تخطیط لوژیك ( پلان بۆدانانی لۆژیکی)
04/09/2013 نوسەر: bzavpress

تخطیط لوژیك ( پلان بۆدانانی لۆژیکی)


پێش ئەوەی دەست بە نەخشەداڕشتن بکەیت پێویستت بەڕێکخستنی لاپەڕەکانت هەیە، زۆر ڕاستگۆو ڕاست بینبە لە دیاریکردنی ئامانج و نەخشە ڕێژیەکانت، لۆژیکی بە لە دیاریکردنی کاتی پێویست بۆ هەر هەنگاوێکی دەست پێکردنی کارێك کە دەتەوێ بە ئەنجامی بگەیەنیت، بۆئەوەی کات بەفیڕۆ نەدەیت هەمیشە هەوڵ بدە لە دووبارەکردنەوەی نەخشەدانان و پلان دانان، لەبەرئەوەی دەتگەیەنێتە ئامانجی دیاریکراو.
هەتا دەتوانی مامەڵەکانت لەگەڵ خەڵکی تر بگونجێنە، ناسینی کۆمەڵ دەرگایەکی گەورە دەکاتەوە بۆ تۆ، لەهەمانکاتیشدا ئەم مامەڵەیە یەکێکە لە گرنگترین هۆکار بۆ بەفیڕۆدانی کات و دزی کردن لەکات یاخود بڵێین بەهەدەرچونی زەمەنی کاتە ئەگەر هاتوو بە شێوەیەکی بەهێزو ڕاستی یەکباوەڕی و پتەوی کۆمەڵکاری نەخشەسازی بۆنەکەیت، هەر بۆیە زیان هەمیشە بیانوویەکە لە کۆتاییدا دەیبینینەوە.
هەمیشە کەسایەتیت ئەو خاڵی وەرچەرخانە بێت بۆ ئاڕاستەوانی من و تۆ یاخود ئێمە و ئەوان و هەموو پێکەوە..! گەر وای دابنێین تەنها ئەمڕۆت لەبەردەستایە بۆ دیاریکردنی ئامانج و دەست کەوتنی بەرهەم بۆ ئایندە.. باشە چی ئەکەیت؟ 
باپێکەوە شیکاری بۆ خاڵی بەهێزی پلاندانانی لۆژیکی بکەین و لەمڕۆ بەدوا فێربین هەریەکەمان نەخشەدانێین بۆکارە تاکی و کۆمەڵکاریەکەمان.
پلان بۆ دانان و نەخشەداڕشتن پێویستی بە تەرخانکردنی توانایە، ئەم توانایەش بە مادی و بە معنوی دەخرێتە گەڕ، پلان داڕشتن دەستنیشانکردن و ئامادەکردنی ئەو پێداویستیانەیە کە داواکراوە بۆ جێ بەجێکردنی پلانەکە.
• یەکەم هەنگاوو دەبێ قەڵەم و پەڕاوو کپمپیوتەرو....هتد، ئامادە بکەیت هەر یەکە لەمانە دەستت دەگرن بۆ دانانی نەخشەداڕێژی و پشکنین وگەڕان بەدوای نهێنیەکان و وونبوە سودمەندەکان.

• دەبێت تۆ ببیتە خاوەنی ئیدارەیەکی وەها کەتوانات هەبێت بەسەر خودی خۆتتدا، پاشان توانای بەرێوبردنی کاتی بەسود وەلانانی کاتی بێ سود.

• چوست و چالاکی و وازهێنان لە خاوو خلیچکی و تەمبەڵی ، تۆ دەبێت چالاکی ووزە بدەیتە دەوروبەرت و داوای هاوکارییان لێبکە تا کاری کۆمەڵکاری جێ بەجێ بکەی.

• دەبێ خشتەی کات دابنێیت و بتوانی کۆنتڕۆڵی چۆنیەتی ڕەفتارکردن لەگەڵ خشتەکە بکەیت.


• گرنگی کاری گەورە و زەمەنی درێژخایەن بکرێتە مەودای زەمەنێکی کورت، هەروەکو هەوڵدان بۆ دابەشکردنی  پڕۆژەی کارەکانت بەسەر کۆمەڵەکەتدا تاکو بتوانن پێکەوە زووتر پڕۆژەکە سەرکەوتن بەدەست بهێنێ و جێ بەجێببێت.

ئالێرەدا فێربووین نەخشەدانانی لۆژیکی دەمانگەیەنێتە بناغەیەك بۆ بڕیاردان و جەخت کردنە سەر داهاتوویەکی باشتر، هەروەها کۆبونەوەمان لەدەوری دائیرەیەکی سەرکەتوو و کەئامانجەکەی دیاریکراوە، بەم شێوەیە هەموو دەتوانین کاربکەین و بگەینە ئەو ئامانجەی دەمانەوێ.