره في الشعر العربي الحديث،محمد مصطفى هدارة مجلة «الأدب الإسلامي»، ص 8 , 1994
4- ، بڕوانه: هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پيشوو.ص 10
5- بڕوانه توێژينه‌وه‌يه‌ك لهژێرناوي, التغريب, www.said.net.
6- المصطلح الثقافي والتغريب، مجلة «آفاق الثقافة والتراث»، شلتاغ عبود: ع.33، س.9، أبريل 2001، ص54.