ڕێبازي كرده‌يي و ئه‌زموون گه‌راي.
براگماتيزم ( البراجماتية), ناوێكي وه‌رگيراوه له وشه‌ى (pragme) ي يۆنانييه‌وه و, به‌واتاى كار (العمل) دێت. له‌قاموسي (Webster) ي جيهانيدا پێناسه كراوه به‌وه‌ى: ڕێبازێكي فه‌لسه‌فييه هه‌ردوو زانا شارلز بيرس و وليام جيمس, دايانمه‌زراندووه, بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه ڕاستي و درووستي هه‌موو بابه‌ته‌كان له‌رێگه‌ى ئه‌زموني زانستييه‌وه ده‌سه‌لمێت و جێگه‌ى بروا پێكردنه. (1). توێژه‌ران پێيان وايه براجماتيزم, له بنه‌چه‌دا له‌فه‌لسه‌فه‌ى ( الوضعية) وه وه‌رگيراوه و له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كاني ئه‌مريكا به‌رگي نوێي به به‌ردا كراوه. بۆيه ده‌بێت له‌پێشدا فه‌لسه‌فه‌ى وه‌زعي بناسێنين.
الوضعية: ڕێبازێكي فه‌لسه‌في بێ باوه‌ڕييه, بۆچوني وايه زانستي دڵنياي, ئه‌و زانسته ڕووكه‌شييه‌يه, له‌ڕێگه‌ى دۆخي ئه‌زموون گه‌راييه‌وه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها نكوڵي له زانستێك ده‌كات, له ڕێگه‌ى ئه‌زمووني زانستييه‌وه وه ده‌ست نه‌خرابێت, به‌تايبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌يوه‌ستن به پشت مادده‌وه. (2).
تايبه‌تمه‌ندييه‌كاني فه‌لسه‌فه‌ى براجماتيزم.
فه‌لسه‌غه‌ى براجماتيزم, به‌وه جيا ده‌كرێته‌وه كه ئه‌درێته پاڵ بير كردنه‌وه‌ى زانستي, به‌پێي ڕوانين له به‌رهه‌م و لێكه‌وته كرده‌ي و سوود به‌خشه‌كاني هه‌ر بير و بۆچوونێك, بڕيار له‌سه‌ر بير و بۆچوونه‌كه ده‌درێت, نه‌ك به‌پێي بنه‌ما و خوودي بير و باوه‌ڕه‌كه خۆي. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه ڕاستييه‌كان گۆڕدراون, به پێي گۆڕاني بارودۆخه‌كان, به پێچه‌وانه‌ى ڕاستييه ميتافيزيكييه‌كانه‌وه كه به شێوه‌يه‌كي جێ‌گير له بير و بۆچه‌كان ده‌ڕوانێت, پێوه‌ري به باش و خراپ سه‌ير كردني بيرو بۆچونه‌كان له براجماتيزمدا ده‌كه‌وێته سه‌ر مه‌وداى ئه‌و ئه‌زموونه كرده‌ى و سوود به‌خشييه‌ي به‌ده‌ستي دێنێت له داهاتوودا. ئه‌گه‌ر ئه‌م ير و باوه‌ڕه لێكه‌وته و ئه‌نجامي باش و سوود به‌خشي به‌دوواى خۆي‌دا هێنا, به‌باش و ڕاست ته‌ماشا ده‌كرێت, ئه‌گه‌ر نا, به ناڕاست و سه‌رنه‌كه‌وتوو ته‌ماشا ده‌كرێت. بۆيه براجماتيزم ناو نراوه فه‌لسه‌فه‌ى به‌رهه‌مه كرده‌ييه‌كان.
فه‌يله‌سووفه گه‌وره‌كاني براجماتيزم, له بيرس و جيمس و ديوي, بنه‌ماكاني ئه‌م ڕه‌وته فه‌لسه‌فييه‌يان داناوه له‌سه‌ر گرنگيدان به به‌رهه‌مه‌كان نه‌ك بنه‌ماكان, گرنگيدان به مه‌به‌سته‌كان نه‌ك به پێشه‌كييه‌كان, وه به كردار نه‌ك نمونه باس كردن. (3).
ئه‌م ڕه‌وته فه‌لسه‌فييه كۆمه‌ڵاتيه‌تييه پێمان ده‌ڵێت ڕاستي و درووستي بير و بۆچونه‌كان له چوار چێوه‌ى ئه‌زمووني مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت, نه‌ك له چوارچێوه‌ى بير و بۆچووني تيۆريي له‌دوو توێي كتێبدا. فه‌لسه‌فه‌ى براگماتيزم بۆته خه‌سڵه‌تي سياسه‌تي ئه‌مريكا و له كار كردن‌دا ڕه‌چاوي به‌رهه‌م و سوده‌كان ده‌كات ده‌ستي ده‌كه‌وێت, دوور له گوێ دانه مه‌وداى ڕه‌وشتي و بير و باوه‌ڕي بۆچوونه‌كان.
سه‌رهه‌ڵداني براگماتيزم وه‌ك ڕێبازێكي كرده‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مريكا, له سه‌رتاكاني سه‌ده‌ى بيسته‌م. بۆ يه‌كه‌مين جار (تشارلس بيرس 1839 – 1914ز) زاراوه‌ى براگماتيزمي داهێناوه و خستويه‌تييه نێو فه‌لسه‌فه‌ى سه‌رده‌مه‌وه, بيرس مامۆستاى وانه‌بێژ بووه له زانكۆي هارفارد ي ئه‌مريكي, كه‌سێكي زۆر كاريگه‌ر بووه به فه‌لسه‌فه‌ى داروينيزم. و كاريگه‌ري زۆري له‌سه‌ر (وليم جيمس 1842 – 1910) هه‌بوه, جيمس زانايه‌كي ده‌رونناس و فه‌يله‌سوفێكي ئه‌مريكييه, بونيادي فه‌لسه‌فه‌ى براگماتيزمي كردوه له‌سه‌ر بۆچونه‌كاني بيرس, و جه‌ختي له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كرده‌يي بون و سوود به‌خشي پێوه‌ري ڕاستي و درووستي بۆچوونه‌كانن.
هه‌روه‌ها بيرس كاريگه‌ر بوه له‌سه‌ر جون ديوي( 1856 – 1952), ديوي فه‌يله‌سوفێكي ئه‌مريكي بوه. (4).
توێژه‌ران پێيان وايه ئه‌م مانا كردنه فێڵ و شاردنه‌وه‌ى ڕاستي و درووستي ئه‌م ڕێبازه‌ى تێدايه و نامانگه‌يه‌نێته ئاستێك باوه‌ر به‌م ڕێبازه فه‌لسه‌فييه بێنين, چوون لێره‌دا ئه‌و كێشه‌يه‌مان بۆ درووست ده‌بێت, ئاخۆ كێ بڕيار له‌سه‌ر باشي و خراپي شته‌كان ده‌دات و به‌چ پێوه‌رێك دياري ده‌كات, پاشان شته‌كان تايبه‌تمه‌ندێتي خۆيان له ده‌ست ده‌ده‌ن, بۆ وێنه جاري وا هه‌يه ڕاستي بابه‌تێكي ڕێژه‌ييه, به‌گوێره‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات.
براگماتيزم چه‌ند پێناسه‌يه‌كي هه‌يه وا ده‌كات, ناكۆكي له‌نێوانيان درووست بێت, پێده‌چێت ئه‌و جۆراوجۆريه‌ى له بونيادي فيكري ئه‌م رێبازه فه‌لسه‌فييه‌دا هه‌يه واي كردبێت دۆزينه‌وه‌ى پێناسه‌يه‌كي ورد و گشتگير و پر مانا بكرێت.
لوفجري, له‌سالي 1908 سێزده ماناى جياوازي كۆكرده‌وه له‌سه‌ر براگماتيزم, هه‌ندێك له‌م مانا يانه دژ و پێچه‌وانه‌ى هه‌ندێكيانن, پێناسه كراوه به: رێگه‌ى چاره‌سه‌ر كردني كێشه و رووداوه‌كان له رێگه‌ى ئامرازه كرده‌ييه‌كانه‌وه, يان وتويانه: رێبازێكي فه‌لسه‌في سياسييه, به‌ده‌ست هێناني سه‌ركه‌وتن پێوه‌ري ناسيني بۆچونه‌كانه, يان پێناسه كراوه به وتراوي: (-الغاية تبرر الوسيلة - مه‌به‌سته‌كان ڕه‌وايه‌تي به به‌كار هێناني ئامرازه‌كان ده‌ده‌ن). مانا جياوازه‌كاني براگماتيزم له هه‌ردوو بواري سياسه‌ت و ئابووريدا ده‌رده‌كه‌ون, له‌گه‌ڵ هه‌بوني جياوازي له ده‌ركه‌وتنه‌كه‌يدا له رۆژه‌ڵات و رۆژاوا, له‌رۆژاوا به‌شێوه‌يه‌كي گشتي براگماتيزم له‌به‌رامبه‌ر يرو بۆچوندا ده‌بينن, به‌مانايه‌ى به كه‌سێك بوترێت كه‌سێكي ئايدۆلۆژييه, مه‌به‌ستت ئه‌وه‌يه خۆي په‌يوه‌ست كردوه به ده‌قه فيكريييه‌كانه‌وه و چه‌ند مه‌به‌ستێكي دياريكراو جوڵه و كاره‌كاني بۆ دياري ده‌كات, وه‌ك كه‌سه نه‌ته‌وه‌ى و نيشتماني و دينييه‌كان, له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا بوترێت به كه‌سێك, پياوێكي براگماتييه, مه‌به‌ستت پێي ئه‌وه‌يه كه مرۆڤێكي ئازاده له هه‌مو بير و باوه‌رێك, جوڵه و كاره‌كاني به‌پێي ڕۆژگار و بارودۆخه‌كان ده‌گۆڕێت, به گوێره‌ى ئه‌و قازانج و سوودانه‌ى ده‌ستي ده‌كه‌وێت.
سياسه‌تمه‌دارێكي براگماتي له سياسه‌ت كردن‌دا چاوو له به‌رهه‌ماني ده‌ڕوانێت, برياره‌كاني به‌پێي پاشخانێكي فيكري و بير و باوه‌رێكي سياسي دياري كرا‌و ده‌رناكات, براگماتييه‌كان دان به سيسته‌مێكي ديموكراتي نمونه‌ييدا نانێن, به‌ڵكه بانگه‌شه‌ى بير و باوه‌ڕێكي نمونه‌ى ده‌كه‌ن له دووتوێي ئازادي ڕه‌ها دا. به پياده‌كردني ئه‌م فه‌لسه‌فه‌يه له ئه‌مركادا كرۆكه كه‌يمان بۆ ده‌ركه‌وت, ئه‌مريكا ده‌وڵه‌تێك نييه خاوه‌ن شوناسێكي نه‌ته‌وه‌ى بێت وه‌ك فه‌ره‌نسا, ئيتاليا, به‌ڵكه پێكهاته‌ى خه‌ڵكانێكي كۆچ كردوه له وڵاتاني خۆيانه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێناني بژێوي, يان كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانێك كه له زيندانه‌كانه‌وه نه‌في كراون بۆ ئه‌وێ, يان ڕاكردووان له زۆردارييه دينييه‌كان, بۆيه سروشت و چۆنيه‌تي بيركردنه‌وه‌يان جياوازه,. له‌م سه‌ر و به‌نده‌شدا ئه‌م فه‌لسه‌فه‌يه شياوه بۆ تێر كردني بۆچونه جياوازه‌كانيان و به‌ده‌ست هێناني به‌رژه‌وه‌ندييه كه‌سييه‌كانيان.
به‌ڵام له ئه‌وروپا فه‌لسه‌فه‌يه‌كي ديكه‌ي كه‌مێك جياواز ده‌ركه‌وت, به‌ڵام هه‌ر درێژ كه‌ره‌وه‌ى هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ى براگماتيزمي بوو, گه‌شه كردن و بره‌و داني له چوار چێوه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى ( ميكيافيلي) دا بوو, كه‌خۆي له‌و وته‌يه‌دا ده‌بينێته‌وه ده‌ڵێت: مه‌به‌سته‌كان ڕه‌وايه‌تي به ئامرازه‌كان ده‌ده‌ن.
له‌رۆژه‌ڵاتي ناوه‌ڕاستيشدا كه‌سانێك ماناي براگماتيزميان به بژارده‌يه‌كي سه‌رده‌م بينييانه ( خيار الواقعية), لێكداوه‌ته‌وه, مه‌به‌ستيش پێي, خۆ به‌ده‌سته‌وه دانه بۆ سياسه‌تي ئه‌مريكا و ئيسرائيل, تاوه‌كو پارێزگاري له خۆمان و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانمان بكه‌ين و نه‌يانخه‌ينه مه‌ترسييه‌وه. (5).
بير و باوه‌ڕه‌كان به‌پێي ئه‌م ڕێبازه.
-
ئه‌گه‌ر ناكۆكي هه‌بو له‌نێوان بير و بۆونه‌كاني مرۆڤێكدا, باش‌ترين و ڕاستترينيان ئه‌وه‌يه كه‌ڵك و سوودي بۆي هه‌يه, سوديش له‌رێگه‌ى ئه‌زموني زانستييه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
-
ئاوه‌ز درووستكراوه ئامرازێك بێت بۆ پارێز گاري له ژيان, گرنگييه‌كه‌ى له شرۆڤه كردني جيهاني نه‌ديوو دا نييه, به‌ڵكه پێويسته له ژياني كرده‌ى و به‌رجه‌سته بوودا به‌كار بهێنرێت.
-
حوله‌ى مرۆڤه‌كان له دوو ڕوه‌وه‌يه, عه‌قڵ و ئامرازه‌كانه, گه‌شه كردني عه‌قڵ, زانست به‌رهه‌م دێنێت, كاتێكيش بيه‌وێت ويستێك به‌ده‌ست بێنێت ڕوو له دين ده‌كات, به‌م پێيه‌ش په‌يوه‌ندي زانست و ئاين ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌يوه‌ندي عه‌قڵ و ويست.
-
دژايه‌تي و زيانێكي زۆري هه‌يه له‌سه‌ر بير و باوه‌ڕي ئيسلامي, چوونكه بانگه‌شه‌ى باوه‌ڕ نه‌بوون به‌و شتانه ده‌كات كه عه‌قڵ و زانست له‌ڕێگه‌ى سروش و نيگاهه‌وه پێي ده‌گه‌ين,(6).
ڕانان له پراگماتيزم, له ڕوانگه‌ى ئيسلامه‌وه.
بنه‌ما سه‌ره‌كييه‌كاني فيكري پراگماتيزم له‌ڕوانگه‌ى ئيسلامه‌وه هه‌ڵ ده‌سه‌نگنێنين, يه‌كه‌م: دياري كردني خێر و شه‌ڕ- باش و خراپ-, ئاستي هه‌بوني باشي- خێر- يان خراپي- شه‌ڕ- له هه‌ر بابه‌تێكدا, له ئيسلام‌دا شه‌ريعه‌تي ئيسلامي دياريي ده‌كات و بڕياري له‌سه‌ر ده‌دات و خه‌ڵكي پێوه په‌يوه‌ست ده‌كات,( كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ) البقرة: 216. واته, خه‌زاتان له‌سه‌ر نوسراوه, هه‌رچه‌نده خۆشتان لێي نايه, ڕه‌نگه له شتێك حه‌ز نه‌كه‌ن به‌ڵام بۆتان وه‌خێر گه‌ڕێ, ڕه‌نگيش هه‌يه ئاوات بۆ شتێ بخوازن كه ئاكامه‌كه‌ى باش نه‌بێ, خوا ده‌زانێ و ئێوه سه‌ري لێ ده‌رناكه‌ن.
دووه‌م: هه‌ندێك جار ئاستي باشي و خراپي بابه‌ته‌كان, له مرۆڤايه‌تي وون ده‌بێت و ناتوانێن باشي يان خراپي به زۆر تر له يه‌ك ببينێت له بابه‌تێكدا, خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا ... )البقرة: 219. واته: له‌مه‌ڕ شه‌راب و قوماريش لێت ده‌پرسن, بێژه: تاوانيان گه‌وره‌يه و بۆ خه‌ڵكيش به‌هره‌يان هه‌يه, تاوانه‌كه له به‌هره‌كه‌يان زۆر تره.
پاشان به‌ده‌ست هێناني سه‌ركه‌وتن له كاره‌كاندا پێويسته و هه‌وڵ دان و پێش بڕكێ كردنيش له‌سه‌ر كاره باشه‌كان كارێكي حه‌ز پێ كراوه, به‌ڵام پێويسته جوڵه و كاره‌كاني مرۆڤ به رێنوماييه‌كاني ئيسلام بێت و مه‌به‌ست و ئامانجه‌كان, ئامراز و ڕێگه‌كان له‌ئيسلامه‌وه وه‌ربگيرێت. بۆوێنه, خوداى گه‌وره ماڵ و سامان به كه‌سێك ده‌دات, كه‌سه‌كه زه‌كاتي لێ ده‌رناكات, ماڵه‌كه‌شي زياد ده‌كات, مۆڵه‌تێكه خودا پێي ده‌دات, به‌ڵام له پاشه ڕۆژدا سزاى به‌ئازاري ده‌دات, خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ...) آل عمران: 180.
هه‌روه‌ها خوداى گه‌وره موسوڵمانان ڕا دێنێت له‌سه‌ر ئارام گرتن له‌سه‌ر ناخۆشي و ئازاره‌كان, له‌كاتي بانگه‌واز كردن بۆ ئاينه‌كه‌يان و تێكۆشاندا توشي ئازار و ده‌ربه‌ده‌ري و كوشتن دێن به‌ڵام ده‌بێت خۆ ڕاگر و به‌رده‌وام بن, خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ ) البقرة: 214.
پاشان به پێي فه‌لسه‌فه‌ى پاگماتيزم مرۆڤ ده‌توانێت بير و باوه‌ڕي خۆي بگۆڕێت له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكي ديكه و, به‌پێي گۆڕاني ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندي و سوودانه‌ى ده‌ستي ده‌كه‌وێت له ئايندا, بۆ وێنه ئه‌گه‌ر كه‌سێك باوه‌ري به‌وه هێنا خوداى گه‌وره ڕۆزي ده‌ره و, له‌پاشان ئه‌م كه‌سه توشي نه‌داري هات و ده‌ست كورت و هه‌ژار كه‌وت, ئه‌وا ده‌بێت ده‌ست له‌م بير و باوه‌ڕه هه‌ڵبگرێت و خودا به ڕۆزي ده‌ر نه‌زانێت, چونكه ئه‌زموني هه‌يه خودا ڕۆزيي نه‌داوه. ئه‌م كاره‌ش له ئيسلام‌دا به خودا په‌رستي له‌سه‌ر كه‌نار هه‌ژمار ده‌كرێت و خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَى حَرْفٍ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انْقَلَبَ عَلَى وَجْهِهِ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةَ ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ ) الحج: 11, واته: هه‌ر له‌م خه‌ڵكه‌دا ئي وا هه‌ن به دوو دڵي خوا په‌رسته, ئه‌گه‌ر چاكه‌يه‌كي تووش هات, به‌وه له خوا دڵنيايه, ئه‌گه‌ر به‌ڵاشي به‌سه‌ر دێ, به‌ره‌و پاش ده‌گه‌ڕێته‌وه, دنياش و قيامه‌تيشي چوو, دووسه‌ره زه‌ره‌ر ئه‌مه‌يه.
له ئيسلام‌دا نابێت مرۆڤه‌كان به دوو دڵي و گومانه‌وه له خوا بڕوانن و بيپره‌ستن, به‌ڵكه ده‌بێت به‌وپه‌ڕي دڵنياييه‌وه ڕووي لێ بكه‌ن و توشي زيانيش هاتن له ماڵ, منداڵ, كه‌س و كار, يان توشيي ترس و تۆق و برسێتي بون, خۆ ڕاگر بن و له باوه‌ڕيان پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها پراگماتيزم گرنگي زياد له پێويست و له ئاست ده‌رچوو به تاكه كه‌س ده‌دات, ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاري دروست بوني بشێوي و ئاژاوه و وا له مرۆڤه‌كان ده‌كات مل كه‌چي ياسا و داب و نه‌ريت و ئادابه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان نه‌بن. پراگماتيزم له‌گه‌ڵ ئاره‌زوي ئه‌و كه‌سانه‌دا پێكدێته‌وه گيانێكي شه‌ڕ خوازانه‌يان هه‌يه و هه‌وڵي سه‌ركه‌وتني ناپليۆنييانه ده‌دات, به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى گياني مرۆڤايه‌تي و پێكه‌وه ژيانيان هه‌يه, له‌گه‌ڵ پراگماتيزم هه‌ڵ ناكه‌ن (7).
ئه‌نجام.
له‌كۆتاي ئه‌م گوزه‌ره خێرايه‌دا ده‌گه‌ينه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى پراگماتيزم ڕێبازێكي فه‌لسه‌في كرده‌ى نمايشكاره و له‌هه‌مبه‌ر په‌يوه‌ست بوون به بير و باوه‌ڕ دايه, بير و باوه‌ري ئايني, نيشتماني, نه‌ته‌وه‌ى, هاو ڕه‌گه‌زي ....هتد.
دژايه‌تي و ناته‌باى زۆري له‌گه‌ڵ ئيسلام‌دا هه‌يه و به‌رێچكه‌يه‌كي بێ باوه‌ڕي هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌ر هه‌ڵداني له ئه‌مريكاوه بوه و تاوه‌كو هه‌نوكه كاريگه‌ري له‌سه‌ر سياسه‌تي ئه‌مريكا هه‌يه و, ئه‌مريكا دۆستايه‌تي تاسه‌ر له‌گه‌ڵ هيچ كه‌س و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌يه‌كدا نييه و به‌ئاشكرا ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندي خۆمانداين.
سه‌رچاوه وپه‌راوێزه‌وكان.
1-
البراجمـــاتية - نشأتها وأثرها على سلوك المسلمين, د. أحمد بن عبد الرحمن الشميمري, http://articles.islamweb.net/.
2-
الموسوعة الميسرة في الأديان والمذاهب والأحزاب المعاصرة, الندوة العالمية للشباب الإسلامي, دار الندوة العالمية للطباعة والنشر والتوزيع, الطبعة: الرابعة، 1420 هـ, 2/811.
3-
مامعنى البراجماتية, مسكي نورالدين, http://www.alaqeeliuon.com/.
4-
الذرائعية (البرجماتية)
إعداد الندوة العالمية للشباب الإسلامي, http://www.saaid.net/
5-
البـــراغـمـــاتـيـة PRAGMATISM.. ( الذرائعية ) .. ( النفعية ) ..,مساهمات القراء http://syria-news.com/.
6-
الموسوعة الميسرة في الأديان والمذاهب والأحزاب المعاصرة.
7-
نقد الفكر الغربي, نقد البراجماتية, سليمان بن صالح الخراشي, www. Said.net.