04/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران: كۆڵبه‌رێكی كوردی كوشت و یه‌كێكیشی بریندار كرد
شه‌وی رابردو كۆڵبه‌ری دیكه‌ی كورد له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له ناوچه‌ی بانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان كوژراو یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار بوو.
به پێی هه‌واڵێك كه ئاژانسی كوردپا بڵاویكردۆته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌وی رابردوو ده‌سته‌یه‌ك له‌كۆڵبه‌ران‌و كاسبكارانی كوردیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله به‌وهۆیه‌شه‌وه كۆڵبه‌رێك كه خه‌ڵكی گوندی "مام سێوه‌دین"ی سه‌ر به شاری بانه‌یه كوژراوه.
هه‌روه‌ها كوردپا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌قز به توندی بریندار بووه‌و دواتریش بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
هاوكاتیش به‌پێی ئامارێك له‌سه‌ره‌تای مانگی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا، ٤٢ كۆڵبه‌ری كورد له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێـزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژراو بریندار بوون