18/07/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
خۆشه‌ویستی مانای خۆی هه‌یه
و.عمر ره‌شيد
ئه‌گێڕنه‌وه بازرگانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له شارێكی گه‌وره‌دا ئه‌ژیا, ئه‌م بازرگانه ته‌نها كوڕێكی هه‌بوو ئه‌ویش له‌وڵاتێكی دووربوو, كابرای بازرگان كۆچی دوایی ده‌كات, كه‌سیش شێوه‌ی كوڕه‌كه‌ی ناناسێته‌وه, پاش ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی سێ گه‌نج خۆیان به كوڕی كابرای بازرگان ناساند, بۆ ئه‌وه‌ی ببنه میراتگری, به‌ڵام قازی زۆری بیر كرده‌وه, ناچار بڕیارێكی زیرهكانهیدا, وتی:
وێنه‌یه‌كی باوكتان هه‌ڵئه‌واسم, ئێوه‌ش یه‌كی تیر‌و كهوانێكتان پێده‌بێت, كێتان توانیتان له‌وێنه‌كه‌دا تیره‌كه له‌سه‌ر سنگی باوكتان بده‌ن, ئه‌وه كوڕی شه‌رعی ئه‌و بازرگانهیهو, ئه‌و دوانه‌ی تر ڕاست ناكه‌ن.
به‌ڵێ وێنه‌كه هه‌ڵئه‌واسن و یه‌كه‌م گه‌نج رێك تیره‌كه له‌سه‌ر سنگی وێنه‌كه ئه‌دات, دووه‌میش له‌نزیكی ئه‌دات, سه‌ره‌ی سێیه‌م دێت, به‌ڵام ئه‌میان كه تیره‌كه به‌رامبه‌ر وێنه‌كه ده‌گرێت, ده‌ستی ده‌له‌رزێت و ده‌ست ده‌كات به‌گریان ده‌ڵێت:
سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر هه‌موو میراتییهكهم له‌كیس بچێت ئاماده‌نیم تیر بنێم به سینه‌ی باوكمه‌وه ئه‌گه‌ر چی وێنه‌ش بێت.
ئیتر قازی به‌و خۆشه‌ویستییه بڕیار ئه‌دات كه ته‌نها سێیه‌م كوڕی بازڕگانهكهیهو ئه‌و دوانه‌ی تر درۆزنن.