16/07/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
تیزه كانی تیۆری كۆتایی میژوو له دیدی فۆكۆیامادا
فۆكۆیاما پێناسه‌ی میژوو به‌وه ده‌كات كه بریتییه له (( هه‌وڵدانی مرۆڤ له پێناو جێگیركردنی سیسته‌مێكی سیاسی جیهانی پێكه‌وه گونجاو ))، له سۆنگه‌ی ئه‌م پێناسه‌یه‌وه جاریكی تر پیناسه هیگلیهكهی میژوو دوپات ده‌كاته‌وه به‌و پێیه‌ی كه به‌رزبوونه‌وه‌ی مرۆڤه بۆ ئاسته بالاَكانی عه‌قلانیه‌ت. كه ده‌كاته قۆناغێكی كۆتایی لۆژیكی له‌سه‌رده‌می هێنانه‌دی تێگهیشتینێكی ته‌واو له خود ( فۆكۆیا، ماكۆتایی میژوو، 1992).
فۆكۆیاما وهاوبیرانی ده‌یانه‌وێت ئه‌وه بسه‌لمێنن كه هه‌وڵ و تێكۆشانی مرۆڤ له كۆتایی نزیك بۆته‌وه، چونكه له‌دیدی ئه‌وان دیموكراسی دواین رێبازی مێژووه . ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م تیزه ده‌ستی كۆمه‌لگاكانی گرتووه و به‌ره‌و ئازادی هه‌نگاوی ناون له میژووی هاوچه‌رخی جیهاندا. فۆكۆیاما چاو له‌مه ده‌نوقێنێت شارستانیهتیكی تر له ئاینده‌دا بتوانیت هیچ به‌دیلیكی تری تیۆری و كرده‌یی بهێنێته كایه‌وه، چونكه پێی وایه كۆمه‌ڵگه نارۆژ ئاواییه‌كان ئه‌و كۆمهلگایانهن كه هیچ رۆلێكیان نیه جگه له‌وه‌ی ته‌نها گۆراوی پاشكۆن، یان ئامانجن بۆ فراوانبوونی به‌هاو دامه‌زراوه رۆژئاواییه‌كان.
بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی فۆكۆیاما له‌سه‌ر ئه‌و راستییه دامه‌زراوه كه پێیی وایه پیشكه‌وتن له مێژوودا رێرهویكی رێكی به‌ره‌و سه‌ری هه‌یه ، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش ره‌گه‌زێكی هاوبه‌شه له نیِوان فه‌له‌سه‌فه‌ی هیگلی و ماركسیزمیدا. بۆیه لاتان سه‌یر نه‌بیت كه بیری و ئه‌ندێشه‌ی فۆكویاما له‌باره‌ی تێزه‌كانی كۆتایی ته‌نیا وتنه‌وه‌ی گریمانه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌مه. لێكههڵوهشانهوی بلۆكی سۆسیالیزمیش ئه‌وه‌ی هێنایه پێشه‌وه كه گریمانه كان جاریكی تر بخرینه ده‌فری تاقیكرنه‌وه و هه‌ر ئه‌م ههنگاوانهشن وایكرد دیموكراسی لیبرالی به‌رهه‌م بێنێت، بۆیه فۆكۆیاما ته‌نیا دێت ئه‌وه‌مان بی بلێت كه جیاوازی ماركس و هیگل له جۆری ئه‌و كۆمه‌لگایه كه له كۆتایی میژوودا سه‌رهه‌لده‌دات . به‌لام هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بلۆكی رۆژهه‌ڵاتی ته‌نیا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌زمونیك نیه وه‌ك هه‌ندێك له بیرمه‌ندان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، به‌ڵكو له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵته‌كانی ئه‌و بنه‌ما فهلسهفهیانهیه كه له‌سه‌ری وه‌ستاوه ، ئه‌و بنه‌ما فه‌لسه‌فی و فكریانه‌ی كه له‌گه‌ل فه‌له‌سفه‌ی لیبرال دیموكراسی هاوبه‌شه.
بۆیه ده‌كریت بلێن تیزهكانی كۆتایی مێژوو دیارده‌ی جیهانی رۆژئاوان، له كاتێكدا خودی بنه‌مای ئه‌م تیۆرانه شێوازێكی هاوچه‌رخی وه‌رگتووه و كۆمه‌لیك له رۆشبیری ساخته‌ی ناحالی له‌نیو مسولمانهكانیش دێن پاساو بۆ ئه‌م تێزانه دێننه‌وه و پێمان ده‌لێن جگه له‌مه هیچیترمان نیه ، له كاتێكدا بیری ئهوبیرمهندانه سه‌یر ده‌كه‌ین په‌نا بردنی ئه‌وانه بۆ چه‌ند گریمانه‌یه‌كی سنور فراوان بۆ دهستنیشانكرندنی چاره‌نوسی مرۆڤایه‌تی كه قبول كردنیكی سروشتیه له‌خودی كه‌سێتی مرۆڤی هاوچه‌رخدا كه توانای كۆنترۆلكردنی ده‌وروبه‌ری كۆمه‌لایه‌تی خۆی هه‌یه .
بۆیه هه‌وڵدان بۆ شیكرنه‌وه‌ی ئه‌م سیفه‌ته و خاسیه‌ته فه‌لسه‌فه‌ی و ده‌رونییانه كه له‌خودی ژیاری رۆژئاوا بونیان هه‌یه وه‌ك گرێ كوێره وان له‌و ئاراسته فكری و فه‌لسه‌فیانه كه به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه.
تیۆره‌كانی كۆتایی هه‌ر له تیروانینه سهرهتایهكانیدا چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ماناداریان تێدایه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌و بۆشایی و گرێ كوێرانه‌ی كه له‌خودی مه‌نهه‌جه‌كه بونیان هه‌یه، وه‌ك دكتور احمد داود اغلو ده‌لێت (( هه‌ر بهسهرنجدانیكی وورد ده‌توانین ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی تایبه‌تین به ئاین و ئایدیۆلوجیا پشكنینی ئه‌و راستیه بكه‌ین))، چونكه به‌پێی شیكاری ( كۆنت ) له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندی مێژووی مه‌عریفه‌ی مرۆڤه‌وه كه لاهووتی زانستیه ، یان راگه‌یاندنی (نیتشه) له باره‌ی مردنی خوا ، كه ئه‌مانه و جه‌ندین ده‌قی تر له تیۆری كۆتای میژوودا هاتوون ئه‌وا : ئاین ته‌نها دیارده‌یه‌كی قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی مه‌عریفه‌یه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره بیركنهوه راست بێت ئه‌وا هیچ بێداربونهوهیهكی ئاینی له ئایندهی مرۆڤایه‌تیدا روونادات. به‌لام ئه‌وه‌تا بێداربونهوهی ئاینی له‌چه‌ندین كۆمه‌لگه‌ی كلاسیك و مودێرندا ده‌بینین و ئه‌و بیر‌و بۆچونه پوچهلكردانهی به‌تال كردۆته‌وه كه رۆژگارێك به راستیه‌كی حه‌تمی سه‌یر ده‌كران .
له كتێبی ( العالم الإسلامی فی مهب التحولات الحچاریه) كه نوسراوی بیرمه‌ند دكتور احمد داود اغلۆیه ده‌ڵێت : گریمانه‌ی تیۆری كۆتایی له ناوه‌رۆكدا ته‌نها له ئه‌وروپا بوونی هه‌بووه به‌بێ گرتنه‌وه‌ی هه‌مووجیهان به به‌ڵگه‌ی:
• بوونی خه‌باتی به‌رده‌وامی ناسیۆنالیزم له ولاتانی جیهانی سیه‌م.
• هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی بلۆكی سۆسیالیزم.
• دابه‌ش بوونی سیاسی له‌ناو خودی كیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت له ئه‌روپای رۆژهه‌لات.
له‌لایكی تر تیۆری كۆتایی گۆتاریكی ئایدۆیۆلوژیای رووكه‌شه هه‌وڵی سه‌پاندنی هه‌ندیك به‌ها ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به ئایدیۆلوَژیاییهكی نوێ. روون تر له مه تێزه‌كانی كۆتای مێژوو تا راده‌یه‌كی زوور پشت به‌ستوون به ئه‌زموونی مهسیحهیهتی ئه‌وروپا ، كه ئه‌زموونیكی سنورداره له چوارچێوه‌ی كات و شوێن كۆمه‌لگایه‌كی دیاری كرا‌و و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه به‌شداره له پێكهینانی هه‌لومه‌رجی ئیستای ئه‌وروپا به هوی نه‌گۆره فكری و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی خۆیانه‌وه. بۆیه كاتیك دێین له دیوێكی تردا تیۆری كۆتای میژوو له‌گه‌ل خودی ئیسلام به‌راورد ده‌كه‌ین راستیه‌كی روونمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه : ئیسلام هه‌میشه هۆكاری گه‌وره‌ی زۆربه‌ی په‌ره سه‌ندنه فكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی جیهانی ئیسلامی بووه له‌هه‌مان سه‌ده‌دا كه فۆكۆیاما تیۆری كۆتای مێژووی تێدا راگه‌یاند، ئه‌و ره‌هه‌نده داینامیكیهی كه له ئاینی ئیسلامدایه، پرۆسه‌ی ژیانه‌وه و نوێ بوونه‌وه‌ی به‌خویه‌وه دیت به تایبه‌ت له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست ، هه‌روه‌ها ریفۆرمه ئاینیه‌كانی مه‌سیحیه‌تیش ئه‌و بۆچوونه‌ی پوچه‌ل كردوتهوه كه له‌سه‌ده‌ی نوزده دا بۆ ئاین دانرابوو، به تایبه‌ت بانگه‌شه‌ی پۆست مۆدیرنهكان بۆگهرانهی ئاین بۆ ناو ژیانی خیزانی له كۆمه‌لگه ئه‌وروپیه‌كاندا.
نارێكی و ناچوونیه‌كی تیزه كانی كۆتایی له بیری فه‌لسه‌فه‌ی و سیاسی بیرمه‌ندانی رۆژئاوادا كێشه‌یه‌كی مه‌عریفی گه‌وره‌یه كه سه‌رده‌كێشێت بۆ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی تری گه‌وره‌تر له تێگه‌یشتنی راستییه به‌رده‌وامه‌كانی میژوو له ژیاری جیهانی رۆژئاوادا، سه‌یرده‌كه‌ین (هیگل) له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی ( زانسته‌كانی لۆژێك) چه‌مكی راستی به‌وه پێناسه ده‌كات كه بریتییه (( یه‌كێتی نیوان جهوههورو بوون ، یان دڵ وجه‌سته )) داود اغلۆ پێی وایه ده‌كرێت ئه‌مه بكه‌ین به خاڵی ده‌سپێك بۆ رۆشنكرنهوهی ئه‌و گرێیه، چونكه گرو پاڵنه‌ری سیاسی بۆ په‌ره‌پێدانی تیۆره‌كانی تایبه‌ت به‌كۆتایی له ژیاری رۆژئاوادا وه‌ك فۆرمێكی ئایدیۆلۆژی هه‌لومه‌رجی ئێستا، تێروانینێكی تایبه‌ت بۆ تیگه‌یشتن له راستییه‌كانی مێژوو به‌رهه‌م دێنێت، ئه‌م ده‌روازه مه‌نهه‌جییه سه‌رده‌كێشێت بۆ فهراموشكردنی ناوه‌رۆكێكی قوڵ و واقیعی( كرده‌یی) ئه‌و راستییانه، یان كورتكرنهوهی جه وههری به‌رده‌وامێتی مێژوو بۆ ته‌نها فاكته‌ریكی ساده وه‌ك ئه‌وه‌ی له تێزه كه‌ی فۆكۆیامادا هاتووه، كه پشت ده‌به‌ستێت به ته‌نیا فاكته‌رێك ئه‌ویش " بیرۆكه‌ی ململانێیه له پێناو جیاكاریدا" ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه بیسه‌لمینن بیر‌و ئه‌ندیشه و ئایدیۆلۆژیای ژیاری رۆژئاوا بێ چه‌ندو چوون شایسته‌ی وه‌رگرتنن و ده‌بێت هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان پێوه‌ی پابه‌ندبن.
ئه‌م روانینه‌ش بۆسه‌پاندنی تیزهكانی خویان وه‌ك تیزهكانی تیۆری كۆتای مێژوو له شیوه‌ی لیبرال دیموكراسی ، ده‌ره‌نجامێكی روونی بۆ دیارخستوین كه : لێكدانه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار ساده‌یه بۆ رابردوویی مێژوویی وه‌ك ئه‌و ئه‌و شیكرنه‌وه‌ی كه له دیدی ( كونت) دا هه‌یه سه‌باره‌ت به قوناغه‌كانی به‌ره‌وپشێچوونی كۆمه‌لگه. له‌لایه‌كی تر بنه‌ما كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی ژیاری رۆژئاوا دووچاری جۆریك له دابران بوون له نموونه‌ی ئه‌و گریمانه پێشوه‌خته‌ی سهركهونتی كۆتایی لیبرال دیموكراسی سه‌رمایه‌داری وه‌ك نوونهیهكی مێژوویی دابراو له نیشانه روالهتییهكانی تیۆری كۆتایی مێژوو. كه ده‌بیته هۆی چاوپۆشی كردن لهبارگرژییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئاراسته ده‌مارگیره ناعهقلانیهكان له كۆمه‌لگه رۆژئاوایهكاندا.
له كۆتایشدا ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه به پشت به‌ستن بۆ روانییهكانی پیشووی باسكرا‌و نابیت كه‌وتن و لیك هه‌لوه‌شانه‌وه قوتابخانه‌ی ماركسیزم له یه‌كیتی سۆڤیه‌تی جاران به‌وه لێك بدرێته‌وه كه پرۆسه‌یه‌كی جیاواز‌و ناوازیه له ره‌وت و ره‌وره‌وه‌ی مێژوو به‌تایبه‌ت دوای سه‌رنجدانی رووداوه‌كان له‌دوای جه‌نكی دووه‌می جیهانی، كه زاڵبووه به‌سه‌ر سیانه سحریهكهی ( عه‌قل - زانست - پیشكه‌وتن)، چونكه ئه‌زمونی خسنته خواره‌وه‌ی بۆمبی ناوه‌كی به‌سه‌ر هێرۆشیمادا لایه‌نی رووخێنه‌ری زانستی ئاشكرا كرد، دوای ئه‌وه‌ی كه بیش‌تر ته‌نها له‌یه‌ك گۆشه نیگاوه سه‌یر ده‌كرا كه عه‌قل و زانست فاكته‌ری یه‌كه م وداینهمۆو جولێنه‌ری سه‌ره‌كین بۆ پیش كه‌وتنی مرۆڤایه‌تی.