چه‌مك و بيري سهلهفيهت.
له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا باس له‌واتاى سهلهفيهت ده‌كه‌ن, له‌و قۆناغانه ده‌دوێين كه سهلهفيهت پێيدا تێپهريوه تائێسنتا, قۆناغه‌كاني گه‌شه‌كردن و ديدي رێبهرانيان ده‌خه‌ينه ڕوو.
سهلهفيهت كه به به‌شێك له بونياد گه‌راي هه‌ژمار ده‌كرێت, پانتاييهكي فراواني هه‌يه لهدوونياى ئيسلام‌دا, له هه‌ر قۆناغ‌و سه‌رده‌مێكدا بيري سهلهفيهت به‌جۆرێك وێناكراوه و له‌لايه‌ن دهستهيهكو كه‌سانێكه‌وه په‌يڕه‌و كراوه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێناسه‌يه‌كي گشتگير و تێروته‌سه‌ل بۆسهلهفيهت بكهينو له‌م پێناسهيهدا باس لهههموگروپو ڕه‌وته جياوازه‌كاني ناوسهلهفيهت بكه‌ين, كارێكي ئه‌سته‌مه و ههروابهساناى ده‌ستمان ناكه‌وێت, هه‌رچه‌نده سه‌له‌فييه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره باسكردنهى سهلهفيهتدانين, كهيفيان پێنايهت باس لهههموجۆرهكاني سهلهفيهت بكرێت‌و ئه‌و گروپانه بهسهلهفي بناسرێن, ده‌ڵێن ئه‌م دابه‌شكردنه كارێكي ناڕهوايه و سه‌رچاوه‌يه‌كي شهرعي نييه, به‌ڵام بهتێڕوانينێكي واقيعيانه و هاتنه‌ده‌ره‌وه لهدووتوێي كتێب‌و نوسراوه‌كان, باسكردني ئه‌م جۆرانه‌ى سهلهفيانه و ناوهێناني ئه‌م گروپانه‌ى خۆيان لهژێرناوي سهلهفيهتدا كۆكردۆته‌وه كارێكي پێويسته, به‌ڵكه كهڵكيشي بۆسهلهفيهت هه‌يه, خه‌ڵك تێكه‌ڵكردن ناكات له‌نێوان سهلهفيهكي ڕاديكاڵو سهلهفيهك كهباوهڕي به ڕه‌خنه گرتنيش نييه له‌ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وه‌ي له‌سه‌رچاوه سهلهفيهكاندا ده‌رباره‌ى پێناسه‌ى سهلهفيهت نوسراون ئه‌وه‌يه كه سه‌له‌ف لهزمانهوانيدا به‌ماناى پێشين دێت. لهئهدهبياتي ئيسلاميدا زاراوه‌ى سهلهفيهت واته ده‌ست گرتن به‌قورئان و فه‌رموده ڕاستهكاني پێغه‌مبه‌ره‌وه درودي خواى له‌سه‌ر بێت, به‌پێي تێگهشتني زانا پێشينهكاني ئومهتي ئيسلامي. به كه‌سێك ده‌وترێت سهلهفي كهبهڕێچكهى موسوڵمانه پێشينو يهكهمينهكان له هاوهڵانو شوێن كه‌وته‌ى هاوهڵانو شوێن كه‌وته‌ى شوێن كهوتواني هاوه‌ڵاندا بڕوات, له چۆنيه‌تي وه‌رگرتني ئيسلام‌و تێگه‌شتن لێي و كارپێكردني. (1).
بيري سهلهفيهت لهمێژووي ئيسلام‌دا, ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوێستي ئيمام ئه‌حمه‌د بن حهنبهلي سه‌رده‌سته‌ى مه‌زه‌بي حهنبهلي, له به‌رامبه‌ر بۆچوني موعته‌زيله‌كان كه پێيان وابوو قورئان مهخلوقي خودايه نه‌ك وته‌ي خوداى گه‌وره و نهفي سيفاتهكاني خودايان ده‌كرد. له‌و كاته‌شدا موعته‌زيله‌كان توانيبويان خۆيان بگه‌يه‌ننه خهليفه و مێشكي پڕ بكه‌ن و باوه‌ڕي پێ بهێنن به بۆچونهكاني خۆيان, ئه‌حمه‌د بن حهنبهليان توشي ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و قامچي خواردن كرد بهفهرماني خهليفه, له‌سه‌ره‌تادا خهليفه مه‌ئموون فه‌رماني كرد به بڵاو كردنه‌وه‌ى بيرۆكه‌ى خهلقي قورئان, زانايانيش بهرههڵستيان كرد‌و بێده‌نگ نه‌بوون, خهليفهش برياريدازانايان تاقي بكاته‌وه و بۆچونيان ده‌رباره‌ى قورئان وه‌ربگرێت, له‌نێويشياندا ئه‌حمه‌د بن حه‌نبه‌ل و محمدي كوڕي نوح, بانگهێشتي تاقيكردنه‌وه كران, به‌ڵام له‌ڕێگه‌ي ڕۆيشت بۆلاي خهليفهدا محمدي كوڕي نوح وه‌فاتي كرد و ئه‌حمه‌د بن حه‌نبه‌ل نوێژي له‌سه‌ر كرد و له‌خودا پاڕايه‌وه لهشهري مه‌ئموون بيپارێزێت, نزاكه‌ى گيرا ده‌بێت و پێش ئه‌وه‌ى بگاته جێ هه‌واڵي مه‌رگي مهئموني پێده‌گات, ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غداد, به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى موعته‌سه‌م ده‌بێته خهليفه ڕوو له‌شاري به‌غداد ده‌كات, ئه‌حمه‌د بن حه‌نبه‌ل بهكهلهپچه كراوي ده‌هێننه به‌رده‌ستي بۆ تاقي كردنه‌وه و گفتوگۆ و دهمهقاڵێي ئيمام ئه‌حمه‌د و خهليفه و زانا فوقههاكاني چوار ده‌وري بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ناتوانن وا له ئيمام ئه‌حمه‌د بكه‌ن وتهكهيان قه‌بوڵ بكات, كار ده‌گاته ئه‌وه‌ى بن ئه‌بي دوئاد وبشري مرهيسي بهخهليفه ده‌لێن بيكوژه, له‌ناوي بده, با نه‌جاتمان بێت له‌ده‌ستي, به‌ڵام بهقسهيان ناكات. له‌سه‌ر فه‌رماني خهليفه ئه‌وه‌نده داركاري ده‌كه‌ن تاوه‌كو لههۆشي خۆي ده‌چێت, ژياني به‌رده‌وام ده‌بێت لهزينداندا تاوه‌كو هاتني خهليفه واثق, واثق فه‌رمان ده‌دات له‌سه‌ر ديواري مزگه‌وته‌كان بنوسرێت "لا إله إلا الله رب القرآ‌ن المخلوق", هه‌ڵوێستێكي توندي ده‌بێت و زيندانه‌كان پڕ ده‌كات له‌و زانايانه‌ى باوه‌ڕيان بهمهخلوقيهتي قورئان نيه, به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتني خهليفه موتهوهكيلدا ميحنه‌ت له‌سه‌ر ئيمام ئه‌حمه‌د ههڵدهگيرێتو له‌پاش 30 مانگ زينداني ئازاد ده‌كرێت. ئه‌م ڕووداوه‌ى ئيمام ئه‌حمه‌د له‌مێژوودا به فيتنه يان ميحنهتي خهلقي قورئان ناسراوه. (2). هۆكاري تاك بونه‌وه‌ى ئيمام ئه‌حمه‌د له‌م ڕووداوه‌دا ئه‌و توند و تيژييهبو به‌رامبه‌ر زانايان ده‌كرا, ئه‌و زانايانه‌ى باوه‌ڕيان به بۆچونهكهى خهليفه نه‌بوو بۆئه‌وه‌ى دووچاري ئه‌شكه‌نجه, كوشتن , ئازار و داركاري كردن, نه‌بنه‌وه, له‌ڕێگه‌ى تهوريه كردن و دان پێدانان بهناچاري ( إكراه), خۆيان ده‌رباز ده‌كرد. (3).
قۆناغي دووه‌مي سهلهفيهت گه‌راى له‌لاي ئيبن تهيميه وێنا ده‌كرێت.
ئيبن تهيميه ناوي ئه‌حمه‌دي كوري عه‌بدول حهليمي كوڕي عهبدوسهلامي كوڕي تهيميهى حهڕانييه, له‌به‌ر به‌رفراواني زانستي ئيبن تهيميهو ده‌ستي باڵاى له‌زانسته شهرعيهكاندا, سه‌له‌فيه‌كان بهشێخي ئيسلامي ناودههێننو له‌سه‌ر ئه‌و سهلهفيهت گهراييهى ده‌ستي دابويێ سێ جار ده‌ستگير دهكرێتو ژياني له‌نێو زينداندا كۆتاى دێت و ده‌مرێت.(4). ئيبن تهيميه به‌وه‌ده‌ناسرێت كه تانوپۆي نوسينو فه‌تواو وانهكاني خۆي لهدژايهتي كردني بيروباوه‌ڕى سۆفييه‌كان و موعتهزيلهو ئهشعهري و شيعه‌كان..تاد. لهههموئهوگروپانهى تردا دهبينێـهوه كهمهدرهسهى كهلاميينو سهربهقوتابخانهى سهلهفيهت نينو نه‌ياري بيري سهلهفيهتن(5). ئه‌مه‌ش وايكردوه ئيبن تهيميه بهپاڵهواني كه‌م وێنه‌و ناسري سوننه‌و.. تاكۆتاى له‌پێ ههڵدانهكاني ههواداراني بناسرێت‌و بانگه‌وازه‌كه‌ى كاريگه‌ري بهسهرتاك تاكي سهلهفي دواى خۆيه‌وه هه‌بێت, تاوه‌كو نوسراوهكاني بمێنن. چه‌ندين قوتابي به‌رده‌ستي خۆشي لهئيبن كهسيرو زهههبيو ئيبن دهقيقو ئيبن قهييمو..هتد, له‌سه‌ر هه‌مان بيرو رێبازي سهلهفيهت په‌روه‌رده كرد‌و ههركهيان زانايهكو فهرمودهناسێكو حافزێكيان لێده‌رچوه, هاوشاني ئيبن تهيميه كاريان بۆسهلهفيهت كردوه, نهيان هێشتوه مهشخهڵي ده‌ستي له‌دواى خۆي بكوژێته‌وه. هه‌روه‌ها وايكرد بهپياوێكي ئاژاوه چي, توندووتيژ, تێكده‌ر, بناسرێت به‌لاي نهيارهكانييهوه. ئيبن تهيميه زۆرترين ده‌مه‌قاڵه‌ى درووستكردوه بۆ زانايانو بانگحوازانو لێكۆڵهراني دواى خۆي, تاهه‌نووكه ناو و ژيانو نوسينهكاني زيندووه له‌نێو دوونياى ئيسلامداو كه‌م موسوڵمانێك ده‌بينيت كه‌ڵك لهئيبن تهيميه وه‌رنه‌گرێت و نهيكاته سه‌رمه‌شقي خۆي و بۆكاروكردهوهكاني, فه‌تواو قهولێكي ئيبن تهيميه نه‌كاته پاساو, ههرلهگروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه بگره تاوه‌كو ميانڕه‌وه‌كان. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سهرنجو تێڕامانه له‌قۆناغي يهكهمو دووه‌مي سهلهفيهتدا ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و زيندانهيه زانا سه‌له‌فيه‌كان تووشي هاتون به‌ده‌ستي خه‌ليفه‌و ده‌سه‌ڵاتداران به‌هۆي پڕكردنيان له‌لايه‌ن زاناكاني مه‌دره‌سه عهقڵانيو كهلاميو سۆفيگهرييهكانهوه به‌رامبه‌ر سه‌له‌فييه‌كان, كارگهشتۆته ئه‌وه‌ى نهيان هێشتوه سهلهفيهت له‌ژێر سايهى حوكمي عه‌قڵدا بواري ژياني بۆ بڕه‌خسێت. ئه‌و تانهيهش نه‌ياره‌كانيان دهيدهنه پاڵ سه‌له‌فيه‌كان له‌توند ڕه‌وي, لهخۆشياندا بهدي ده‌كرێت, نهيانهێشتوه ئه‌و زانا سهلهفيانه بهئازادي بژينو بۆچوونيان هه‌بێت.! هه‌روه‌ها تا ئاستێكي بهرچاويش جياوازي له‌نێوان سهلهفيهتي كۆن‌و نوێ‌دا ده‌بينين, زانايانو ژێنهرهواني بيري سهلهفيهت له‌كۆندا دووچاري زيندانو ئازار كێشان بوون له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه, به‌ڵام زانايان و ژێنهرهواني بيري سهلهفيهتي نوێ و له‌م سه‌رده‌مه‌دا په‌يوه‌ندي توند‌و خۆشيان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌يه, هه‌ر لهبنهڕهتي درووست بون‌و گه‌شه‌كردنه‌وه- كه‌له باسي محمد عهبدولوههابدا لهبارهيوه ده‌دوێن- تاوه‌كو هه‌نوكه له‌وڵاته ئيسلاميه‌كاندا له‌سه‌ر هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌فتارو گوفتارێكي ده‌سه‌ڵاتدا نابينين زانايه‌كي سهلهفي دووچاري زيندان ببێته‌وه.
چه‌مكي سهلهفيهتو ئوصولي بوون له‌قۆناغي سێيه‌م و له‌م چه‌رخه‌ى خۆماني تێدا ده‌ژين, خۆي لهبزوتنهوهى وههابيزمدا ده‌بينێته‌وه . بزوتنه‌وه‌ى وه‌هابيزم كهلهسهردهستي محمد بن عبدالوهاب, لهنيوهدورگهى عه‌ره‌بيدا سه‌ري هه‌ڵدا, ديارترين بزوتنه‌وه‌ي سهلهفيهت و ئوصوڵ گهراييه, ئه‌م بزوتنه‌وه سهلهفيه كاري سه‌ره‌كي بريتي بوو له دژايهتي كردن‌و نه‌هێشتني چه‌مكي بيدعه و هاوبه‌ش بۆ خودا په‌يداكردن. له‌ڕوانگه‌ى وههابييهكانهوه زۆرێك له‌كارو كرده‌وه‌ى موسوڵمانان‌و به‌تايبه‌ت سۆفييه‌كان, به هاوبه‌ش بۆ خودا په‌يداكردن هه‌ژمار ده‌كرێت, وه‌ك ئه‌نجامداني بهندايهتيهكان بۆ جگهلهخودا له بهندايهتيهكاني (هاواربردنو ئاژه‌ڵ سهربڕينو نهزركردنو پاڕانه‌وه‌و هيوا پێ بون‌و پشت پێبهستنو داواى شه‌فاعه‌ت لێكردن‌و سوێند پێخواردن..هتد).
ناوناني ئه‌م بزوتنه‌وه‌يه به وه‌هابيه‌ت ئاماژه‌يه بۆناوي دامهزرێنهري بزوتنه‌وه‌كه محمد عبدالوهاب, هه‌رچه‌نده سهلهفيه وههابيهكان ئه‌م ناو لێنانه بهفێڵێكي سياسي لێكده‌ده‌نه‌وه و پێيان وايه ئه‌مه پيلانێكي دوژمنانه, بۆدوورخستهنهوهى خه‌ڵك له سهلهفيهت و كورتكردنه‌وه‌ى لهپياوێكدا, له‌ڕوي زمانهوانيشهوه هه‌ڵه‌ى تێدايه, چونكه ده‌بوو بوترايه محمدي نه‌ك وههابي چونكه محمد دامه‌زرێنه‌ره نه‌ك باوكي. هه‌روه‌ها خۆيان به‌شوێن كه‌وته‌و ده‌ست گرتوو بهمهزهبێكي دياريكراوهوه نازانن, به‌ڵكه بانگه‌شه‌ى پابه‌ندبوون بهعهقيدهى ئه‌هلي سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌وه دهكهنو له‌بابه‌ته فهرعيو فيقهيهكانيشدا له‌سه‌ر مه‌زه‌بي ئيمام ئه‌حمه‌د بن حه‌نبه‌لن, ده‌ڵێن محمد بن عبدالوهاب هيچ شتێكي نوێي نه‌هێناوه‌ته دوونياى ئيسلامه‌وه تاوه‌كو ئێمه خۆماني پێوهههڵبواسين. زاناياني سهلهفيهتي وههابي بانگه‌وازي وه‌هابيه‌ت بهبانگهوازێكي پاكي دوور لهخهوشو خاڵ‌و لاڕێ بوون وه‌سف ده‌كه‌ن, هه‌مو ئه‌و ده‌نگۆيانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌يان, شێخ محمد بن عهبولوههاب به نوێ گهرێكي ئايني و پاڵفته كارێكي بيرو باوه‌ڕي خه‌ڵك له‌هاوبه‌ش بۆ خودا په‌يداكردن ده‌ناسێنن, ده‌ڵێن بزوتنه‌وه‌ى هابي واته سهلهفي بوون‌و به‌ندايه‌تي كردن بهشێوازي پێغه‌مبه‌رو هاوهڵاني درودي خواى لێبێت و دوور كه‌وتنه‌وه له‌هاوبه‌ش بۆ خودا دانان و ده‌ست گرتن به بيروباوه‌ڕي سهلهفو دوور كه‌وتنه‌وه لهبيرو باوه‌ڕي داهێنراوي سۆفييه‌كان.(6).
له‌گرنگترين ئهوهۆكارانهى ويان كرد كه‌سايه‌تي محمد عبدولوه‌هاب ده‌ربكه‌وێت‌و بزوتنه‌وه‌ى وه‌هابيه‌ت سهرههلبداتو سهلهفيهت بژيهنێتهوه, خانه‌واده‌كه‌ى محمد عه‌بدولوه‌هاب بوو, عهبدولوههابي باوكي زانا‌و فهقيهێكي سهربهمهزهبي حهنبهلي بوه‌و باپيريشي شێخي نه‌جد بوه لهزهمهني خۆي‌دا.
كاريگه‌ري كهسايهتيو بانگهزاو بيروبۆچونهكاني ئيبن تهيميهى دووه‌م مامۆستاى سهلهفيهت زۆربوه به‌سه‌ر محمد عه‌بدولوه‌هابه‌وه, له‌ماوه‌ى ژيانيدا زۆرێك له‌ژياني زانستي خۆي سه‌رقاڵ كردبوو بهكتێبو نوسراو و فهتاواكاني ئيبن تهيميهوه و توێژينه‌وه‌ى وردوو قوڵي لهسهردهكرن. وه‌ك باسمان كرد ئاشكراشه بن تهيميه زۆرێك لهنوسينهكاني لهدژايهتي بيدعه‌و شركو ره‌فتاري سۆفيهكاندايه. پاشان ئه‌و گه‌شته زانستيانهى محمد عه‌بدولوه‌هاب ئه‌نجامي ده‌دان بۆمه‌ككه و مه‌دينه و به‌سره‌و حرهيمهلاو..هتد, له ئه‌نجامي ئه‌م گهشتو گه‌ڕانه‌دا چاوي به‌زۆر شێخ‌و زانايه‌ك ده‌كه‌وت كه‌هه‌مان بيوباوهڕي ئه‌ميان هه‌بو لهدژايهتي كردني شركو بيدعهدا, به‌ڵام ئه‌م زانايانه هه‌مان مهبهستو خۆ يهكلاكردنهوهيهيان نه‌بو بۆبن بڕكردني, پاشان ئه‌و باردۆخه‌ى موسوڵمانان تێيدا ده‌ژيان و بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و دياردانه كاريگه‌ري له‌سه‌ري هه‌بوه, هه‌وڵي گۆريني عهقيدهى خه‌ڵكي داوه, ويستويهتي پاكيان بكاته‌وه.(7)
هه‌رچه‌نده زاناياني سهلهفي كه به‌ڕێگه‌ى محمد عهبدلوههابدا ده‌رۆن لهدژايهتي كردني شرك و بيدعه, به‌ڵام كاركردن بۆدرووست كردني ده‌وڵه‌تێك تاوه‌كو سنورهكاني شهرعي تێدا جێبه‌جێ بكرێت, به‌گرنگتر لهبانگهوازكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى يهكخواپهرستي نابينن, به‌ڵام محمد عه‌بدولوه‌هاب به‌رده‌وام هه‌وڵيداوه له‌ڕێگه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه دين به‌سه‌رخه‌ڵكدا جێبه‌جێ بكات‌و كۆمه‌ڵگه پاكبكاته‌وه, بۆچوني وابوه كهگۆڕيني ئه‌م ديارده شيركيانه به‌بێ ده‌سه‌ڵات و هێز كارێكي ئه‌سته‌مه‌و بۆي ناچێته سه‌ر.
بۆيه په‌يوه‌ندي به‌چه‌ند ميرێكهوه دهكاتو ده‌يه‌وێت به به‌كارهێناني ده‌سه‌ڵات خه‌ڵك بهێنێته سه‌ر دينداري درووست. په‌يوه‌ندي بهمير عوسماني ميري عوهينهوه دهكاتو ميريش پێشوازي لێده‌كات‌و جێگه‌ى ده‌كاته‌وه, بن عهبدولوههابيش ده‌ستده‌كات بهناردني نامه‌ى بانگه‌واز بۆمير و كهسايهتيهكاني ديكه و چه‌ند كارێك ئه‌نجامده‌دات, له‌وانه بڕيني ئهودارانهى, خه‌ڵك بهپيرۆزو موتفهڕكيان ده‌زانين, چيلهكهيان لێده‌كرده‌وه به‌مه‌به‌ستي شيفاى نهخۆشيو پهڕيني ده‌ردو به‌ڵا. هه‌روه‌ها ئه‌و گومهزانهى ڕووخاند و ته‌خت كرد له‌سه‌ر گۆري پياوچاكان كرابون, گۆڕهكاني وه‌ك گۆري خهلكي ساده لێ‌كرد. پاشان بهردهباراني ئه‌و كه‌سانه‌ى كرد كهكاري زينايان ده‌ركرد و مێرد يان خێزانيان هه‌بوو, داواشي لهمير عوسمان كرد دهستهيهك درووست بكات خه‌ڵكي به‌زۆر بهێنن بۆئهنجامداني نوێژي به‌كۆمه‌ڵ له‌مزگه‌وته‌كاندا. به‌ڵام پاش ماوه‌يه‌ك, له‌به‌رچه‌ند هۆكارێكي ده‌ره‌كي مير عوسمان بێ ده‌سه‌ڵات مايهوه لهدهركردني محمد عهبدولوههابدا و ئيتر كۆتاى بهدهسهڵاتو قسه ڕۆيشتووي هاتو عوهينهى جێهێشت, پاشان ڕووي لهدرعيهكردوو لهماڵي ههوادارێكي خۆي‌دا به‌ناوي سوهيلم, كاريگه‌ري له‌دوو براى ميري درعيه محمد بن سعوود كرد‌و بهههوڵي ئه‌وان تواني پشتيواني مير سعوود به‌ده‌ست بهێنێت و جێگه‌ى خۆي بكاته‌وه, ڕێكهوتنێكيان كرد له‌نێوان خۆيان لهسهردابهشكردني ده‌سه‌ڵات و رابهرايهتي ڕۆحيي, به‌و جۆره‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ محمد سعوود بێت‌و محمد عهبدولوههابيش موفتي و ڕابه‌ربێت.(8) به‌ڵام ده‌توانين بڵێين خاڵي هاوبه‌شي زۆر دياري نێوان زاناياني سهلهفي ئه‌مڕۆو محمد عه‌بدولوه‌هاب ئه‌وه‌يه هه‌ردووكيان ئامانجيان ژيان گوزهراندنه له‌ژێر سايهى ده‌وڵه‌تدا و ده‌رنه‌چوونه لهحوكمي ئه‌و ميير- سه‌رۆك- هى ده‌سه‌ڵاتداره له‌ناوچه‌كه‌دا و هه‌وڵدان بۆكاريگهربوون له‌سه‌ري و دڵنياى بكه‌يته‌وه مه‌ترسيت بۆكورسي و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ئه‌وو نيه, ناته‌وێت بچيته جێگه‌ي, به‌ڵكه به دابه‌ش كردني دين و ده‌سه‌ڵات ڕازيت له‌نێوانتاندا به‌ومه‌رجه‌ى ڕێگه‌ى بانگهوازكردنت لێنه‌گرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و زانا‌و بانگخوازانه‌ى كه‌سه‌ر به‌قوتابخانه‌ى ئايني (سهلهفيهت- وه‌هابيزم)ن, له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه لهوههلومهرجهى بزوتنه‌وه‌كه‌ى تێدا هاتۆته گۆڕێ گۆڕانكارييان لهگووتاري ئاينياندا كردوه و ته‌نها باسيان له‌شرك نه‌كردوه, له‌گه‌ڵ پاڵفتهكردني بيروباوه‌ڕي خه‌ڵكدا تهوهري ديكه‌شيان كردۆته درووشمي سه‌ره‌كي كاركردني خۆيان, ده‌توانين بڵێين كاري سه‌ره‌كييان له‌سێ تهوهري سهرهكيدا چڕ ده‌بێته‌وه و زۆرينه‌ى ژياني بانگهوازييان له‌سه‌ر كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و سێ ته‌وه‌ره‌و دژايهتي كردني سێ چه‌مك ته‌رخانكردوه, ئه‌وانيش هه‌ر سێ چه‌مكي( شرك- بيدعه- حيزبايه‌تي) يه. به‌هۆي زۆربوني كاروچالاكي پارته ئيسلاميه‌كان لهبهرههڵستي ده‌وڵه‌ته ئيسلاميه‌كان, كار له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ى يه‌كتا په‌رستي و سوننه‌ت و مامه‌ڵه‌ى درووست ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پێشه‌واو سه‌رۆكي موسوڵمانان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سهرنجو تێڕامانه زاناياني سهلهفي له‌م سه‌رده‌مه‌دا لهوانهكاني عه‌قيده و يهكخواپهرستيدا ته‌نها له‌سه‌رئه‌و كتابانه ده‌ڕۆن كه محمد عبدالوهاب نوسيويهتي, زياتر سه‌رقاڵي باسكردن‌و ناساندني بنه‌ماكاني بيروباوهري ئه‌و گروپ‌و قوتابخانه ئاينيه كهلامييانهن كه لهكتێبهكاني ئيبن تهيميهدا هاتوه و تائێستا بنه‌ماكاني بيروباوه‌ڕه ئيلحاديو سيكۆلاريستيهكاني سه‌رده‌م كه دزه‌يان كردۆته نێو ماڵي موسوڵمانان, نه‌خستۆته دوتوێي كتێبهكاني ته‌وحيد و باسي بكه‌ن, وه‌ك چۆن بن عبدالوهاب باسي ديارده و بيروباوهڕهكاني سه‌رده‌مي خۆي ده‌كرد, يان وه‌ك ئيبن تهيميه, سهرقالي وه‌ڵام دانه‌وه‌ى لادانهكاني گروپهكاني سه‌رده‌مي خۆيان بن. يهكتاپهرستي به‌لاي زاناياني سهلهفيه وههابيهكانهوه ده‌كرێت به‌سێ جۆري سه‌ره‌كييه‌وه.
يهكتاپهرستي له به‌خوا دانان- توحيد الربوبية-: واته به‌ته‌نها زانيني خوداى گه‌وره له‌كاره‌كانيدا. له‌په‌رستن- توحيد الألوهية- : واته ته‌نها ڕاگرتني خوداى گه‌وره لهپهرستنداو هيچ شتێكي ديكه نه‌كرێته هاوبه‌شي. لهئهسمائو سيفاتهكان – توحيد الأسماء والصفات-: واته به‌تاك ڕاگرتني خودا له ناو‌و سيفاتهكانيدا و هيچ شتێك هاو وێنه‌ى خودا سه‌ير نه‌كرێت لهسيفاتهكانيدا, له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ بوون به‌هه‌موو ئه‌و سيفاتانهى خودا‌و پێغه‌مبه‌ر بۆخودايان باسكردوه لهقورئانو فهرمودهداو نكوڵي هيچيان نه‌كرێت.(9).
بيدعه به‌لاي زاناياني سهلهفييهوه زيانێكي زۆر گه‌وره‌ى ههيهو له‌هه‌ر كوێيهكدا بيدعه‌يه‌ك هه‌بێت سوننهتێكي شاردۆته‌وه, بيدعه به‌هه‌ر ڕێچكهيهكي ئايني داهێنراوو ده‌وترێت به‌مه‌به‌ستي خودا په‌رستي, كه پێشينهى نيهو لهقورئانو فه‌رموده‌وه سه‌رچاوه ناگرێت.(10).
حيزبايه‌تي كردن‌و ئۆپۆزسيۆن بون‌و به‌رهه‌ڵستي كردني حكومه‌تي وڵاتاني موسوڵمان نشين به‌هه‌موو شێوازێك له‌لاي ئه‌م جۆره سهلهفيهته قه‌ده‌غه‌يه, نابێت موسوڵمان كێبه‌ركێ له‌سه‌ر دهسهڵاتو كورسي بكات و دژايهتي پێشه‌وايان و حكومه‌ت بكات, نابێت ڕه‌خنه‌ى ئاشكراشيان لێ بگرێت و به‌خراپه باسيان بكات به‌ڵكه ده‌بێت ڕهخنهيهكيشي هه‌بێت به‌نهێني ئامۆژگارييان بكات. به‌هۆي دژايهتيو ترساندني به‌رده‌وامي خه‌ڵك لهحيزبايهتي كردن ئه‌م جۆره سهلهفيهته به سهلهفيهتي لاحيزبي ده‌ناسرێن.(11). هه‌روه‌ها له‌پاش بڵاوبونه‌وه‌ى بيري سهلهفيهت لهسعوديهوه و به‌رفراوان بوني ئێستا چه‌ندين ڕه‌وتي سهلهفي ديكه درووست بون‌و له‌پاڵ ڕه‌وتي وههابيزمي دايكي ڕهوتهسهلهفيهكاني ديكه چه‌ندين گروپي ديكه بانگه‌شه‌ى سهلهفيهت ده‌كه‌ن, ديارترينيان ڕه‌وتي مهدخهليهت يان جامييه. مهدخهليهت ئه‌و گروپهيه كه له ساڵهكاني 1990 له‌سعوديه دروست بوه له‌سه‌ر ده‌ستي شێخ محمد ئه‌مان ئهلجامي و شێخ ڕهبيع بن هادي ئهلمهدخهلي, جامي پسپۆڕي له‌بواري عهقيدهدايه و مهدخهليش له‌بواري فه‌رمووده ناسيدا.(12). جامي ئه‌و زانايهبو كه لهوڵاتي ئهسيوپياوه كۆچي كرد بۆ سعوديه و مامۆستايهكي وانه‌بێژ بوه له زانكۆي ئيسلامي سعوديه و مهدخهليش خوێندكاري بوه له‌و زانكۆيه. سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتني بيري قوتابخانه‌ى جامي- مهدخهليهت, ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌نگي كهنداوي يه‌كه‌م, ئه‌وكاته‌ى وڵاتي سعوديه يارمه‌تي و هاوكاري وه‌رگرت له‌وڵاتاني بياني. له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته‌ش ناكۆكي كه‌وته نێوان زاناياني سعوديه‌وه له‌سه‌ر ڕهوايهتي و ناڕهوايهتي وه‌رگرتني هاوكاري له‌وڵاتاني بێگانه له‌لايه‌ن وڵاته ئيسلاميهكانهوه. زاناياني سعوديه بوون به‌دوو به‌ره‌ي سه‌ره‌كييه‌وه, كهبهرهى يه‌كه‌م پێكهاتبو له‌ده‌سته‌ى گه‌وره زاناياني سعوديه, پێيان وابو وه‌رگرتني ئه‌و هاوكارييانه و هێناني هێزه‌كاني بێگانه بۆ سعوديه ڕه‌وايه و ناشهرعي نييه. به‌ره‌ى دووه‌ميش ئه‌و زانايانهبوون كه‌ئه‌م كاره‌يان پێ ڕهوانهبوو, كه‌پێكهاتبون له سه‌فه‌ر ئهلحهوالي و عائض ئهلقهرهني و سه‌لمان عۆده ومحمد شهنقيتي و ..هتد. ئه‌م ڕا جييايه له‌نێوان هه‌ردو به‌ره له‌زانايان به خيلافێكي سائغ سه‌ير كرا‌و بهبارێكي تهنرووست لێيان دهرواني. به‌ڵام له‌م سه‌رو به‌نده‌دا مهدخهليهت سه‌ر ههلدهداتو ده‌بێته به‌ره‌ى سێ يهم, بۆچونێكي تێكه‌ڵاو لههي هه‌ردوولا وه‌رده‌گرێت, مهدخهليهت پێي وايه هێناني هێزي بێگانه بۆ وڵاته ئيسلاميه‌كان ڕه‌وايه و له‌هه‌مان كاتيشدا هه‌روا به‌ساناى سه‌يري بۆچوني پێچه‌وانه ناكات و دژايهتيهكي توندي ئه‌و زانايانه‌ى ديكه‌ى كرد پێچه‌وانه‌ى بۆچونيان بون و ره‌خنه‌يان له‌حكومه‌ت ده‌گرت, داواى چاكسازييان ده‌كرد. مهدخهلييهت ئه‌م زانايانه‌ى بهخهواريجو له‌رێ ده‌رچو و بيدعهكار ناوزه‌ند كرد و هاني ده‌سه‌ڵات دارانيدا بهتوندترين شێوه مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ل بكهنو سزايان بده‌ن.(13). مهدخهليهت خاڵي لێكچووي له‌گه‌ڵ باقي گروپه سهلهفيهكاني ديكه زۆرن, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م لێكچونهشدا چه‌ند خاڵێك جياوازييان هه‌يه, به‌پێي بۆچوني نه‌ياره‌كانيان ئه‌م جياوازييانه له‌گه‌ڵ گروپه سهلهفييهكاني ديكه, ده‌بێته سيماي دياري مهدخهليهت و قوتابخانه‌ى شێخ جامي و شێخ ڕهبيع جياده‌كاته‌وه لهسهلهفيهكاني ديكه. له‌وانه‌ش
به‌پێي بيروبۆچوني مهدخهليهت هه‌موو جۆره ڕه‌خنه گرتنێك لهدهسهڵاتو حكومه‌ت كارێكي ناڕهوايه, كاري خهواريجهكانه, ڕهخنهگرتني ئاشكرا له‌حكومه‌ت بهخروج كردن هه‌ژمار ده‌كرێ. هه‌ر كه‌سێك بكه‌وێته ناو بيدعهوه يان بيدعه بكات يان تێكهڵاوي بيدعهكاران بێت هه‌رچه‌نده بۆخۆشي بيدعه نه‌كات, ئه‌وا پێويسته پشتي لێبكرێت و ده‌نگي له‌گه‌ڵ دابچڕێت, ئه‌گه‌ر زانابوو هيچ قسهيهكي وهرنهگيرێتو گوێي بۆ نه‌گيرێت. زاناياني جگه له‌خۆيان به موبته‌ديع هه‌ژمار ده‌كه‌ن, له‌كۆڕو وانهكانيادا ناويان ده‌هێنن و خوێندكارهكاني بهردهستياني لێ وشياردهكهنهوه. سهركێشي لهمافي زاناياني وه‌كو نهوهوي و ئيبن حه‌جه‌رو..هتد, دهكهنو به ئه‌هلي سوننهيان نازانن. ناو و ناتۆر له‌و سهلهفييانه ده‌نێن خه‌ريكي زانستي شه‌رعين و خۆيان به تهبديعي خه‌ڵكه‌وه سه‌رقاڵ ناكه‌ن, پێيان ده‌ڵێن موميعه و هه‌ركه‌سێك وته‌ى حه‌ق لهغهيره سهلهفييهوه وه‌رگرێت بهئيخواني سه‌يري ده‌كه‌ن, هه‌روه‌ها كه‌سێك به‌رده‌وام پشتگيري ده‌مه‌قاڵێ و چهلهحانێكاني مهدخهليهكان نه‌كات له‌گه‌ڵ نه‌ياره‌كانيان, خۆي پێوه سه‌رقاڵ نه‌كات به متخاذل ناوي ده‌هێنن. هه‌روه‌ها پێيان وايه ئهوسهلهفييهشي كهلهخۆيانهو كه‌مێك به‌دڵي ئه‌وان كار ناكات زه‌ره‌ر و زياني زۆر زياتره له حيزبيي و ئيخوانيهكان, چوونكه حيزبيه‌كان ئاشكرانو خه‌ڵك دهيانناسێت به‌ڵام ئه‌مه‌يان خۆي له بهرگي سهلهفيهتدا شاردۆته‌وه. هيچ جۆره ڕا جياييهك قه‌بوڵ ناكه‌ن لهبهرامبهرهكهيان هه‌رچه‌نده وه‌ك ئه‌مان سهلهفي بێت به‌ڵام كه‌مێك لايدا بێت و بۆچوني جياوازي ده‌رباره‌ى به موبته‌ديع زانيني كه‌سێك يان كه‌مێك جياوازي له فروعدا هه‌بێت ئه‌وا ده‌ست به‌جێ ناتۆرێكي لێ دهنێنو له‌بازنه‌ى سهلهفيهت دهري ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها يه‌كێكي ديكه لهسيماكانيان ئه‌وه‌يه له زانستي جهرحو تهعديلدا ته‌نها باوه‌ڕيان بهجهرح هه‌يه و به‌هيچ جۆرێك باوه‌ڕيان به‌باس كردني چاكه‌ى كه‌سێكي غهيره خۆيان نيه, ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ڕه‌فتاري زاناياني پێشينه كه له جه‌رح و تهعديلدا كاريان به‌هه‌ردو به‌شي زانسته‌كه كردوه و ويستبێتيان باس له لاداني كه‌سێك بكه‌ن له‌حه‌ق, پێشا هه‌ڵيان سه‌نگاندوه, چاكهكهيان باسكردوه ئه‌وجا برينداريان كردوه, هه‌روه‌ها يه‌كێكي ديكه لهسيماكان به‌كار هێناني ناتۆري ناشرينو جوێندانه له‌كاتي باسكردني نه‌ياره‌كانيان وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌چه‌ند بانگخواز زانايهكينهياري خۆيان ده‌ڵێن سه‌گي وهڕيو يان كه‌ر..(14). پێيان وايه تاكه نوێنه‌ري ڕاسته‌قينه‌ى ئيسلام‌و تاكه گروپي ڕاستي سهلهفي خۆيانن و هه‌مو گروپهكاني ديكه به‌سه‌ر لێ شێواو ده‌زانن.(15). زێدهڕۆي كردني زۆر له تهبديعو تهجريحي ئه‌و زانايانه‌ى كه بۆچونيان پێچه‌وانه‌ى مهدخهليهته و به‌هه‌مو جۆرێك دژايه‌تييان ده‌كه‌ن. به نهيارێكي توند و زۆر دياري ئيخوان موسلمين ده‌ناسرێن, چوونكه ههموبهرههڵستي و ئۆپۆزسيۆنيهك به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ناڕه‌وا ده‌بينێت و گروپي ئيخوان موسليمينيش ئه‌م ئاكارهي تێدايه, ناكۆكيهكي گه‌وره له‌نێوانياندا ههيهو دوو ڕه‌وتي زۆر دژ بهيهكن. سهلهفيهتي مهدخهلي هه‌وڵده‌دات به‌دوو پاساو بهرگي ناڕهوايهتي و بێزراوي به به‌ر ئيخواندا بكات و موسوڵمانانيان له‌ده‌ست بسه‌نێت, يه‌كه‌م- سهلهفيهتي مهدخهلي ده‌يه‌وێت هه‌مو ئه‌و بارودۆخه ناخۆش‌و ناهه‌مواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر موسوڵماناندا دێت له‌تێكڕاى وڵاتاني ئيسلامي تاوانه‌كه‌ى بخاته ئه‌ستۆي ئيخوانه‌كان و بيانكاته به‌رپرسياري يه‌كه‌م له‌م ڕودانه, ئه‌م بار‌و دۆخه دژواره‌ى وڵاتاني موسوڵمان به لێكه‌وته‌ى سياسه‌تي چه‌وت و خه‌بات و شۆرشي بێ پێشه‌واو بێ پيلاني شهرعي و ڕهمهكيي ئيخوان ده‌بينێت و باسي لێوه‌ده‌كات.
ڕێگه‌ى دووه‌م ئه‌وه‌يه له‌ڕوانگه‌ى سهلهفيهتي مهدخهلييهوه حيزبايه‌تي كردن بهكارێكي داهێنراو و دوور لهڕێبازي پێشينه چاكه‌كانه.(16).
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان.
1-
بڕوانه: الوجيز في عقيدة السلف الصالح (أهل السنة والجماعة), عبد الله بن عبد الحميد الأثري, وزارة الشؤون الإسلامية والأوقاف والدعوة والإرشاد - السعودية, ط1، 1422هـ, لا 32.
2-
بڕوانه: - تأريخ الخلفاء, جلال الدين عبدالرحمن السيوطي,دار القلم, ط1, 1986م, لا312.
- التعريف بكتاب محنة الإمام أحمد بن حنبل, محمد نغش, الجامعة الإسلامية بالمدينة المنورة, السنة الثانية عشرة، العدد السابع والأربعون، والثامن والأربعون,1980ز, لا 382.
3-
بۆ بيني ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ى له‌باره‌ى ميحنهتي خهلقي قورئانه‌وه هاتون بڕوانه : سير أعلام النبلا‌ء, الذهبي, تح: مجموعة من المحققين بإشراف الشيخ شعيب الأرناؤوط, مؤسسة الرسالة, ط2, 1985, (10/ 223, 9/ 159, 6/ 28, 10/ 610).
4-
تاريخ حوداث الزمان وأنبائه ووفيات الأكابر والأعيان من أبنائه, الجزري, بيروت, 2006, ( 2/106).
5-
بۆ تێگه‌شتن لهبيرو باوه‌ڕي و چۆنيه‌تي ڕوانيني بن تهيميه له قوتابخانه‌و گرۆ ئيسلاميه‌كان, بڕوانه:مجموع الفتاوى لابن تيمية.
6-
خواطر حول الوهابي, محمد بن أحمد بن إسماعيل المقدم, دار التوحيد للتراث، الإسكندرية, ط1، 1429 هـ - 2008 م, لا 46.
7-
بڕوانه: حياة الشيخ محمد بن عبد الوهاب وحقيقة دعوته, سليمان بن عبد الرحمن الحقيل, ط1, 1999ز, لا 60- 65.
8-
هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
9-
بڕوانه: التمهيد لشرح كتاب التوحيد, صالح بن عبد العزيز آل شيخ, دار الإمام البخاري, الدولة- قطر, ط1, 1432هـ, لا 15- 16.
10-
البدعة ضوابطها وأثرها السيء في الأمة, علي بن محمد بن ناصر الفقيهي, الجامعة الاسلامية, ط2, 1414هـ, لا 13.
11-
المعلوم من واجب العلاقة بين الحاكم والمحكوم, عبدالعزيز عبدالله بن باز, دار السلفية, ط1, 1422هــ, لا 22.
12-
المدخلية, http://www.almoumnoon.com /
13-
الجامية والمداخلة .. نشأتهم – أسماؤهم – مشايخهم, عبدالسلام راغب, http://islamion.com
14-
بۆبينيني چه‌ند نمونه‌يه‌ك له‌م باره‌يه‌وه بگه‌ڕێره‌وه بۆكتێبي إعلام الأجيال, بكلام الإمام الوادعي, في الفرق والكتب والرجال, دار الآثار, اليمن- صنعا‌ء, ط1, 2008ز, لا 355.
15-
احذر من السلفية المدخلية, مصطفى شرف الدين, http://mustafasharaf.blogspot.com/
المدخلية .. تيار ديني ينصّب نفسه ممثلا حقيقياً للسلفية, صلاح الدين حسن, . http://www.islamyun.net
سه‌رچاوه: گۆڤارى خاڵ