ئۆردغان لوتکەی سەرکردەیە
16/07/2016 نوسەر: bzavpress

ئۆردغان لوتکەی سەرکردەیە

لەسەردەمی ئیملاقی سەربازیدا و قەزەمی دەسەڵاتی دیموکراسی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناڤیندا .. ئۆردغان هاوکێشەکەی پێچەوانەکردوە .. خۆی ئیملاق بوو، سوپاشی قەزەم کرد..
هەندێك دەڵێن سیناریۆی خۆیەتی!!... جا- ئەگەر وایە؟ .. ئەو واتا ئۆردغان سەرکەتوو بوو، سیاسەتی سەرکەتوو بریتییە.. لە چەند سیناریۆیەکی سەرکەتوو بۆ سیاسی سەرکەوتو، نەك سیاسی چەقبەستوو بێ چالاکی، چونکە سیاسەت لە ئێستادا لە رۆمانسیەت دەرچووە ..!
لەهەمووی سەرسامتر لە تورکیادا کوردو حیزبە کوردیەکانی ناو تورکیا پشتگیری حوکومەتەکەی رەجەب تەییب ئۆردغانیان کرد..چاوەڕی ڕاپەرینی کوردی بووم، بەڵام بارەگاکانی دادو گەشەیان پاراست ... 
کەواتە ئەمەش ئەو پەیامەمان ئەداتێ.. کە خەڵکی کورد رازین لە سیاسیەتی ئۆردغان.
ئۆردغان لە هەمان کاتدا سیاسەتێکی مونافیقانە پراگماتیکی و میکاڤیلیانە ، دیمگۆگیانە .. دەکات
چۆن ..؟!
لە کاتێکدا هەموو دەزانین هەموو تواناکانی فەتحوڵڵا گولەن لە تورکیادا زۆر بەرتەسکە و هیچ توانای ئەوەی نییە رێكخستنەکانی بەهێز بکات .. ئەو بیرمەندە ئیسلامیە دەربەدەر کراوە لە تورکیادا و پاشان گولەن هەمیشە کیشەی هەبوو لەگەڵ سوپادا هەرگیز نەیتوانی وە لەناو جومگە سەربازیەکاندا خەڵك وا گەورە درسوت بکات..
بە بۆچوونی بەندە - ئەوەی لە پەشت کودەتا شکستخواردوەکەی تورکیاوەیە زۆربەی سەربە هێزەکانی تورکە نەژاد پەرستەکان ، عەلمانیە رقنەکانن بەگوێرەی هەوەڵآکەانی ئێن بی سی تورکی هەندێك ناوی ئاشکرا کردوە .. بەڵام ئۆردغان بۆ ئەوانی دادەپۆشێت بەکەم کردنەوەی فشار لەسەر خۆی و بە یاریەکی زۆر ئاشکرا .. گرتنی هەموو ئەو ژەراناڵ و دەرجادارانەی ناو سوپا بەناوی سەربە "مەوازی گولەن" پاكسازی دەکات و ئۆپۆزسیۆن و نەژاد پەرستەکانیش خستۆتە ناوچاڵێك و خۆی بەسەر پشتیاندا سەرکەوتە سەر و بووە لوتکەی سەرکردە .. سوپاشی چاوترسێنکرد.
چۆن ئۆردغان هاتە ناو شانۆی سیاسی و بۆیەکەم جار دەرکەوت؟
لەدوای ئەو هەموو کارەساتەی کە ئەتاتورك دورستی کرد بۆ خەڵکی تورکیا، بۆ یەکەم جار چاوەکان کەسێکیان بینی گوێکان گوینا لە دەنگی ئۆردغان بوو ئەم کەسە لە ساڵی ١٩٩٢ لەشاری ئەستەنبوڵ دەرکەوت وناسرا دەیویست خۆی هەڵبژێرێت بۆ عومدەی شاری ئەستەنبوڵ، لەوکاتەدا ئۆردوغان ووتارێکی لەبەردەم ئامادە بوونادا پێشکەش کردو ووتی: " ئێمە کە هاتینە سەر دەسەڵات ئەوا بەرنامەی ئیسلام پەیڕەوناکەین" زۆرێك لە ناو گۆنگرەکەداو خەڵکی بە گشتی توشی سەرسوڕمان بوون بەلایانەوە سەیر بوو وا زوو وازی لە مەبدەئەکەئ هێنا، بەڵام پێم وابێت ئەوە لەوکاتەدا ئەپەری حیکەمەت و ئارامگری بوو وەتێگەیشتنێکی قوڵی هەبوو بۆ ئەو رەوشەی تورکیا، چونکە ئیتر لەمەوەیەدا لەسەر ئەو ووتەیەی لە ساڵی ١٩٩٢ روونکردنەوەیدا بە ئاشکرا تۆبەو پەشیمانی دەربڕی، ووتی :- نەك من بڕوام بە ئیسلامەکەی خۆم نەبێت نا-بەڵکو- ئەو سەردەمە سیستەمی عەلمانی لە رێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە وای بە خەڵکی گەیاندبوو کە ئەوەی ئیسلام بێت موسڵمان بێت ئیتر ئەوە دواکەوت و پیاو کوژ و ئیرهابیە، دواکرا لە خەڵکی ناو مزگەوت بە پیادەکردنی شەریعەتی ئیسلام٪٩٥ خەڵکی شەریعەتی نەدەویست ئەوندە ئیسلام ناشرین کرابوو، چونکە ئەو سەردمە ٣٠٠هەزار ئافرەتی موسڵمان لە ووڵەتەکەی مندا بە ئاشکرا مۆڵەتیان پێدراو بوو کە لە بازڕدا لەشەی خۆیان بفرۆشن و دەعارەو زینا بڵاو ببویەوە، هەمووی بە بەڵگەوە خستە بەرجاو ئۆردغان لە ساڵی رابوردا کە هەمووی دۆسیەی هەیەو زەریبەو باجیان لێوەرگیراوە بە هۆکاری لەش فرۆشتنەکەیان، ئینجا توانیمان کە بانگەوازخوازانی ئیسلامی لە ناویاندا بڵاو بکەیەنوە هەموو تۆبەیان کرد لە کارەکانیان و بە هاوکاری لەگەڵ برا بازرگاناکانمان کە کاریان بۆ پەیدا بکەن واز لە کاری لەشفرۆشی و زیان بێنن، کردمان ئیستا بە ئاشکرا دەڵێت : بەڵێ بۆ پیادەکردنی شەریعەتی خوای گەورە لە ووڵاتی تورکیای عەلمانی ئەتاتورکی ماسونی سەهیۆنیدا.
هەر لەم ماویەدا بۆمێکی چێنراوی تەقاندەوە لە ناو خەڵکیدا، بە راپرسیەك لە ناو خەڵکی دا بەگشتی لە مزگەوت و شارەکان و تەنانەت ئوتێلە گەشتیاریەکاندا کە ئەتانەوێت شەریعەتی ئیسلام پیادە بکرێت لە تورکیادا٪٩٥ خەڵکەکە دەنگیاندا بە بەڵێ بۆ شەریعەتی ئیسلام، چونکە هەموو ئەو گومان و قسەو قسەڵۆکەنمان لە بەرچاوی خەڵکیدا نەهێشت کە عەلمانیەکان وەك هەوری ڕەش دروستیان کردبوو.
پاشان لە ووتارەکەیدا ئۆردغان راگەیاند: کاتێك ئێمە حوکمڕانی خەڵکی دەکەین شەریعەتی ئیسلامیان بەسەردا ناسەپێنین، بەڵکو دەبێت خۆیان دوایی بکەن، بەخۆشحاڵیەوە وەریبگرن.
پاشان تورکیای عەلمانی لەسەر مەنهەجی ئەتاتورك خۆی ساغکردبووە بۆ ئەوەی پاكی و داپۆشراوی داوێن پاکی ئافرەتانی ئەو ووڵاتە ببەزێنێت و هەمووی رووت بکاتەوە، تا رادەیەك سەرکەوتوو بوو، بەڵام لەسەرەتایی هاتنی ئۆردوغان لە زانکۆ پەیمانگاکان و فەرمانگا گشتیەکان باس لە وەدکرا کە خەڵکی دەیەوێت ئازاد بێت لە پۆشینی جل و بەرگ.. ئەویش بەوپەری خۆشحاڵیەوە ئازادی دایەوە دەست خۆیان ووتی ئێوە ئازادن لە پۆشینی هەرجۆرە جلوبەرگێك کە دەیپۆشن، بەڵام ئێستا خەڵکی ووڵاتی تورکیا ٪٦٥ خۆشحاڵە بە لەبەر کردنی جلوبەرگی باڵا پۆش و بێ زۆر لێکردن هەر لە رووی ئازادیەوە ئەومافەیان هەیە کە چ جۆرە جلوبەرگێك لەبەر دەکەن، ئیتر ئێستا زۆربەی شارو شارۆچکەکانی تورکیا رووت قوتی ئەتاتورکیان بە جێهێشتو ئێستا پۆشتەو پەرداخی ئوردغانیان پیادەکردوە.
بە دەیان جار تورکیا توشی شکست بووە، لە سایەو سێبەری عەلمانیەتی ئەتاتورکی بۆگەن و پیسدا، چەندین جار ئەو ووڵاتە لە رووی خزمەتگوزاریەوە توشی نەهامەتی بووە بە تایبەت ئاو کارەبا لە جێگا گەشتوگوزاریەکان بڕاوە چجایی ماڵەکان بە دەیان جار جادەو ڕێگاو بان هەڵدەکەنراو بە ساڵ پرۆژەکە شکستی دەخوارد پارەیان لەسەر دەخوار، کەس جورئەتی ئەوەی نەبوو کە دەنگ بەرز بکاتەوە، خیرا دەستبەجێ دەزگا داپڵۆسینەکانی عەلمانیەتی سەربازی ئەتاتورکی بە ئاگرو ئاسن خەڵکیان بێدەنگ دەکرد، بەڵام ئیستا ئۆردغان دەیەوێت پارکێك کە مێژووی کۆنی ئەو ووڵاتەیە و دیرۆکی ئەو میللەتەیە کە ئەتاتورك هەموو تێكداوە بەسەر یەكدا هەموو مزگەوتی ئەو ووڵاتەی ووێران کرد ئۆردغان دەیەوێت سەر لە نوێ دروستیان بکاتەوە، ئەوا عەلمانیەتی ئەو ووڵاتە دەیەوێت وەك عەلمانیەتە رەزا قورسەکانی تری ووڵاتانی عەرەبی سەرلە نوێ ئاژاوە دروست بکاتەوە، یان وەك فلولە عەلمانیەکانی میسرو ، یاخود بلاك بلۆکەسەرسەریەکانی میسر و بە دەستی جولەکەو زایۆنیستەکان دەیانەوێت ئەو ووڵاتە تێك بدەن.
لە ڕاستیدا ئەمانە لە تورکیا یاخود میسر خۆپیشاندان ناکەن بەڵکو ئەمانە ئاژاوە گێڕەکانن، پێویستە هێزیك هەبێت بۆ ڕێگری لە ئاژاوگێری و ئیرهابی ئەم عەلمانیانە، چونەک باس لە ئاودانی دەکەن عەلمانیەکان کەچی خۆیان تێکدەرن باس لە گفتگۆ دەکەن ووتەکانیان دەکەنە فیشەك، باس لە هێمنی دەکەن کەچی خۆیان ئاگر لەسەر جادە تەنانەت ئاگر لە ناوجەرگی دایکانیش بەرئەدەن، بەڵام خوای گەورە خۆی موسڵمانان و ووڵآتی تورکیا سەرکەوتوو دەکات لە دەست ئەو عەلمانیانە..
اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آَمَنُوا يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ يُخْرِجُونَهُمْ مِنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ..البقرة:257
خوا پشت و په‌نای ئه‌وانه‌یه‌ که‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌، له‌ تاریکستانه‌کانی (گومان و سته‌م) سریان دێنێت و ده‌یانخاته‌ ناو نورو رووناکیه‌وه‌، ئه‌وانه‌ش که‌ ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌ به‌ر، پشت و په‌نایان (طاغوت)ه‌، له‌ نورو ڕووناکی ده‌ریان دێنن و ده‌یانخه‌نه‌ ناو تاریکستانه‌کانه‌وه‌، ئا ئه‌وانه‌ نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن، وه‌ بۆ هه‌میشه‌ به‌ زیندویی تیای دا ده‌مێننه‌وه‌.
إنَّمَا ذَلِكُمُ الشَّيْطَانُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَاءَهُ فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ, آل عمران:175
ئه‌وه‌ ته‌نها شه‌یتانه‌ که‌ یاوه‌ره‌کانی خۆی ده‌ترسێنێت، ئێوه‌ی )ئیماندار) لێیان مه‌ترسن، بوڵکو هه‌ر له‌ من بترسن ئه‌گه‌ر ئیماندارن. (بێ گومان ترسان له‌خوا ئاسوده‌یی و ئارامیی ده‌به‌خشێت به‌ ئیماندار)