13/07/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
خوايه بم به‌خشه
ساخوايه سۆزێ به دڵى زامارم
به دڵه‌ى ته‌نگ و تار , زۆر گوناهبارم
به دڵى ناڕۆشن به نورى ئيمان
به ئه‌وينى تۆ و به لوتفى قورئان
خوايه خۆت زاناى به حاڵى دڵم
بۆ ديدارى تۆ به شه‌وق و كوڵم
خۆت بمپاێزه له بازاڕى ژين
له سه‌وداى بێ سوود بۆ دواڕۆژ و دين
خوايه گوناهم له راده زۆره
نه‌فسم بۆ تاوان ديل و سه‌رشۆڕه
سا خوا ته‌كانێ به دڵى نه‌خۆشم
غه‌رقى گوناهم ته‌واو بێ هۆشم
ئاره‌زووى دنيا دڵى تهنيوم
ئالوده‌ى هه‌ست و نه‌ستى بهزيوم
وا روو له قاپى ميهرهبانى تۆم
دڵم هێناوه به ئيمان بيشۆم
خوايه بم به‌خشه من په‌شيمانم
روو له ماڵى تۆ چاو به گريانم