29/07/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
خه‌يام و خوێندنه‌وه‌يه‌ك بۆ بيروباوه‌ڕ و چوارينه‌كانى
خه‌يام وه‌ك زۆرێك له زانا‌و فه‌يله‌سوف و شاعيره‌كانمان دواى ماوه‌يه‌كى زۆر و له پاش ڕۆژئاوا گه‌لانى موسوڵمان و ڕۆژهه‌ڵاتيه‌كان پێى ئاشنا بوون و , ده‌ستيان دايه وه‌رگێڕان و خوێندنه‌وه‌ى شعره‌كانى وه‌ك پێويست تا ئێستاش خه‌ڵكانێك هه‌ن له مانا‌و مه‌به‌سته‌كانى خه‌يامى شاعير به باشى نه‌گه‌شتوون و, هه‌ندێك بۆ به‌دگومانيه‌كانيان به‌رامبه‌ر بنه‌ماكانى ئاينى ئيسلام ده‌يكه‌نه به‌ڵگه و به‌هانه !
له‌م ڕۆژگاره‌شدا ده‌بينم كۆمه‌ڵێك گه‌نجى سه‌رگه‌ردان و وون بوو له نێو گێژاوى عه‌لمانه‌يه‌تدا دڵى خۆيانى پێ خۆش ده‌كه‌ن و ده‌يكه‌نه پاساوى له خودا دوريان .
به‌تايبه‌تى ئه‌و چوارينانه‌ى باسى مه‌لا و مردن و زيندوو بونه‌وه و قه‌زاو قه‌ده‌ر و ...هتد ده‌كه‌ن.
له‌راستيدا گه‌ر بمانه‌وێت شيكردنه‌وه‌يه‌كى لۆژيكى بۆ (تێكست )ێك بكه‌ين يان بۆ رووداوێك پێويسته ره‌چاوى ره‌وشى ژيان و بارودۆخ و نه‌ريتى ئه‌و كۆمه‌ڵگايه‌ى ده‌قه‌كه‌ى تيا نوسراوه بكه‌ين.
بۆيه بۆ تێگه‌يشتنى راست و دروست له شعره‌كانى خه‌يام پێويسته بزانين ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى شعرى تيا نوسيوه بارودۆخى ئاينى چۆن بووه بيروباوه‌رى خه‌ڵكى و زاناكانيان چۆن بووه , هه‌ڵبه‌ت ئاشكرايه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى خه‌يام تيا ژياوه فه‌وزايه‌كى چڕ‌و پڕى تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵى بيرو باوه‌ڕى و نه‌زانى و دواكه‌وتوويى بووه به‌جۆرێك:
*زانا‌و به‌حساب خوانه‌سه‌كان سه‌رقاڵى قۆڵبڕين پاره كۆكردنه‌وه و خزمه‌تكردنى وورگ و ناوگه‌ڵيان بون به‌ناوى دينه‌وه.
*خه‌ڵكى له دێيه‌كى بچوكدا هه‌ر گه‌ڕه‌كه سه‌ر به شێخێك و ته‌ريقه‌تێك و ئاينزايه‌ك و مه‌زهه‌بێك بوه و فه‌وزايه‌كى ئاينى و ئايندارى وا له ئارادا بووه كه هه‌ركه‌سه‌و بانگه‌شه‌ى بۆ رێبازه‌كه‌ى خۆى كردوه و خه‌ريكى ململانێ و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى يه‌كدى بوون.
*له ناو ئه‌م هه‌موو نه‌زانى و دواكه‌وتويه‌دا هێشتا خه‌ڵكى خۆيان به زانا و داناش زانيوه به‌ڵام خه‌يام زاناييه‌كه‌ى به‌راده‌يه‌ك بوه كه زانيويه‌تى نازانێت نه‌زانى خه‌ڵكيش به جۆرێك بوه كه وايان زانيوه زانان.
به‌لێ خه‌يام له‌وه‌ها كات و بارودۆخێكدا بير و هزرى خۆى كردۆته‌وه و به‌دواى وه‌ڵامى پرسياره‌كانيدا گه‌راوه ده‌رباره‌ى ژيان و مردن و زيندوو بونه‌وه و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و كرده‌وه‌ى مرۆڤه‌كان.
له رێگه‌ى هۆنراوه‌كانيه‌وه زۆر به توندى دژى ئه‌و له خۆبايى بوون و نه‌زانيه‌ى زانا‌و مه‌لاكانى سه‌رده‌مى خۆى وه‌ستاوه‌ته‌وه و به چوارينه‌كانى وه‌ڵامى بيرو باوه‌ڕه چه‌وت و ناراسته‌كانى داونه‌ته‌وه!!
بۆ وێنه گه‌ر ته‌ماشاى ئه‌م چوارينه‌ى خه‌يام بكه‌ين كه ره‌نگه وابزانين گليه‌يى كردنه له خودا كه له راستيدا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى جه‌بريه‌كانه كه گرۆهێكى ئاينى ئيسلام بوون و پێيان وايه كرده‌وى مرۆڤ هيچى به‌ده‌ست خۆى نيه‌و خودا پێى ئه‌كات بۆيه خه‌ياميش به‌م جۆره وه‌ڵاميان ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێت :
له‌و رۆژه‌وه خودا سانى گيانى ڕانا
ده‌يزانى به كرده‌وه و خودايه و زانا
هه‌ر خۆيه‌تى دايناوه هه‌ڵه و سه‌رپێچيم
سوتانى جه‌هه‌نده‌مى له‌به‌ر چى دانا ؟!
واته خه‌يام ده‌يه‌وێت به‌م چوارينه سه‌قه‌تى ئه‌و بيرو باوه‌ڕه‌يان نيشان بدات و لێيان ئه‌پرسێت گه‌ر خوا خۆى كرده‌وه‌كان به مرۆڤ ئه‌نجام ئه‌دات ئه‌ى بۆ سزايان ئه‌دات ؟ كه خۆى له راستيدا مرۆڤ سه‌رپشكه له كردنى كارى باش و خراپ هه‌ر بۆيه خواش سزا‌و پاداشتى داناوه ئه‌گه‌ر نا له دادگه‌رى خوا ناوه‌شێته‌وه كرده‌وه به زۆر به كه‌سێ بكات و سزاشى بدات خه‌يام ئه‌يه‌وێت به‌و دێڕه ئه‌و باوه‌ڕه راست بكاته‌وه و نيشانه‌ى پرسيار بخاته سه‌ر باوه‌ڕه چه‌وت و ناراسته‌كه !
واته: ئه‌و شعرانه‌ى له‌م جۆره ده‌ربڕينانه له دوو شت ده‌رناچن :
يه‌كه‌م/ يا راستكردنه‌وه‌ى ئه‌و بيرو باوه‌ڕانه‌ن به واتايه‌كى دژ و پێچه‌وانه
دووه‌م/يان گاڵته‌پێكردن و به‌كه‌م سه‌يركردنى ئه‌و باوه‌ڕه سه‌قه‌ته‌ن كه نه ئاين و نه لۆژيك پشتگيرى ناكات و مه‌لا نه‌زان و خه‌ڵكه نه‌زانه‌كه شوێنى كه‌وتوون!
بۆ وێنه‌ى ئه‌مه‌ش با ته‌ماشاى ئه‌م چوارينه بكه‌ين:
گوايا له جه‌هه‌نده‌من ئه‌ويندار و مه‌ست
به‌م واته‌يه پێكه‌نيم و گۆستى خۆم گه‌ست
جێى چه‌ن كه‌رى كوڵكنه گه‌ر وابێ به‌هه‌شت
يا چۆڵ و بيابان و كپه وه‌ك له‌پى ده‌ست
خه‌يام گاڵته‌ى به قسه‌ى ئه‌و مه‌لايانه هاتوه كه وتويانه ئه‌ويندار و مه‌ست له دۆزه‌خن و ئێمه‌ش له به‌هه‌شتين ,كاتێك ئه‌و مه‌لايانه‌ى بينوه گوناهـ و تاوانه‌كانى خۆيان زۆر گه‌وره‌ترن له تاوانى مه‌ست و ئه‌وينداران بۆيه وتويه‌تى ئه‌گه‌ر مه‌ست و ئه‌ويندار له‌دۆزه‌خ بێت و ئه‌م مه‌لاو به‌ناو خواناسانه له به‌هه‌شت بن كه‌وايه به‌هشت چۆڵ و هۆڵه يان جێى چه‌ن (كه‌رى كوڵكن )ه , ناوى ناون (كه‌رى كوڵكن ) !!
خه‌يام له‌م شعره‌دا بنه‌مايه‌كى زۆر جوان له ئاينى ئيسلام‌دا ڕۆشن ئه‌كاته‌وه ئه‌ويش به كه‌م زانينى ئه‌و كرده‌وه و كارانه‌يه كه بۆ خواى ئه‌نجام ئه‌ده‌ين و دڵنيا نه‌بوونه له‌وه‌ى ئه‌چينه به‌هه‌شت يان نا , ئه‌و هه‌ڵانه‌مان راست ئه‌كاته‌وه كه خه‌ڵكانێكى دين‌دار و مه‌لا و زانا تێى كه‌وتون و توشى بوغرا بوون بوون و به‌راست و چه‌پا خه‌ڵك ره‌وانه‌ى به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ده‌كه‌ن كه له راستيدا بۆ هيچ كه‌سێك ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانيش ڕه‌وا نه‌بوه به‌خه‌ڵك بڵێن تۆ له به‌هه‌شتى يان دۆزه‌خيت چونكه بابه‌تێكى غه‌يبيه و ته‌نها خوا ده‌يزانێت .
واته خه‌يام مه‌به‌ستى ئه‌وه نيه ره‌خنه له ئيشى خوا بگرێت ياخود بلێت خوايه بۆ ئه‌ويندارو مه‌ست ئه‌خه‌يته دۆزه‌خه‌وه وه‌ك زۆرێك له خه‌ڵكى واى لێ حاڵى بوون , به‌ڵكو ده‌يه‌وێت بڵێت خه‌ڵكينه هه‌موو ئه‌ويندارێك ناچێته دۆزه‌خه‌وه و هه‌موو مه‌ستێكيش شايه‌نى دۆزه‌خ نيه ئه‌ى بۆ ته‌اشاى كرده‌وه‌ى خۆتان ناكه‌ن كه‌ى زۆر له‌وانه گه‌وره‌تن و له پێشتنر به دۆزه‌خ سزا بدرێن .
به كورتى بۆ تێگه‌يشتن له بيرو باوه‌ڕى خه‌يام پێويسته ئاشنايه‌تيه‌كى باشمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ژيان و بيروباوه‌ڕه‌كانى و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى تيايدا ژياوه.
خه‌يام مه‌ى و وه‌ك ره‌مز به‌كارهێناوه و كه‌سێكى مه‌يخۆر و گوێ نه‌ده‌ر نه‌بوه به دنيا و دين و ژيان و دوا ڕۆژبه‌ڵكو زانايه‌ك و موسوڵمانێكى ديندارو عارفێكى گه‌وره بوه پێويسته به‌و نه‌فه‌سه‌ش شعره‌كانى بخوێنرێته‌وه .