04/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌ند زیندانییه‌كی مه‌عه‌سكه‌ر سه‌لام مانده‌گرن
به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی بریارێكی له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و عێراق، چه‌ند زیندانییه‌كی مه‌عه‌سكه‌ر سه‌لام مانده‌گرن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی بریاری ئازادكردنیان ده‌رنه‌چووه له‌كاتێكدا هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عێراق و ئێران واژۆیان كردووه، چه‌ند زیندانییه‌كی ناو گرتوخانه‌ی مه‌عه‌سكه‌ر سه‌لام مانده‌گرن.
له‌مباره‌وه سه‌ید وه‌فای كازمی نوێنه‌ری زیندانییه‌كان كه ژماره‌یان 65 كه‌سه، به بزاڤی راگه‌یاند كه به‌هۆی په‌راوێزخستن و پشتگوێخستنی ئه‌و بریاره مانیان گرتووه‌و بریاری توندتر ئه‌ده‌ن ئه‌گه‌ربێتوو له‌وه زیاتر په‌راوێز بخرێن.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه رێكه‌وتنێك له‌نێوان عێراق و ئێران هه‌یه بۆ ئازادكردنی ئێمه، واته گۆڕینه‌وه‌ی دیل به‌دیل له‌نێوان ئێمه‌و دیله عێراقییه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جی نه‌كراوه.
وتیشی "ئه‌و رێكه‌وتنه له‌ساڵی 2011 و به پێشنیاری وه‌زیری دادی هه‌ردولا كراوه‌و ئیمزای جه‌لال تاڵه‌بانی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها له‌ساڵی رابردوودا له‌په‌رله‌مانی ئێرانیش ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌و ئێستا رێكه‌وتنه‌كه ته‌نها جێبه‌جێكردنی ماوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێیانوایه هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی رێكه‌وتنه‌كه بۆ ئیهمالی به‌رپرسانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا چه‌ندین په‌رله‌مانتار سه‌ردانیان كردووین.
بزاڤ ویستی لێدوانی په‌رله‌مانتاران تایبه‌تمه‌ند به‌و دۆسییه‌یه وه‌ربگرێت و بۆ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیكرد به خالید شوانی و سامان فه‌وزی به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بوو.
د.ع