04/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یوسف محەمەد : مەلا بەختیار نە مەلایەو نە بەختیارە
یوسف محەمەد سه‌رۆكی لیستی گۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتو ته‌ركیزمان له‌سه‌ر هه‌مو هه‌رێمی كوردستان دەبێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ده‌نگه ناڕازییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك بۆ پارتی موفاجه‌ئه ده‌بێت. هەروەها وەڵامی مەلا بەختیار دەداتەوەو دەڵێت: مەلا بەختیار "نە مەلایەو نە بەختیاریشە".
لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ گۆڤاری سپی میدیا سەرۆكی لیستی گۆڕان یوسف محەمەد رایدەگەیەنێت، ئەمجارە هەوڵ ئەدەین متمانەی زیاتری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەدەست بهێنین بۆ ئەوەی ببینە لیستی یەكەم‌و حكومەتی داهاتوو لەگەڵ ئەو هێزانە پێكبهێنین كە ئەتوانین لەگەڵیان لەسەر بەرنامەی حكومەت رێككەوین.
هەروەها لە وەڵامی دیمانەیەكی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی مەلا بەختیاردا كە پێی وتبوو یوسف محەمەد دكتۆر نیەو بەخۆی دەڵێت دكتۆر یوسف، سەرۆكی لیستی گۆڕان دەڵێت "لەگەڵ رێزم بۆ مەلا بەختیار، بەڵام هەركەس ئەو قسەیەی بكردایە نەدەبوو مەلا بەختیار بیكردایە، چونكە ئەو نە مەلایەو نە بەختیارە، ناوی (حیكمەت)ە".